ناوەڕۆکی ڕاپۆرتێکی چوار مانگ پێش ئێستای کوردپلات پشتڕاست کرایەوە کە تیایدا هاتبوو سروە عبدلواحید دەبێتە وەزیر

ليست هناك تعليقات



لە ڕاپۆرتێکی (کوردپلات) دا کە لە بەرواری ١٨-١-٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی ( وردەکاری رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ لە زیندانەوە تا ڕاگەیاندنی) و تیایدا وردەکاری ڕێککەوتنی شاسوار عبدلواحید لە زیندان ئاشکرا دەکات، هەر لە ڕاپۆرتەکەدا خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە داخاتە ڕوو و لە خاڵی چوارەم و پێنجەمی ڕێککەوتنەکەدا کە چوار مانگ بەر لە ئێستا بڵاو کراوەتەوە هاتوە:
   ٤- دەست بۆ هیچ موڵک و ماڵێکیتری کۆمپانیاکانی شاسوار عبدلواحید نەبرێت. 
٥-لە دانوستانەکانی بەغداددا یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە دەبن بۆ پێکهێنانی کابینەو هەر پرسێکیتر کە (باس لە وەرگرتنی وەزیرێك دەکرێت بۆنەوەی نوێ و لە ئەگەری وەرگرتنی وەزارەتدا سروە عبدلواحید دەکریتە وەزیر)

لە ئێستاداو دوای چوار مانگ لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە و وەرگرتنی پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق بۆ سروە عبدلواحید پشتڕاستی ڕاپۆرتەکە و ناوەڕۆکی زانیاریەکانی دەکاتەوە

هەفتەی پێشوو جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئاستی باڵا کۆبونەوەیەکی ئەنجامداو تیایدا ڕایگەیاند نەوەی نوێ سروە عبدلواحیدی کاندیدکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ژینگە، لە کاتێکدا کورت پلات بەر لە چوار مانگ بڵاوی کردەوە سروە عبدلواحید دەکرێتە وەزیر بە پێی ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ

لینکی ڕاپۆرتەکە کەلە ١٨/١/٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif