(بەربەستی یان به نداوی دوکان ) بەردی بناغەی ئەم بەربەستە لە ساڵی 1954 لە لایەن مەلیکی عیراق ( مەلیک فەیسەڵ ) ەوە دانرا ، لە بناغەی ئەم بەربەستەدا مەلیک فەیسەڵ ( فلسێک ) ی عیراقی دانا وەک هێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچوکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو ، ئەم بەربەستە لە ساڵی ( 1954 ) دەستی پێ کردو لە ساڵی ( 1959 ) تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای ( دۆمیز بالوت ) ی فەرەنسیەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای ( بنی دیکن و کۆرلی ) ، ئەم بەربەستە بڕی ( 14 ) ملیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە رۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ( 25 ) فلس بوو .
شێوازە هونەریەکانی ئەم بەربەستە
1_ بەرزی دیواری بەربەستەکە ( 116.5) مەترە .
2_ درێژی بەربەستەکە ( 260 ) مەترە .
3_ بەرزی بەربەستەکە لە ئاستی رووی دەریاوە ( 516 ) مەترە .
4_ رووبەری ئەو زەویەی کە بەربەستەکە ئاوی ئەدات ( 11690 ) کیلۆمەتر دووجایە .
5_ توانای هەڵگرتنی بڕی ( 6.8 ) ملیار مەتر سێ جا ئاوی هەیە .
6_ ئەستووری بەربەستەکە لە بنکەکەیدا ( 54 ) مەترەو لە بەشی سەرەوەی ( 6.20 ) مەترە .
7_ ویستگەی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای تیا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای ( H.P.S ) ( Hydro Power Station ) رووسیەوە لە ساڵی ( 1970 ) .
( بەربەستی دوکان بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکار ئەهێنرێ )
1_ هەڵگرتنی ئاوی باراناو .
2_ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ( 400 ) مێگاوات بەهۆی ( 5 ) تۆرباینەوە .
3_ ئاودانی رووبەرێکی زەوی بە بڕی ( 1.500.000) دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی هەولێر و کەرکووک .
4_ بەخێو کردنی ماسی .
5_ کەم کردنەوەی مەترسی لافاو.
یەکەم جار دوای تەواوبونی سەدەکە ئاو سە رکە وت بۆسەرەوه سه رڕێژبوو بۆ ناو بێڵ ماوسەکە ئەو ئەندازیارەی نەخشەکەی کردبوو لە ھندستانەوە بەرەو بریتانیا دەگەڕایە وه لە اعلاما بیستبوی کە ئاو لەسەدی دوکان سه رڕێژی کردوە بەسەر بێڵ ماوسەکە ڕاستەو خۆ بلیتەکەی ڕفز دەکاتەوە ڕودەکاتە بغداد و لەوێ بو سەدی دوکان وەک خەونێکی گه وره که بیرۆکەی پڕۆژەکەی ببینێ ھاتوه ته دی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق