شاندێکی ئەڵمانی سەردانی مەریوانی حاجی جمال دەکات

ليست هناك تعليقات


لە دیدارێکی تایبەتدا لە ئۆفیسی سەرەکی، شاندێکی باڵای سوپای ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی خاتوو "لویزا ڕۆینەر" ڕاوێژکاری کولتوری سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێز مەریوانی حاجی جەمال، سەرۆکی کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگیان کرد.

 ئەم سەردانە گوزارشت بوو لەو متمانە قووڵ و تایبەتەی کە دامەزراوە فەرمییەکانی ئەڵمانیا تەنها بە کەسایەتی کاک مەریوانیان هەیە، وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە پشتگیریکردنی پڕۆژە مرۆییەکانیان لە ناوچەکەدا. شاندەکە سوپاسی هەڵوێستە نیشتیمانی و مرۆڤدۆستانەکانی کاک مەریوانیان کرد لە پای سەرپەرشتیکردنی قوتابخانەی منداڵانی بێ‌سەرپەرشت لە خانکێ، کە دوای کۆچی دوایی هونەرمەند (خەتەر) لەسەر داوای لایەنی ئەڵمانی ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم ناوەندەی گرتە ئەستۆ. 

ئەم قوتابخانەیە کە 420 منداڵی قوربانیی شەڕی داعشی لەخۆگرتووە، لەلایەن کاک مەریوانەوە وەک خانەوادەی خۆی سەیری دەکرێن و تەنانەت لە سەخترین کاتەکانی شەڕ و بارگرانیشدا، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانیانی لەئەستۆ گرتووە. ئەم پەیوەندییە متمانەپێکراوە، بناغەی لێکتێگەیشتنی حکومەتی ئەڵمانیا و کەسایەتی بەڕێز مەریوانی حاجی جەمال پتەوتر دەکات، کە وەک مرۆڤدۆستێک لە پێناو خودا و خزمەتی منداڵانی بێ‌سەرپەرشتدا، هەمیشە وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی ناوی کوردستان بە بەرزی دەهێڵێتەوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif