بەرشەلۆنە بڕیاری كۆتایدا

ليست هناك تعليقات

كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە بارەی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بڕیاری كۆتایانداوە پێش ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بكرێتەوە.

رۆژنامەی ماركا لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دانیان بەوەدا ناوە كە لە بابەتی گواستنەوەی نەیمار شكستیان هێناوە و بابەتی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان داخستوە، داواشیان لە رۆژنامەكانی نزیك لە یانەكەیان كردوە كە كە ئەو بابەتە پشتگوێ بخەن و چیدی باس لە گەڕانەوەلای ئەو یاریزانە نەكەن بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، هۆكاری پتگوێخستنی نەیمار و گرنگە نەدان بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو یانەیە دوچاری قەیرانێكی دارایی قوڵ بۆتەوە و ناتوانێت نەیمار بۆ یانەكەی بگەڕێنێتەوە.

هاوینی رابردو یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی زۆریدا بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە، بەڵام دواجار بەهۆی تێچونی زۆری گرێبەستەكەوە نەیانتوانی ئەو یاریزانە بۆ یانەكەیان بگەڕێنەوە، لە ئێستادا ئەو یاریزانەش دڵنیا بۆتەوە لەوەی كە یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت هەوڵی گواستنەوەی بدات بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif