بابەتەکانی بەشی ڕاپۆرت
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڕاپۆرت. إظهار كافة الرسائل

جووڵەی کەشتییەکانی نەوت لە تەنگەی هورمز بۆ 70%ی ئاستی پێش جەنگ گەڕاوەتەوە


دوای چەندین مانگ لە پەککەوتنی، جووڵەی کەشتییەکانی نەوت لە تەنگەی هورمز بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستیپێکردووەتەوە. بەگوێرەی سەرۆکی بەشی شیکردنەوەی نەوتی خاو لە کۆمپانیای کێپلەر، ئێستا جووڵەی نەوتی کەنداو گەیشتووەتەوە نزیکەی 70%ی ئاستی پێش هەڵگیرسانی جەنگ.
هۆمایون فەلەکشاهی، سەرۆکی بەشی شیکردنەوەی نەوتی خاو لە دامەزراوەی کێپلەر، رۆژی پێنجشەممە کە میوانی بووڵتەنی ئابووریی رووداو بوو، رایگەیاند، زیادبوونی جووڵەی کەشتییەکانی نەوت لە دوو بۆ سێ مانگی رابردوودا بە روونی هەستی پێدەکرێت، هەرچەندە هێشتا چالاکییەکان کەمتر ئاستی ئاسایی خۆیاندان.

فەلەکشاهی ئاماژەی بەوە کرد کە لە مانگی ئابدا، رۆژانە نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە لە کەنداو هەناردە کراوە، لەکاتێکدا پێش جەنگ ئەم بڕە (بەبێ هەژمارکردنی نەوتی ئێران) نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

بەڵام ئەگەر ئەو نەوتە خاوەشی بۆ زیاد بکرێت کە لە رێگەی بۆرییەکانەوە بۆ بەندەرەکانی (فوجەیرە) لە ئیمارات و (یەنبوع) لە سعودیە دەگوازرێتەوە، ئەوا بڕی ئەو نەوتەی دەگاتە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دەگاتە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

فەلەکشاهی گوتی، "بەو پێیە بێت، ئێمە گەڕاوینەتەوە بۆ نزیکەی 70%ی ئەو بڕەی پێش جەنگ هەبووە." ئەمەش جیاوازییەکی گرنگ نیشان دەدات؛ هەرچەندە ژمارەی کەشتییەکان زۆر کەمترە لە پێش جەنگ، بەڵام بڕی ئەو نەوتەی دەگوازرێتەوە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

کەشتی نەوتیەکان دەگەڕێنەوە، بەڵام جووڵەکە هێشتا زۆر کەمە

بەگوێرەی داتاکانی کێپلەر، ئێستا نزیکەی 20 کەشتی نەوتی لە تەنگەی هورمزدا هاتووچۆ دەکەن. ئەمە هێشتا بەراورد بەو 100 بۆ 120 کەشتیەی کە پێش جەنگ رۆژانە بەم رێڕەوە ستراتیژییەدا تێپەڕ دەبوون، دابەزینێکی گەورەیە.

فەلەکشاهی دەڵێت، "بۆ بازاڕی نەوت ئەمە گرنگە، چونکە ئێمە بۆ ئاستی 70% گەڕاوینەتەوە."

لە لایەکی دیکەوە، داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی نیشانی دەدەن چاکبوونەوەکە هێشتا لەرزۆکە. بۆ نموونە لە 2ی ئەیلوولدا تەنیا شەش کەشتیی بازرگانی بە گەرووەکەدا تێپەڕیون، کە ئەمەش کەمترە لە تێکڕای 10 رۆژی رابردوو کە 13 کەشتی بووە. ئەم جیاوازییە لە ژمارەکاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەندێک کەشتی ئامێرەکانی ناسینەوە (AIS) دەکوژێننەوە، بۆیە هەموو جووڵەکان بە ڕوونی لە سیستەمە گشتییەکاندا نابینرێن.

گواستنەوەی نەوت خێراترە لە گاز و پترۆکیمیایی

بەرزبوونەوەی جووڵەی بازرگانی لە تەنگەی هورمز وەک یەک نییە. لەکاتێکدا جووڵەی کەشتییەکانی نەوت زیادی کردووە، بەڵام گواستنەوەی گازی سروشتیی شلکراو (LNG) و ماددە پترۆکیمیاییەکان هێشتا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.

فەلەکشاهی روونی دەکاتەوە، "بۆ کەرتەکانی پترۆکیمیایی و گازی شلکراوە، جووڵەکە هێشتا زۆر کەمترە لە چاو پێش جەنگ." ئەمەش واتا گەڕانەوەی نەوت بەتەنیا بە واتای ئاساییبوونەوەی تەواوەتیی تەنگەی هورمز نایەت.

کەشتییەکان لە سیستەمی چاودێری ون دەبن

بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە، زۆر لە کەشتییەکان شێوازی هاتووچۆیان گۆڕیوە. فەلەکشاهی دەڵێت، زۆر لە کەشتییەکان هەوڵدەدەن بەبێ ئەوەی ببینرێن تێپەڕ بن، ئەوەش لە رێگەی کوژاندنەوەی ئامێرەکانی ناسینەوە و تێپەڕبوون لە شەودا بە بێ گیرساندنی لایتەکانیان.

فەلەکشاهی مەزەندە دەکات کە نزیکەی 90%ی کەشتییەکان ئامێرەکانی ناسینەوەیان دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی بۆ ئێران گران بێت چاودێرییان بکات یان هێرشیان بکاتە سەر. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە رۆڵی هەبووە لە دەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتییەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکان بەردەوامن؛ لە 31ی ئاب هێرشکرایە سەر کەشتی نەوتیێکی سعودی و بووە هۆی کوژرانی دوو دەریاوانی فلیپینی. هەروەها تاران لیستی رەشی ئەو کەشتییانەی کە قەدەخەن تێپەڕ بن لە 45 کەشتییەوە بۆ 56 کەشتی زیاد کردووە.

هەناردەی نەوتی ئێران بە کردەیی سفر بووەتەوە

ئەم بەرزبوونەوەیە لە هەناردەکردنی نەوتی کەنداو، ئێرانی نەگرتووەتەوە. فەلەکشاهی رایگەیاند، هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بە کردەیی گەیشتووەتەوە سفر.

ئەمە جیاوازییەکی گەورەی لە نێوان ئێران و بەرهەمهێنەرانی دیکەی کەنداو دروستکردووە؛ لەکاتێکدا وڵاتانی دیکە هەناردەیان دەستپێکردووەتەوە، نەوتی ئێران لە بازاڕە جیهانییەکاندا نەماوە، ئەمەش گوشاری زۆری خستووەتە سەر ئابووریی تاران.

عێراق بە بەهێزییەوە دەگەڕێتەوە

عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خەریکە لەو پەککەوتنە توندەی بەهۆی ململانێکانەوە تووشی ببوو، رزگاری دەبێت.

فەلەکشاهی گوتی، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کە لە کاتی قەیرانەکەدا زۆر دابەزیبوو، ئێستا گەیشتووەتەوە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا پێش جەنگ زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل بووە. گوتیشی، "عێراق پێش جەنگ رۆژانە زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیلی بەرهەم دەهێنا، ئەم بڕە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل دابەزی، بەڵام ئێستا گەیشتووەتەوە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەناردەی عێراق گەیشتووەتەوە 60%ی ئاستی پێش جەنگ.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، هەناردەی عێراق لە مانگی ئابدا بۆ 2.34 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا تەنیا 1.35 ملیۆن بەرمیل بووە. ئەمەش بەهۆی باشتربوونی دۆخی تەنگەی هورمز و ئەو داشکاندنە زۆرەی عێراق بۆ کڕیارانی نەوتەکەی کردوویەتی.

شەڕی ئەلیکترۆنی چۆن یاساکانی جەنگی گۆڕیی؟


مەیدانی جەنگەکانی داهاتوو چیتر بەچاوی ئاسایی نابینرێن؛ جەنگی نوێ تەنها بەموشەک‌و فڕۆکە ناکرێت، بەڵکو لەناو فەزایەکی شاراوەدا بەڕێوەدەچێت کە لەشەپۆلی ڕادیۆیی، ڕادارو ئاماژە ئەلیکترۆنییەکان پێکهاتوە، ئەم تەکنەلۆژیایە کە بە"شەڕی ئەلیکترۆنی" دەناسرێت، لەئێستادا بوەتە بزوێنەری سەرەکی‌و بێدەنگی تەواوی ململانێ سەربازییەکانی جیهان.
لەبنەڕەتدا، ئەمجۆرە لەجەنگ بریتییە لەململانێی توند لەسەر کۆنترۆڵکردنی سپێکتزۆمی ئەلیکترۆمەگناتیسی کە دەمارگیرو بڕبڕەی پشتی تەواوی سیستمی GPS، پەیوەندییە بێوایەرەکان‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە (درۆن)، لەم مەیدانەدا، ئەو لایەنەی بتوانێت باڵادەستیی بەدەستبهێنێت، دەتوانێت زوتر دوژمن ببینێت، باشتر پەیوەندیی بەهێزەکانی خۆیەوە بکات‌و پێشوەختە هێرشبکات؛ بەپێچەوانەشەوە، شکستی هەر سوپایەک لەم جەنگەدا بەواتای کوێربون، بێدەنگبون‌و پەککەوتنی تەواوی سیستمی فەرماندەیی‌و گواستنەوەی زانیاریی دێت.

سوپاکانی سەردەم ئەم جەنگە شاراوەیە لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی بەڕێوەدەبەن؛ یەکەم کۆڵەکە "هێرشی ئەلیکترۆنی"یە کە لەڕێگەی ته‌شویشکردنی ڕادارەکان‌و ناردنی ئاماژەی خەڵەتێنەرەوە (Spoofing) سیستمی دوژمن دەشێوێنێت.

کۆڵەکەی دوەم "پاراستنی ئەلیکترۆنی"یە کە ئامانجی پاراستنی بەردەوامیی ڕاداری هێزەکانی خۆیەتی لەهێرشەکانی نەیارو سێیەم‌و گرنگترین ڕەهەندیش "پشتیوانیی ئەلیکترۆنی"یە، کە وەک چاوێکی هەواڵگریی بەهێز، شوێنی ڕاداری دوژمن دیاریدەکات‌و وێنەیەکی ڕونی مەیدانەکە دەداتە فەرماندەیی.

هۆکاری سەرەکیی بایەخی بێپایانی ئەم جەنگە لەئێستادا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سوپای وڵاتان بەتەواوی پشت بەهەستیارە دیجیتاڵییەکان دەبەستن، بەجۆرێک، لەم سەردەمەدا تەنها یەک ئامێری ته‌شویش دەتوانێت بەبێ تەقاندنی یەک فیشەک، تۆڕێکی پاراستنی ئاسمانی پەکبخات‌و هێرشی گروپی درۆنەکان پوچەڵبکاتەوە.

جەنگی ئێستای نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا زیندوترین نمونەی ئەم ڕاستییەیە، کە تێیدا هەزاران درۆن نەک بەهۆی تەقاندنەوە، بەڵکو بەهۆی فریودانی سیستمی ڕێدۆزی‌و تێکدانی پەیوەندییەکانیانەوە خراونەتە خوارەوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە سەرکەوتنی جەنگی سەدەی 21 تەنها بۆ ئەو لایەنەیە کە دەتوانێت فەزای ئەلیکترۆنی کۆنترۆڵبکات.

کەمبوونەوەی مووشەکی پاتریۆت و تاد سوپای ئەمریکا دەخاتە ژێر گوشارەوە



چەک لەنێو کۆگاکانی چەکی ئەمریکا کەم بووەتەوە، ئەمەش زیاتر بەهۆی شەڕی ساڵی 2026 لەگەڵ ئێران کە بە "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا" ناسراوە. پێشتریش بەهۆی یارمەتیدانی ئۆکرانیا و شەڕەکانی دیکەی روژهەڵاتی نێوەڕاست، بڕێکی زۆر لەو چەکانە بەکارهاتبوون. مووشەکە پێشکەوتووەکان و سیستمەکانی بەرگری زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

ژمارەی راستی چەکەکان نەزانراوە؛ هەربۆیە ئەم زانیارییانە لە ناوەندە توێژینەوەکانی وەک CSIS و میدیاکانی وەک CNN و رۆیتەرز وەرگیراون:

کۆگاکانی چەکی ئەمریکا

جۆری مووشەک / سیستمبڕی پێش شەڕبڕی ماوە / ڕێژەی بەکارهاتووبارودۆخی ئێستاپاتریۆت (Patriot) ~2,200 دانە کەمتر لە 1,100 دانە زیاتر لە 50%ی بەکارهاتووە
تاد (THAAD) 452 دانە 184 دانە ~80%ی بەکارهاتووە
تۆماهۆک (Tomahawk) تەواوی کۆگا بەکارهێنانی ~850 دانە 1/3 تا 1/2ی یەدەگ بەکارهاتووە
ATACMS و PrSM دیارینەکراو نزیکەی 100% هەمووی لە 5 مانگدا بەکارهاتووە
جاسم (JASSM) دیارینەکراو 40%ی بەکارهاتووە 60%ی یەدەگ ماوەتەوە

کەمبوونەوەی یەدەگی مووشەکەکانی ئەمریکا
پاتریۆت (Patriot)50% بەکارهاتووە

تاد (THAAD)80% بەکارهاتووە

تۆماهۆک (Tomahawk)~40% بەکارهاتووە

ATACMS / PrSM100% بەکارهاتووە

جاسم (JASSM)40% بەکارهاتووە (60% ماوە)

ئەو چەکانەی زۆر کەم بوونەتەوە:

مووشەکی پاتریۆت (بۆ بەرگری ئاسمانی)

ئەمریکا پێش شەڕ، نزیکەی دوو هەزار و 200 دانەی هەبوو. ئێستا مەزەندە دەکرێ کەمتر لە هەزار و 100 دانەیان مابن.

سیستمی مووشەکیی پاتریۆت (MIM-104 Patriot) وێنە: ABACA
مووشەکی تاد (بۆ تێکشاندنی مووشەکی بالیستی)
پێش شەڕ 452 دانەی هەبوو، بەڵام راپۆرتەکان دەڵێن، نزیکەی 80٪یان بەکارهاتوون و تەنیا 184 دانەیان ماون.

سیستمی بەرگریی مووشەکیی تاد (THAAD) وێنە: سوپای ئەمریکا
مووشەکی تۆماهۆک
نزیکەی سێیەکی یان نیوەی هەموو ئەوو مووشەکانەی ئەمریکا بەکارهێنراون، واتە نزیکەی 850 دانە. ئەوەی ماوەتەوە تەنیا چەند هەزارێکە.

مووشەکی کروزی تۆماهۆک (Tomahawk Cruise Missile) وێنە: NASM Acc
مووشەکەکانی ATACMS و PrSM
راپۆرتەکان دەڵێن ئەمریکا "هەموو" ئەم مووشەکانەی لەو پێنج مانگەی شەڕەکەدا بەکارهێناوە.

مووشەکی تاکتیکیی زەوی بە زەوی ATACMS وێنە: رۆیتەرز
مووشەکی JASSM

نزیکەی 40٪یان بەکارهێندراون.

مووشەکی رێنموونیکراوی ئاسمانیی JASSM (AGM-158)

کاریگەرییەکانی ئەم کەمبوونەوەیە چییە؟
بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، هەرچەندە چەکی پێویست بۆ بەردەوامبوونی شەڕی ئێران ماوە، بەڵام مەترسییەکان زیادیان کردووە. ئێستا ئەمریکا ناچارە تەنیا ئەو مووشەکانە بەکاربێنێت کە دەزانێت لە شوێنە گرنگەکان دەدەن و ناتوانێت هەموو مووشەکێک تێکبشکێنێت. هەروەها ناتوانێت وەک پێشوو یارمەتی هاوپەیمانەکانی بدات، بۆ نموونە ناردنی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا. گەورەترین مەترسیش ئەوەیە ئەگەر شەڕ لەگەڵ چین رووبدات، ئەمریکا چەکی پێشکەوتووی کەمی لەبەردەستە.

هەوڵەکان بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکان
ئەمریکا دەیەوێ بە خێرایی چەک دروست بکاتەوە، بەڵام ئەمە ساڵانێکی زۆری دەوێ. پیت هێگسەس، وەزیری جەنگ دەڵێت، چەند ساڵێکی پێدەچێت.

هەنگاوەکان بریتین لە:
• داواکردنی 87 ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەکی نوێ.
• گرێبەستی درێژخایەن لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک (Lockheed Martin) بۆ ئەوەی کاری کارگەکانیان خێراتر بکەن.
• ئامانج ئەوەیە بۆ ساڵی 2030، ساڵانە دوو هەزار مووشەکی پاتریۆت دروست بکەن (جاران تەنیا 600 دانە بوو).

میدیای ئەمریکی دەڵێت، پێنتاگۆن پێویستی بە 3 ساڵ یان زیاترە تاوەکو کۆگاکانی وەک جاران لێ بکاتەوە.

ئابووریی جیهان تا کەی بەرگەی ناڕوونییەکانی تەنگەی هورمز دەگرێت؟


لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بازاڕی وزە و ئاسایشی دابینکردنی نەوت و گاز تووشی ناسەقامگیرییەکی مەزن بووە. بەهۆی ئاڵۆزییەکانی تەنگەی هورمز و بەئامانجگرتنی رێڕۆکانی کەشتیوانی و ژێرخانی پێشەسازی، وڵاتانی بەکاربەر ناچار بوون پەنا بۆ خستنەڕووی بێپێشینەی یەدەگی ستراتیژیی نەوت (SPR) ببەن. بەڵام کەمکردنی خێرای ئەم یەدەگەیە، ئابووریی جیهانی خستووەتە بەردەم مەترسییەکی گەورە و گوشارەکانی لەسەر واشنتن و تاران بە ئاراستەی دانوستاندن و ئاساییکردنەوەی رەوشی تەنگەی هورمز زیاد کردووە.
زیاتر لە پێنج مانگە هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز ئاسایی نییە. کاتێک نزیکەی 20٪ی نەوت و گازی سرووشتیی شلکراوەی (LNG) وڵاتانی بەرهەمهێنەر ناگاتە وڵاتانی بەکاربەر، زنجیرەی دابینکردنی وزە رووبەڕووی مەترسییەکی بێپیشینە دەبێتەوە. هەربۆیە ئێستا تەنگەی هورمز بووەتە خاڵی نێوەندیی دانوستاندنەکان، چونکە لە کورتخایەندا هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەم رێڕۆیە نییە و جیهان بەدەست لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنێت.

بەپێی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و زانکۆی ئوکسفۆرد بۆ چاودێری کەشتیوانی دەریایی ژمارەی ئەو کەشتییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە تەنگەی هورمزەوە تێپەڕیون، بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو بۆ یەک لەسەر سێ کەمی کردووە. لە نیوەی دووەمی ساڵی 2025دا، 8,829 تانکەری نەوت و گاز لەگەڵ 6,876 کەشتیی گواستنەوەی کاڵا تێپەڕیبوون، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی 2026دا ئەم ژمارەیە دابەزیوە بۆ 2,938 تانکەری نەوت و گاز و 2,841 کەشتیی گواستنەوەی کاڵا.

ئەم جیاوازییە گەورەیەی گواستنەوە تەنانەت بە یەدەگی ستراتیژیی وڵاتانیش پڕ ناکرێتەوە؛ ئەگەر بەردەوامی هەبێت، سەرەڕای کەمکردنەوەی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن چینەوە بەڕێژەی 32٪ و خستنەڕووی 290 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی ستراتیژی لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی بەکاربەر لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، هێشتا نرخی بەرمیلێک نەوت لە سەروو 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەم دۆخەی ئێستا نەبووایە لەخوار 70 دۆلارەوە دەبوو، واتە جیاوازییەک بۆ هەر بەرمیلێک 20بۆ 30 دۆلارە کە جیهان رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیلە.

لە سەرەتای جەنگەکەوە، مەترسیی شۆکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هەڵئاوسان و پاشەکشەی گەشەی ئابووریی جیهان هەبوو،بەڵام ئەوەی رێگری لە تەقینەوەی بێپێشینەی نرخەکان کرد بریتی بوون لە: گۆڕینی رێڕەوی هەناردە لەلایەن سعودیە، ئیمارات و عێراق، و بەرهەمهێنانی زیاتر لەلایەن بەڕازیل و فەرەنساوە—خستنەڕووی یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا و بەکارهێنانی یەدەگی نەوتی چین بوو.

ئێستا بازاڕی وزە بەدەست دوو پرسیاری چارەنووسسازەوە دەناڵێنێت؛ یەکەمیان ئەوەیە تا کەی دوو گەورە ئابوورییەکەی جیهان دەتوانن پشت بەیەدەگی ستراتیژی نەوت ببەستن بۆ خستنەڕوو و بەکارهێنان؟ دووەمیشیان ئەوەیە لێکەوتەکانی بەردەوامیی جەنگ یان گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئاستی یەدەگی وڵاتان چی دەبن؟

داڕمانی یەدەگی ئەمریکا و تاکتیکی چین لەم جەنگەدا

ئەو ئارامیییەی لە بازاڕەکانی نرخی نەوتدا دەبینرێت، زیاتر لەوەی بەهۆی ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی رێڕەوەکانی زنجیرەی دابینکردن و گۆڕینی بەکارهێنان وزەی پاک بێت، پەیوەندیی راستەوخۆی بە خستنەڕووی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و کەمکردنەوەی خواستی چینەوە بۆ هاوردەکردنی نەوت هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدا سێ دامەزراوە گەورەکەی جیهان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)، گرووپی بانکی جیهانی (WBG) و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) بەیەکەوە هۆشداری دەدەن کە بەردەوامیی بەکارهێنانی یەدەگەکان، دەبێتە هۆی زیاتربوونی ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسانی جیهانی و تێچووی گواستنەوە و کەمبوونەوەی پەینی کیمیایی، کە راستەوخۆ پەیوەندی بەنرخی خۆراکەوە هەیە و کەمدەبێتەوە و گرانتری دەکات.

بەپێی داتاکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا eia بڕی نەوتی یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا (SPR) روو لە دابەزینە؛ لە 24ی تەممووزی 2026 کۆی نەوتی کۆگاکراو بۆ 307 ملیۆن بەرمیل دابەزی کە نزمترین ئاستییەتی لە چوار دەیەی رابردوو دا. کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا لە ماوەی ئەم جەنگەدا (لە ئادارەوە بۆ تەممووز) 107 ملیۆن بەرمیل بووە؛ واتە هەفتانە 5.4 ملیۆن بەرمیل و مانگانە 21.5 ملیۆن بەرمیل کەم دەکات ئەگەر ئەم دۆخەی تەنگەی هورمز بەردەوام بێت.

ئەمریکا وەک گەورەترین بەرهەمهێنەر و بەکاربەری نەوت لە جیهاندا، رۆژانە 19.4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەهێنێت کە دەکاتە 18.8٪ی کۆی بەکارهێنانی جیهان، لە بەرامبەردا رۆژانە 21.1 ملیۆن بەرمیل بەرهەمدەهێنێت کە رێژەی 20.9٪ی بەرهەمهێنانی جیهانییە. بەڵام کۆی توانای کۆگاکردنی 700 ملیۆن بەرمیلە، کە ئێستا لە خوار نیوەوە و لە نزمترین ئاستیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێک لە نهێنییەکانی ئەم جەنگە کەمبوونەوەی خواستی چینە بۆ نەوتی هاوردەکراو. چین هاوردەکردنی بە بڕی 4.6 تا 5 ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە بەبێ ئەوەی پێشەسازییەکانی بوەستن. دانیال یارگین، شارەزای وزە و جێگری سەرۆکی بۆردی S&P دەڵێت: "چین نەوتی هەرزان دەکڕێت و کۆگای دەکات، کە گران بوو بەکار دەهینێت وەکو ئەوەی ئێستا دەبینرێت"، بەڵام هەندێک لە شارەزایانی بواری وزە پێشبینی دەکەن ئەگەر ئەم دۆخەی تەنگەی هورمز بەردەوام بێت چین دەست بەکڕینی نەوت بکاتەوە، بەمەش لەوانەیە نرخەکان جارێکی دیکە روو لە هەڵكشانە بکات لەسەرەتای ئەم جەنگە باسدەکرا.

پێش جەنگ، کۆی نەوتی کۆگاکراوی چین نزیکەی 1.4 ملیار بەرمیل بوو، واتە زیاتر لە نیوەی نەوتی کۆگاکراوی جیهان، بەڵام ئێستا نەوتی کۆگاکراوی جیهان لەماوەی ئەم جەنگەدا لە 2.4 ملیار بەرمیلەوە بۆ 1.4 ملیار بەرمیل دابەزیوە. بەردەوامیی ئەم دۆخە تا کۆتایی ساڵ، نەوتی کۆگاکراوی جیهان تەواو دەکات و بازاڕ رووبەڕووی شۆکێکی بێپێشینە دەکاتەوە.

ئەم دوو گەورە ئابوورییە 35.7٪ی کۆی نەوتی بەکارهێنراوی جیهان پێکدەهێنن. ئێستا، بەهۆی ئەم دۆخەوە کارگەکان لە چین بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە و خەڵک لەم وەرزی پشووە روویان لە گواستنەوە بە شەمەندەفەر لەجیاتی فڕۆکە و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردووە، ئەمریکاش بەدەست بەرزبوونی نرخی وزە و مەترسیی هەڵئاوسانەوە دەناڵێنێت.

توانای بەرگەگرتنی وڵاتان و خۆڕاگریی بازاڕەکان

فاتیح بیرول، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ئاماژە بەوە دەکات :"ئەگەر لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارودۆخەکە باش نەبێت، ئاسایشی وزە دەکەوێتە مەترسییەکی زۆر هەستیارەوە ". بەکارهێنانی نەوتی کۆگاکراو چارەسەرێکی کاتییە و توانای قەرەبووکردنەوەی پچڕانی درێژخایەنی زنجیرەی دابینکردنی نییە.

بەپێی داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) و فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا (EIA)، بەرگەگرتنی وڵاتان بەبێ هاوردەکردنی نەوت لە 2026دا بە شێوەیەک بووە کە ژاپۆن توانای بەرگەگرتنی 230 رۆژی هەبووە، کۆریای باشوور 110 رۆژ، چین زیاتر لە 100 رۆژ، ئەڵمانیا 91 رۆژ، ئەمریکا 84 رۆژ، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە نێوان 70 بۆ 90 رۆژ، بەریتانیا 47 رۆژ و هیندستان 10 رۆ، کەبەهۆی تەنگەی هورمزەوە رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئەو رۆژانەی بتوانن خواستی رۆژانەی نەوت لە ئەمبارەکانەوە دابین بکەن کەمتردەبێتەوە.

لەراستیدا تێپەڕبوونی نەوت لە تەنگەی هورمز لە چارەکی چوارەمی 2025 بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی 2026 کە نزیکەی جوار مانگی جەنگ، ئاگربەست و لیکەتیگەیشتن بووە بە بڕی نزیکەی نیوە کەمیکردووە نەوەکو ئەوەی سفر بووبێتەوە، بەپێی داتاکانی eia لە شەش مانگی یەکەمی 2025 رۆژانە 20.5 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام لە نیوەی یەکەمی 2026دا دابەزیوە بۆ 10.1 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، واتە بڕی کەمبوونەوەکە 10.4 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

ئێستا، ئەگەر بارودۆخەکەش ئاسایی ببێتەوە و لیکەتیگەشتن لەبارەی هورمزەوە بێتە ئاراوە، بڕی 1.2 ملیار بەرمیل نەوتی بەکاربراو پێویستی بە پڕکردنەوەی دووبارە هەیە، سەرەڕای خواستی ئاسایی وڵاتان بۆ نەوت. ئەمەش بەواتای دروستبوونی خواستێکی پێوانەیی دێت بۆ نەوت، لە کاتێکدا بەهۆی بەئامانجگرتنی ژێرخانی کێڵگەکان و رێڕەوەکانی گواستنەوە و کەمبوونەوەی وەبەرهێنان، خستنەڕوو دابەزیوە. لەراستیدا ئەم هاوکێشەیە وا دەکات لێکەوتەکانی داخستنی تەنگەی هورمز لەم جەنگەدا زیاتر دەربکەوێت و نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ماوەیەکی درێژخایەنتر لەوەی چاوەڕی دەکرێت بە بەرزی بمێننەوە.
کۆتایی

ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر رێککەوتنی شێوازی هاتووچۆی کەشتییەکانن لە تەنگەی هورمز. ئەوەی لێکتێگەیشتنەکەی ژنێڤی لە سەرەتای تەممووزدا هەڵوەشاندەوە، دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لە تێگەیشتن لەو بەندەی پەیوەندی بە تەنگەی هورمزەوە هەبوولەنێوان تاران و واشنتن. هەربۆیە، ئاساییبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان لەم تەنگەیەدا، دانوستانەکانی تاران و واشنتن دەباتە قۆناخێکی نوێوە؛ چونکە لە وڵاتانی هەناردەکاری نەوتەوە تا بەکاربەران، هەموو بەدەست ئەم نادڵنیاییەوە دەناڵێنن.

لەراستیدا، بەکارهێنانی 290 ملیۆن بەرمیل یەدەگ لە 400 ملیۆن بەرمیل لەلایەن وڵاتانی ئاژانسی وزە IEA و دابەزینی یەدەگی ستراتیژی نەوتی SPR کۆگاکانی ئەمریکا بۆ خوار 308 ملیۆن بەرمیل، لەگەڵ بەکارهێنانی نزیکەی 700 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی چین، دەریدەخەن کە پشتبەستن بە یەدەگی ستراتیژی چارەسەرێکی کاتیییە نەک درێژخایەن.

لەکۆتاییدا، پڕکردنەوەی دووبارەی ئەم کۆگایانە گوشارێکی گەورەی دیکە دەخاتە سەر نرخەکان. نزیکترین سیناریۆ لەم قۆناخەدا، گەیشتنە بە رێککەوتنێکی مامناوەند بۆ راگرتنی شەڕ و کردنەوەی تەنگەی هورمز؛ چونکە رەتکردنەوەی ئەم هەنگاوە، ئابووریی جیهان بەرەو قەیرانێکی کەمبینراو و پەڕینەوەی ئاستی یەدەگەکان بۆ ژێر هێڵی سوور دەبات.

محمود بابان

راپۆرتێک: رێککەوتنەکەی واشنتن و تاران کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز دەداتە دەست ئێران



رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە لەوانەیە کردنەوەی تەنگەی هورمز کێشە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چارەسەر بکات و نەوت بگەڕێنێتەوە بازاڕ، بەڵام ئەمە باجێکی قورسی دەبێت؛ ئەویش ئەوەیە کە ئێران دەبێتە خاوەن دەسەڵات بەسەر رێڕەوێکدا کە پێشتر نێودەوڵەتی و ئازاد بوو.

پلانەکە چییە؟

تاران و عومان نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتنێک. بەپێی پلانەکە، ئەو کەشتییانەی دەچنە نێو کەنداوەوە بە رێڕەوێکدا دەڕۆن کە نزیکە لە ئێران و تاران کۆنترۆڵی دەکات، ئەوانەشی دێنە دەرەوە بە رێڕەوێکدا دەڕۆن کە نزیکە لە عومانەوە.

هەرچەندە ئێرانییەکان دەڵێن باج لە کەشتییەکان وەرناگرن، بەڵام پارەیەک بەناوی "کرێی خزمەتگوزاری و پاراستنی ژینگە" وەردەگرن و داهاتەکەشی لەنێوان خۆیان و عوماندا دابەش دەکەن.

بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە، ئەم قسەیەی ئێرانی رەتکردووەتەوە و گوتوویەتی، هیچ باجێک وەرناگیرێت و ئێران هیچ دەسەڵاتێکی نابێت.

بۆچی ئەمە بۆ ترەمپ کێشەیە؟

ترەمپ زۆر پەلەیەتی کەشتییەکان دەست بە جووڵە بکەنەوە بۆ ئەوەی قەیرانی ئابووری چارەسەر ببێت. بەڵام مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر چەندین جار گوتبووی: "ئەگەر رێگە بدەین وڵاتێک کۆنترۆڵی رێڕەوێکی نێودەوڵەتی بکات و باج وەربگرێت و کەشتی بتەقێنێتەوە، ئەوە دەبێتە پێشینەیەکی زۆر مەترسیدار بۆ هەموو جیهان."

سەرەڕای قسەکانی روبیۆ، نیویۆرک تایمز دەڵێت، وا دیارە ترەمپ ئامادەیە بەم رێککەوتنە رازی بێت، تەنانەت ئەگەر ئێران کەمێک کۆنترۆڵ و دەسەڵاتیشی هەبێت.

پرسی ئەتۆمی لە کوێی ئەمە کێشەیەدایە؟

رێککەوتنەکە دەڵێت دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا تەنگەکە بکرێتەوە و لەو ماوەیەشدا دانوستاندن بکرێت لەسەر ئەو 11 تۆن یۆرانیۆمە پیتێندراوەی کە ئێران هەیەتی (کە نیو تۆنیان زۆر خەستە بە رێژەی 60٪ و نزیکە لەو ئاستەی بۆ دروستکردنی بۆمب دەست دەدات). ئەمریکا دەیەوێت ئەو یۆرانیۆمە خەستییەکەی کەمبکرێتەوە یان ببردرێتە دەرەوەی ئێران.

بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان هەیە بەم زووانە رێککەوتنی ئەتۆمی بکرێت و پێیانوایە ترەمپ تەنیا وازی لێدەهێنێت تاوەکو یۆرانیۆمەکە لەژێر وێرانەی ئەو کارگانەدا بمێنێتەوە کە پێشتر بۆردوومانی کردن.

رای جیاواز لەسەر رێککەوتنەکە:

وەک لە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە، پێنتاگۆن بە رێککەوتنە پێشنیازکراوەکە رازی نییە و پێیوایە ئەمە وەک خۆبەدەستەوەدان وایە بە ئێران. دەڵێن لە رێڕەوەکەی عومانیش هێشتا مینی دەریایی ئێرانی لێیە و کەشتییەکان بۆ ئەوەی بە سەلامەتی تێپەڕن، دەبێت هەر مۆڵەت لە ئێران وەربگرن.

ترەمپ دوو جار رەتیکردووەتەوە هێرشی تووند بکاتە سەر ئەو پێگانەی ئێران کە هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکان، چونکە نایەوێت رێککەوتنەکە تێکبچێت.

عەلی واعیز، شارەزای سیاسی دەڵێت، کۆنترۆڵکردنی تەنگەکە تاکە دەستکەوتی ئێرانە لەم جەنگەدا، بۆیە هەرگیز دەستبەرداری نابێت. ئەم رێککەوتنەش ئێرانی لە پێش شەڕەکە بەهێزتر کردووە.

لە کۆتاییدا واعیز دەڵێت: "هیچ رێگەیەکی سەربازی نییە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئێران بەسەر تەنگەکەدا نەهێڵێت. ئێستا بژاردەکانی بەردەم ترەمپ ئەمانەن: یان جەنگێک کە ناتوانێت بیباتەوە، یانیش ئاشتییەک کە بۆ ئەمریکا تاڵە."


تێچووی جەنگی ئێران گەیشتووەتە 37 ملیار دۆلار و ئەمریکا پارەی زیاتری دەوێت


پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێس رووبەڕووی پرسیاری قورس و ناڕەزایەتی بووەوە، دوای ئەوەی ئاشکرای کرد کە تێچووی جەنگی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 37.5 ملیار دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمارییەکان دەیانەوێت 95 ملیار دۆلاری دیکە بۆ سوپا و چەند پڕۆژەیەکی کۆشکی سپی پەسند بکەن.

رۆژی سێشەممە لە دانیشتنێکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجەی ئەنجوومەنی پیران، چەندین جار خۆپێشاندەرانی ئامادەبووی هۆڵەکە قسەکانی هێگسەسیان پێبڕی. ئەم دانیشتنە تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوە هات کە پێنتاگۆن رایگەیاند 3 سەربازی دیکەی ئەمریکی لە شەڕەکەدا کوژراون و زیاتر لە 100 سەربازیش لە سەرەتای تەممووزەوە بریندار بوون.

کۆی گشتیی کوژراوانی ئەمریکا لەم جەنگەدا کە لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە، گەیشتووەتە 18 سەرباز. 10 لەوانە بە هێرشی راستەوخۆی ئێران و 8ی دیکە بەهۆی رووداوی دیکەی وەک کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە و تەقەی دۆستانە کوژراون.

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی لە ئەنجوومەنی پیران
هێگسەس: ئەگەر پارەمان نەدەنێ تووشی کێشە دەبین

وەزیری جەنگ داوای کرد، ئەو 95 ملیار دۆلارە بەپەلە پەسند بکرێت و گوتی:
“
ئەمە پارەیەکی زۆر پێویست و بەپەلەیە، لەگەڵ ئەو 1.5 ترلیۆن دۆلارەی کە ترەمپ بۆ بودجەی بەرگری داوای کردووە... ئەگەر ئەم پارانەمان نەبێت، رووبەڕووی کەمکوڕییەکی گەورە دەبینەوە.

لە بەرامبەردا، سیناتۆرە دیموکراتەکان ناڕەزاییی تووندیان نیشان دا. پاتی مۆرای گوتی: "ئەم شەڕە خەریکە لە دەست دەردەچێت. ترەمپ بەردەوام دەڵێت رێککەوتن نزیکە، بەڵام ئێستا داوای 70 ملیار دۆلاری دیکە دەکات و دەڵێت تەنیا متمانەم پێ بکەن هەموو شتێک باش دەبێت!"

جین شاهین، سیناتۆرێکی دیکەی دیموکرات لێی پرسی: "بۆچی داوا لە خەڵکی ئەمریکا دەکەن باجی شەڕێک بدەن کە پشتیوانیی ناکەن؟ ئێوە هێشتا نیوەی ئەو 150 ملیار دۆلارەتان خەرج نەکردووە کە ساڵی رابردوو پێمان دان!" هێگسەس لە وەڵامدا گوتی، تاوەکو مانگی ئەیلوول هەموو ئەو پارەیەی پێشوو خەرج دەکەن.
ترەمپ شەڕ راناگرێت

لە کاتێکدا راپرسییەکان دەریدەخەن زۆربەی ئەمریکییەکان دژی شەڕەکەن، هەروەها نرخی بەنزینیش بەرزبووەتەوە چونکە ئێران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی نەوت دەدات لە تەنگەی هورمز، ترەمپ هیچ نیشانەیەکی پاشەکشێی نیشان نەداوە. کۆمارییەکانیش کە پارتەکەی ترەمپن، رەتیدەکەنەوە رێگری لەم شەڕە بکەن.

لەو 95 ملیار دۆلارەی کۆمارییەکان داوای دەکەن، 72 ملیاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی و جەنگە، 10 ملیار دۆلاری بۆ یارمەتیدانی ئەو جووتیارانەیە کە بەهۆی باجەکانی ترەمپەوە زیانمەند بوون و 10 ملیار دۆلاریشی بۆ گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردنە.
شەڕە قسە لەنێوان وەزیر و سیناتۆرەکاندا

لە کۆتایی دانیشتنە 3 کاژێرییەکەدا دۆخەکە زۆر ئاڵۆز بوو.

سیناتۆر جۆن کێنەدی (کۆماری) پرسیاری لە جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی سوپاسالارەکانی ئەمریکای کرد کە ئایا ئێران باج لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن؟ جەنەڕاڵەکە گوتی "نازانم"، کێنەدیش بە تووڕەیییەوە پێی گوت: "ئێمە وەڵامی روونمان دەوێت!"

سیناتۆر کرستن جیلیبراند لە هێگسەسی پرسی: "ئایا توانای ئەتۆمیی ئێرانتان لەنێوبردووە یان نا؟" هێگسەس لەبری وەڵامدانەوە گوتی: "تۆ تەنیا دەتەوێت ریکلامی هەڵبژاردن بۆ خۆت بکەیت."

گەرمترین دیالۆگی دانیشتنەکە:

سیناتۆر گاری پیتەرز (دیموکرات): "ستراتیجیی ئێوە لەم شەڕەدا شکستخواردوو بووە. ئێوە هیچ پلانێکی درێژخایەنتان بۆ بردنەوەی ئەم جەنگە نییە. سەربازەکانمان سەرکەوتوون، بەڵام ئێوەی سەرکردە شکستتان هێناوە."

پیت هێگسەس: "شەرمە بۆ تۆ و ئەوانەی دیکەش کە دەڵێن ئەمە شکستە. دیموکراتەکان تەنیا نەخۆشیی شێتبوون بە ترەمپـیان هەیە و نایانەوێت ئەو پارەیەم بدەنێ کە پێویستمە."

ئایا حووسییەکان دەتوانن بابولمەندەب دابخەن؟


راگەیاندنی گەمارۆ لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە دژی سعودیە، ئەگەری ئەوەی هەیە شەڕی ئێران فراوانتر بکات و دابینکردنی نەوت و بازرگانیی جیهانی زیاتر پەکبخات.
حووسییەکان دەڵێن، وەک وەڵامێک بۆ گەمارۆی سعودیە بۆ سەر یەمەن و هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا، تەنگەی بابولمەندەبیان بەڕووی ئەو کەشتییانەدا داخستووە کە پەیوەندییان بە سعودیەوە هەیە. تەنانەت حووسییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رۆژی سێشەممە شەش کەشتیان ناچار کردووە رێڕەویان بگۆڕن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بۆچی بابولمەندەب گرنگە؟

تەنگەی بابولمەندەب دەکەوێتە باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە، کە دەریای سوور بە کەنداوی عەدەن دەبەستێتەوە و یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان.

نزیکەی 12٪ـی بازرگانیی جیهانی، لەنێویاندا چارەکێکی جموجووڵی کۆنتەینەرەکانی جیهان، بەنێو ئەم تەنگەیەدا تێدەپەڕن بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا لە رێگەی نۆکەندی سوێسی میسرەوە.

گرنگیی ئەم تەنگەیە بۆ هەناردەی نەوتی سعودیە زیاتر بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە تەنگەی هورمز داخرا و هاتووچۆی کەشتییەکان لە کەنداوەوە سنووردار بوو. بۆیە داخستنی ئەم تەنگەیەش مەترسییەکی گەورە لەسەر بازرگانی و وزەی جیهانی دروست دەکات.

ئایا حووسییەکان بە راستی دەتوانن تەنگەکە دابخەن؟

هەرچەندە حووسییەکان کۆنترۆڵی ئەو بەشەی کەناراوەکانی یەمەن ناکەن کە دەکەوێتە سەر بابولمەندەب، چونکە بەدەست نەیارەکانیانەوەیە لە حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن، بەڵام ناوچەیەک کۆنترۆڵ دەکەن کە کەمتر لە 100 کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.

سێ بەرپرسی حووسییەکان بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسیان راگەیاندووە، مانگانێکە پلانیان داناوە چۆن رێگری لە کەشتییەکان بکەن. بە گوتەی ئەوان، پلانەکان بەکارهێنانی مینی دەریایی، بەلەمی بۆمبڕێژکراو، درۆن و هێلیکۆپتەر لەخۆدەگرن بۆ ئەوەی رێگە بە چەکدارەکانیان بدەن بچنە سەر کەشتییەکان.

هەرچەندە حووسییەکان دەڵێن، تەنیا کەشتییەکانی سەر بە سعودیە یان ئەوانەی دەچنە بەندەرەکانی دەریای سوور رادەگرن، بەڵام پێشتر لە کاتی شەڕی غەززەدا هێرشیان کردووەتە سەر چەندین کەشتی کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ململانێیەوە نەبووە. ئێرانیش لە تەنگەی هورمز سەلماندی کە تەنانەت هێرشی پچڕپچڕیش بۆ سەر کەشتییەکان بەسە بۆ داخستنی تەنگەیەک، ئەویش لە رێگەی بەرزکردنەوەی مەترسییەکان و نرخی دڵنیایی (تەئمینات).

ئەگەر دابخرێت، کاریگەرییەکانی چی دەبن؟

کلیۆنا رالی، دامەزرێنەری (ACLED) کە دەزگایەکی چاودێریکردنی ململانێکانە، دەڵێت: "ئەگەر لە یەک کاتدا گوشار بکەوێتە سەر بابولمەندەب و کەشتیوانی لە کەنداو، ئەوا لە یەک کاتدا دوو گرنگترین رێڕەوی دەریایی جیهانت پەکخستووە."

ئالیسن مایدنەر، لە ئەنجوومەنی ئەتڵەسی دەڵێت، لە مانگی حوزەیراندا رۆژانە زیاتر لە 7 ملیۆن بەرمیل نەوت بە بابولمەندەبدا تێپەڕیوە، لە کاتێکدا پێش شەڕی ئێران تەنیا 4 ملیۆن بەرمیل بووە. سعودیە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی داخستنی هورمز، رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیلی لە رێگەی بەندەری یەنبووعەوە لە دەریای سوور هەناردە کردووە.

ئەگەر بابولمەندەبیش دابخرێت، سعودیە هێشتا دەتوانێت رۆژانە 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بە دەریای سووردا بنێرێتە میسر و لەوێشەوە بە بۆری (SUMED) بیگەینێتە دەریای نێوەڕاست، هەروەها ملیۆنێک بەرمیلیش بە نۆکەندی سوێسدا بنێرێت.

بەڵام کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانی ناچار دەبن رێڕەوی خۆیان بگۆڕن و بە دەوری کیشوەری ئەفریقادا (کەیپ ئۆڤ گود هۆپ) بسووڕێنەوە، کە ئەمەش یەک بۆ دوو هەفتە کاتی گەشتەکە درێژ دەکاتەوە و تێچووش بەرز دەکاتەوە.

ئایا ئەمریکا و سعودیە وەڵامیان دەبێت؟

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زۆر گرنگیی بەم هەڕەشە نوێیە نەدا و رۆژی سێشەممە گوتی: "تاوەکو ئێستا رووینەداوە. پێموایە ئەگەر شتێکی وا رووبدات، ئێمە چارەسەری دەکەین." پێشتر لە سەرەتای ساڵی 2025دا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کۆتاییان بە هێرشەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور هێنا.

بەڵام مەترسییە گەورەکە ئەوەیە کە حووسییەکان بەم کارەیان شەڕ لەگەڵ سعودیە دەستپێدەکەنەوە کە لە ساڵی 2022ـەوە بە ئاگربەست کۆتایی هاتووە. سوپای سعودیە جەخت دەکاتەوە کە بابولمەندەب بە کراوەیی دەهێڵێتەوە. تورکی مالیکی، گوتەبێژی سوپای سعودیە گوتی: "بە تووندی و بەخێرایی وەڵامی هەموو هەڕەشەکانی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان دەدەینەوە، چونکە ئەمە چەتەگەریی دەریاییە و یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات."

بۆچی حووسییەکان ئێستا ئەمە دەکەن؟

حووسییەکان دەڵێن، سعودیە ئەم مانگە هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا بۆ ئەوەی رێگری بکات لە گەڕانەوەی سەرکردەکانیان لە ئێران دوای بەشداریکردنیان لە پرسەی عەلی خامنەیی. دوای ئەمە، حووسییەکان بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها لە سعودیە، کە گەورەترین پێکدادانی نێوانیان بوو لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

ئێستا حووسییەکان دەڵێن داخستنی بابولمەندەب بە رووی کەشتییەکانی سعودیەدا، ئامانج لێی شکاندنی گەمارۆی سەر یەمەنە.

بەڵام ئەحمەد ناجی، شرۆڤەکار لە گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، ئەم گەمارۆیە لە بەرژەوەندیی ئێراندایە کە ئێستا رووبەڕووی هێرشی رۆژانەی ئەمریکا بووەتەوە. ناجی گوتی: "لە تێڕوانینی ئێرانەوە، کردنەوەی بەرەی نوێی گوشار لە سەرانسەری ناوچەکە هێزی زیاتری پێدەدات. حووسییەکان کۆنترۆڵ و هەژموون بەسەر یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دەدەنە تاران."

گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا لەهەڵکشاندان



 ناوچەکە رووبەڕووی پەرەسەندنێکی سەربازی مەترسیدار بووەوە، دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکی توندی بۆ سەر چەندین ئامانجی جیاواز لە ناو خاکی ئێراندا دەستپێکرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سێنتکۆم، ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە 80 ئامانجی سەربازی گرتووەتەوە کە بە تەقەمەنی زۆر ورد پێکراون، ئامانجەکان بریتی بوون لە ژێرخانی سەربازی، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ناوەندەکانی فەرماندەیی، رادارە کەنارییەکان و توانای مووشەکی دژە کەشتی، هەروەها ئەمریکا رایگەیاندووە کە زیاتر لە 60 بەلەمی بچووکی سوپای پاسدارانیان لە گەرووی هورمز لەناو بردووە.

ئەم هێرشانەی واشنتۆن وەک سزایەک بۆ تاران هاتووە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئێران سێ کەشتی بازرگانی (نەوتهەڵگرێکی مارشاڵ ئایلاند، کەشتییەکی سعوودی و کەشتییەکی لیبێری) لە رێڕەوە نێودەوڵەتییەکاندا کردە ئامانج، ئەمریکا دەڵێت ئەم رەفتارانەی تاران پێشێلکردنی روونی ئاگربەست و مەترسین بۆ سەر ئاسایشی دەریایی.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بێدەنگ نەبوو و رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، 85 پێگەی سەربازی ئەو وڵاتەی لە هەردوو دەوڵەتی کوەیت و بەحرەین بۆردومان کردووە، میدیاکانی ئێران بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە توانیویانە درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری (MQ-9) بخەنە خوارەوە و چەند کەشتییەکی جەنگی ئەمریکیشیان کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە تێکدانی رێککەوتنەکان و رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان هەنگاوی یەکلاکەرەوە دەگرنەبەر.

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکان، سوپای کوەیت رایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی خەریکی بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکانە، لە بەحرەینیش وەزارەتی ناوخۆ زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە هاووڵاتییان کرد روو لە شوێنە ئارامەکان بکەن.

تێکچوونی بارودۆخە ئەمنییەکە وایکرد مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی ئێران لە نەجەف بوو، بەپەلە بەرەو تاران بگەڕێتەوە.

راپۆرتە ناوخۆییەکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنها لە شاری سیریک و گوندی میسین لە دوورگەی قوشم، دەنگی 14 تەقینەوەی گەورە بیستراوە و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە مووشەکیشەوە ژمارەیەک هاووڵاتی لە شاری سیریک بریندار بوون، هەروەها سەرچاوە ئەمریکییەکان جەخت دەکەنەوە کە ئەم هێرشانەی ئەمڕۆ چوار بۆ پێنج هێندە بەهێزتر بوون لەو هێرشانەی کە 10 رۆژ لەمەوبەر ئەنجامدرابوون.

گالیسکەی پێرسێڤێرانس نیشانەی ئەگەری ژیانی کۆن لەسەر مەریخ دەدۆزێتەوە



گالیسکەی پێرسێڤێرانس (Perseverance)ـی سەر بە ئاژانسی ئاسمانیی ناسا، جۆرێک لە گەردیلەی کاربۆنی لەنێو بەردەکانی سەر هەسارەی مەریخ دۆزیوەتەوە. ئەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی زاناکان، چونکە ئەم گەردیلانە رەنگە نیشانە بن بۆ ئەوەی لە سەردەمانی کۆندا لەسەر ئەم هەسارەیە لە شێوەی زیندەوەری زۆر بچووک و میکرۆبدا ژیان هەبووبێت.
رۆبۆتەکە ئەم کاربۆنەی لەنێو جۆرە بەردێکی قوڕیندا دۆزیوەتەوە، لە کاتێکدا بەنێو رووبارێکی وشکبووەوەدا دەڕۆیشت کە ملیاران ساڵ لەمەوبەر ئاوی تێدا بووە و رژاوەتە نێو چاڵێکی گەورەوە بە ناوی یەزێرۆ (Jezero).

ئەم دۆزینەوەیە واتای چییە؟

ئەو جۆرە کاربۆنەی دۆزراوەتەوە پێی دەگوترێت "کاربۆنی گەورە گەردیلە"، کە زۆرجار لە پاشماوەی زیندەوەرانەوە دروست دەبێت. بەڵام زاناکان دەڵێن هێشتا ناتوانن 100% دڵنیابن کە ئەمە بەڵگەی هەبوونی ژیانە، چونکە هەندێک جار کارلێکی سروشتیی نێوان ئاو و بەردیش دەتوانێت هەمان جۆری کاربۆن دروست بکات، یانیش رەنگە لە رێگەی کەوتنەخوارەوەی نەیزەکەکانەوە هاتبێتە سەر مەریخ.

ساڵی 2024 ئەم بەردانە هەرایەکی گەورەیان نایەوە، کاتێک رۆبۆتەکە چەند پەڵەیەکی سەیر و سەرنجڕاکێشی لەسەریان دۆزییەوە کە زۆر لە پاشماوەی بەردبووی میکرۆبەکانی سەر زەوی دەچوون. ئەو کاتە شۆن دەفی، سەرۆکی پێشووی ناسا گوتی: "رەنگە ئەمە روونترین نیشانەی ژیان بێت کە تاوەکو ئێستا لەسەر مەریخ دۆزیبێتمانەوە."

رۆبۆتەکە ئامێرێکی لێزەری هەیە، تیشکی لێزەرەکەی خستە سەر بەردەکان و لە رێگەی ئەو تیشکەی کە لە بەردەکانەوە دەدایەوە، توانی بیسەلمێنێت کە کاربۆن لەسەر رووی بەردەکان هەیە.

گرنگیی ئەم دۆزینەوەیە

ئەمە یەکەمجار نییە ناسا کاربۆن لەسەر مەریخ بدۆزێتەوە. پێشتر رۆبۆتێکی دیکەش بە ناوی کیوریاسیتی – (Curiosity) لە ناوچەیەکی دیکە کە هەزاران کیلۆمەتر لێیەوە دوورە، شتی لەو شێوەیەی دۆزیبووەوە. زاناکان دەڵێن، ئەمە دەریدەخات کە رەنگە ملیاران ساڵ لەمەوبەر، بارودۆخی ژیان و ماددە ئەندامییەکان لە زۆر شوێنی سەر مەریخ هەبووبن.

پرۆفیسۆر جۆن بریجز لە زانکۆی لێستەر دەڵێت: "ئێستا دەزانین کە لە رابردوودا مەریخ شوێنێکی گونجاو بووە بۆ ژیان. نەک تەنیا شێوەی بەردەکان ئەمەمان پێدەڵێن، بەڵکو ئەو ماددە کاربۆنییانەش کە دۆزراونەتەوە، هەمان ئەو ماددانەن کە بۆ دروستبوونی ژیان پێویستن."

کەی راستییەکان دەردەکەون؟

کێشەکە ئەوەیە رۆبۆتەکانی ناسا ئەوەندە پێشکەوتوو نین بتوانن لەسەر مەریخ بەتەواوی بیسەلمێنن کە ئایا ئەم کاربۆنە هی زیندەوەرانە یان بە شێوەیەکی سروشتی دروستبووە. بۆ ئەوەی دڵنیابن، دەبێت ئەو بەردانە بهێندرێنەوە بۆ سەر زەوی و لە تاقیگە پێشکەوتووەکاندا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

بڕیار بوو ناسا ئەم بەردانە بهێنێتەوە، بەڵام سەرەتای ئەمساڵ پلانەکەی هەڵوەشاندەوە و ئێستا کار لەسەر پلانێکی نوێ دەکات بۆ ئەوەی لە ساڵانی 2030ـیەکاندا ئەو کارە بکات. هاوکات، چینیش دەیەوێت لە ساڵی 2031 نموونەی بەردی مەریخ بهێنێتەوە سەر زەوی.

شیكاری: رەنگە نەته‌نیاهۆ گەورەترین دۆڕاوی شه‌ڕی ئێران بێت



زانیاری سه‌ره‌كی

شیکاران و بەرپرسانی پێشوی ئەمریکا و سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەڵێن، رەنگە ستراتیژی ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران گەورەترین زیانی رێککەوتنی واشنتن و تاران نەبێت، بەڵکو زیاتر ئەو تێگه‌یشتنه‌ سیاسییە بێت کە بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ دەیان ساڵە وەک تاکە سەرکردەی ئیسرائیل وەک کە توانای به‌كارهێنانی واشنتنی بە ویستی خۆی هەیە سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران.
وردودرشتی راپۆرت؛

نەتانیاهۆ پێگەی سیاسی خۆی لە ئیسرائیل لەسەر ئەو بانگه‌ش بوێرانەی بنیات ناوە کە خۆی و بە تەنیا دەتوانێت هاوتەریبی ستراتیژی تەواو لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئێران بپارێزێت. بە پەیوەندی خۆشەویستی لە کۆمارییەکان و بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەوان، خۆی وەک تاکە سەرکردەی ئیسرائیل نیشاندا کە ئامڕازەکانی کاریگەری لەسەر سەرۆکە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا هەبێت، پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە فشاری سەربازی بەردەوام تاکە ڕێگایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تاران.

لە لوتکەی دەسەڵاتەکەیدا، دیپلۆماتکاران نه‌ته‌نیاهۆیان بە "قسەی کۆتایی" لە ئەمریکا وەسف کرد؛ دەتوانێت بە سادەیی تەلەفۆنەکە هەڵبگرێت و دڵنیابێت لەوەی کە حیساباتە ستراتیژییەکانی واشنتن لەگەڵ حیساباتی ئیسرائیلدا هاوتەریبن. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ سەرۆک وەزیرانێكی ئیسرائیل بەو شێوەیە زۆر قسەی لەگەڵ کۆنگرێس نەکردوە یان سەرمایەی سیاسیی بەردەوام لە چوارچێوەی سیستەمی سیاسی ئەمریکادا دروست نەکردوە.

بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن، رێککەوتنی کاتیی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی لە مانگی شوباتدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەستیپێکردوە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەو گێڕانەوەیە چۆن گۆڕاوە. لەبری ئەوەی سیاسەتی واشنتن بەرامبەر بە ئێران دابڕێژێت، ئێستا نەته‌نیاهۆ ناچارە ئەو سیاسەتە قبوڵ بکات، چونکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەدوای یەکلاییکردنەوەیەکدا دەگەڕێت لە ڕوانگەیەکەوە کە مەیلی ئەوەی هەیە ناڕەزایەتییەکانی ئیسرائیل وەک سنوردارکردن مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

دێنیس ڕۆس، بەرپرسی پێشوی ئەمریکا رایگەیاند، حیساباتی ناوخۆیی کەمتر ئازاربەخش نییە لە حیساباتی بیانی، نه‌ته‌نیاهۆ گیری خواردوە لەنێوان سەرۆکێکی ئەمریکا کە بڕیارە کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و بنکەیەکی ناوخۆیی کە ڕەتیدەکاتەوە سازش بکات، بەتایبەتی لە لوبنان. کشانەوە مەترسی کاردانەوەی لەسەرە، لەکاتێکدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ مەترسی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ واشنتن دەکات.

لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ئێران، نەته‌نیاهۆ بەڵێنی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەیدا. بەڵام هیچ کام لە ئامانجەکانی نەگەیشت، ڕژێمی ئێران نەڕوخێت، حزبوڵای لوبنان لە لوبنان شکستی پێنەهێنا و دانیشتوانی باکوری ئیسرائیل چێژیان لە گەڕانەوەی سەلامەت بۆ وڵاتەکەیان وه‌رنه‌گرت.

ئەڤیڤ بوشینسکی، ڕاوێژکاری پێشوی نەته‌نیاهۆ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران "زەربەیەکی کوشندە" بو بۆ نه‌ته‌نیاهۆ. ئه‌و "نەک تەنها شەڕی لەگەڵ ئێران دۆڕاند، بەڵکو ترەمپیش وەک دۆستێکی دۆڕاند، ئەو نەک تەنها لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆشەگیرە، بەڵکو تێوەگلاوە لە ناکۆکییەکی گەورە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەم مانگەدا، پەیوەندییەکەی لەگەڵ ترەمپ بە پەیوەندی نێوان دو هاوبەش وەسفکرد کە "لە زۆر شتدا هاوڕان و لەسەر هەندێکی دیکە ناکۆکن".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتێکی سیستماتیکی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو "دەستکەوتە گەورەکان" کە ئیسرائیل لەسەر حیسابی ئێران و بریکارەکانی بەدەستیهێناوە.
لێدوانی په‌یوه‌ندیدار؛

بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، ترەمپ و نەته‌نیاهۆ پەیوەندییەکی پتەویان هەیە، هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل "هاوبەشێکی گەورە" بون لە شەڕێکدا کە "توانای سەربازیی ڕژێمی ئێرانی لەناوبرد".

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا "بە شێوەیەکی دور لە دو دڵی" پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەمە ناگۆڕێت".

ئەو بەرپرسە رونیكرده‌وه‌، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات، بەتایبەتی لەدژی حزبوڵای لوبنان، "رێکخراوێکی تیرۆریستی هەڕەشە لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات و حکومەتی لوبنان تێکدەدات"، چاوەڕوانیش ناکرێت لە لوبنان بکشێتەوە تا ئەو هەڕەشەیە نەمێنێت.

شرۆڤەکاران دەڵێن درز لە نێوان سەرکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پەیوەندییە کەسییەکان تێدەپەڕێت بۆ کۆمەڵێک ئامانج کە تادێت جیاوازتر دەبن. ترەمپ هەوڵدەدات لە شەڕێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێتەوە، هاوکات نەته‌نیاهۆ پێیوایە بەردەوامی فشارەکان بۆ سەر ئێران و هاوپەیمانەکەی حزبوڵا لە لوبنان، بۆ ئاسایشی ئیسرائیل زۆر پێویستە.

واشنتن راستەوخۆ لەگەڵ تاران دانوستانی کرد، ململانێی لوبنانی لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، خستە چوارچێوەیەکی فراوانتر و میکانیزمەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان لەسەر ئاگربەست دامەزراند، هەنگاوێک کە بە گوێرەی سێ سەرچاوەی دیپلۆماسی ناوچەیی، ئیسرائیلی لە بڕیارە سەرەکییەکان زیاتر پەراوێزخستوە.

سەرچاوە ناوچەییەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، وڵاتەکە کە سەردەمانێک نه‌ته‌نیاهۆی وەک هاوبەشێکی پێویست سەیر دەکرد، ئێستا وەک بەربەستێک سەیری دەکات لەبەردەم ڕێککەوتنێکدا کە بڕیارە بیپارێزێت.

ترەمپ بە ئاشکرا رەخنەی لە هەڵسوکەوتی سەربازی ئیسرائیل گرتوە لە لوبنان، لە کاتێکدا جێگری سەرۆکەکەی، جەی دی ڤانس، جەختی لەسەر سروشتی مەرجداری پەیوەندییەکە کردوەتەوە و ڕەخنەگرانی ڕێککەوتنەکەی هۆشداری داوە لە "هێرشکردنە سەر تاکە هاوپەیمانی بەهێز کە لە جیهاندا بەجێیان هێشتوە".

دو بەرپرسی ئیسرائیلی کە ئاگاداری بیرکردنەوەی نەته‌نیاهۆن، ڕایانگەیاندوە، نیگەران نییە لەوەی لێدوانە گشتییەکانی ترەمپ و ڤانس وەربگێڕێت بۆ گۆڕانکاری کۆنکرێتی لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئیسرائیل، وەک دواخستنی ناردنی چەک، تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە لوبنان.
پاشخانی راپۆرت؛پەیوەندی نێوان بنیامین نەتەنیاهۆ و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی ستراتیژی و هاوپەیمانییەکی بەهێزە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەهۆی جیاوازی بۆچون لەسەر دۆسیە هەستیارەکانی ناوچەکە گرژیی تێکەوتوە.

ئەمریکا گەورەترین پشتیوانی سەربازیی و دارایی ئیسرائیل و حکومەتەکەی نەتەنیاهۆیە، و نەتەنیاهۆ بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیسرائیل هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە.

یەکێکە لە گەورەترین ناکۆکییەکان. نەتەنیاهۆ بە توندی دژی هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، بە پێداگرییەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی کردوە.

نەتەنیاهۆ لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە لەژێر فشاردایە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان. لە بەرامبەردا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئەمریکا ناتوانێت هیچ شتێک بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت و تەلئەڤیڤ پابەندی هیچ ڕێککەوتنێک نابێت کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا نەبێت

رێڕەوێکی نوێی گواستنەوەی جیهانی



تورکیا و سعودیە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2026دا دوو دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی نوێیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی گواستنەوە و لۆجیستی واژۆ کرد. بەپێی یەکێک لە یاداشتەکان کە رۆژی سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026 لە ریازی پایتەختی سعودیە واژۆ کرا، هێڵی مێژوویی شەمەندەفەری نێوان هەردوو وڵات دووبارە زیندوو دەکرێتەوە.
عەبدولقادر ئۆڕاڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، لە ریازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ ساڵح بن ناسر ئەلجاسر، وەزیری گواستنەوە و خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکانی سعودیە کۆبووەوە. ئۆڕاڵئۆغڵو لەم بارەیەوە رایگەیاند: "لەو قۆناخە هەستیارەی ناوچەکەمان پێیدا تێپەڕ دەبێت، بەردەوامیی بازرگانی و زنجیرەی لۆجیستی لە هەموو کات گرنگترە."

وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی گۆڕانکارییە لۆجیستی و ئابوورییەکان لەسەر رێڕەوەکانی سووریا، ئوردن و عێراق لە نزیکەوە دەبینێت و پێویستی و جێبەجێکردنی ئەم هێڵەی ئاسنینەی سەلماندووە.

ئەم هێڵە کە لە تورکیاوە دەستپێدەکات و بە ئوردن و سووریادا تێپەڕ دەبێت تاوەکو دەگاتە سعودیە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی تەنگەی هورمز و پچڕانی سیستمی دابینکردنی جیهانی، چاوەڕواندەکرێت ئاسانکارییەکی گەورە بۆ بازرگانیی نێوان ئاسیا، ئەورووپا و وڵاتانی کەنداو دابین بکات.

لە 3ی حوزەیرانی 2026 ئوراڵئۆغڵو لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو: "بۆ پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری هاوچەرخی حیجاز، لە قۆناخی یەکەمدا هێڵێک لە تورکیاوە بۆ حەلەب دەبەستینەوە." ئەوەش لە رێگەی گەیاندنی تۆڕی هێڵەکانی ئاسنینی تورکیا لە ئیسڵاحیەی باکووری کوردستان بۆ سەر سنورری نێوان تورکیا و سووریا و بەستنەوەی بەو هێڵە کە لە حەلەبەوە بۆ سەر سنوور دەهێندرێت.

هێڵی حەلەب-شام-ئوردن خۆی لە بنەڕەتدا هەیە. ئۆراڵئۆغلو رایگەیاند :" کە ئامانجی کۆتاییمان ئەوەیە هێڵەکە تاوەکو بەندەری سوحار لە عومان درێژ بکرێتەوە بگەینە سەر کەنداوی عومان و جێگرەوەیەک بۆ تەنگەی هورمز دروست بکەین."

لەلایەکی دیکەوە چاوەرواندەکرێت ئەو هێڵە بە پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەری کەنداو ببەسترێتەوە، کە ئامانجی دروستکردنی هێڵێکی یەکگرتووە بۆ بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو بەیەکەوە. ئەمە رێگە خۆش دەکات بۆ دروستکردنی هێڵێکی ئاسنینی بەردەوام کە لە تورکیاوە بۆ تەواوی وڵاتانی کەنداو درێژ دەبێتەوە؛ بەمەش رێڕەوێکی وشکانیی ستراتیژی بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەورووپا دروست دەبێت.

ساڵح ئەلجاسر، وەزیری گواستنەوە و خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکانی سعودیە، لە تشرینی یەکەمی 2026 لە لێدوانێکدا پشتڕاستی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ بەستنەوەی هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ تورکیا، لە رێگەی ئوردن و سووریاوە، پێش کۆتاییهاتنی 2026 بە تەواوی کۆتاییان دێت. ئەلجاسر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوکاریی هەرێمی، پشتگیریکردنی جووڵەی بازرگانی و گەشەپێدانی سیستمی گواستنەوەی وشکانیی بەردەوام لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.

تاوەکو ئێستا تێچووی ئەو پرۆژەیە دیار نییە و هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن وڵاتانی بەشداربوو دیاری نەکراوە. بەگوێرەی گوتەکانی وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئێستا لە قۆناخی لێکۆڵینەوەی تەکنیکین و رووپێوێکی مەیدانی بۆ پرۆژەکە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هێڵە کۆنەکە لە کوێ نۆژەنکردنەوەی پێویستە یان پێویستی بە دووبارە دروستکردنەوە هەیە.

ئۆراڵئۆغڵو رایگەیاند: "هێشتا زووە بۆ راگەیاندنی ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ تێچووی گشتی. ئامانجی سەرەکیمان ئێستا روونکردنەوەی پێداویستییە وردەکانە لەسەر درێژایی رێڕەوی هێڵەکە و ئەو کارە تەکنیکییانەی کە پێویستن بۆی. پێداویستییەکانی وەبەرهێنان و دابینکردنی دارایی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ روونتر دەبێتەوە. دوای ئەوە، لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار دەست دەکەین بە کارکردن لەسەر پرۆگرامی وەبەرهێنانی هاوبەش و پلانی وردی جێبەجێکردن".

بەپێی گوتەی ئوراڵئۆغڵو، ژێرخانی بەشێک لەهێڵەکە کە لە ناوخۆی سووریادا ماوە دروست بکرێت، بە پاڵپشتیی تورکیا تەواو دەکرێت. وەزیری گواستنەوەی تورکیا پێیوایە لە حەلەب بۆ تورکیا رێڕەوێکی 100-110 کیلۆمەتری ماوە بۆ پرۆژەکە کە نزیکەی 110 ملیۆن دۆلاری پێویستە، تورکیا کار بۆ تەواوکردنی ئەو بەشە دەکات. ئوردنیش لێکۆڵینەوە لە توانا تەکنیکییەکان بۆ چاککردنەوە و کارپێکردنی شەمەندەفەرەکان لە سووریا دەکات.

ئۆراڵئۆغلو ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی 400 کیلۆمەتر لە هێڵەکە دەکەوێتە نێوان سووریا و ئوردن و دەبێت کاری لەسەر بکرێت. وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، سێ وڵاتەکە لە 11ی ئەیلوولی 2025 لە عەممانی پایتەختی ئوردن لەسەر رەشنووسی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەم بارەیەوە رێککەوتوون.

تورکیا لە رێگەی بەندەری عەقەبەوە دەگاتە دەریای سوور

پرۆژەکە تەنیا هێڵی ئاسن ناگرێتەوە، بەڵکو دەروازەیەکی نوێی ئابووری بۆ تورکیا دەکاتەوە. وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاشکرای کرد، کار لەسەر پەرەپێدانی رێڕەوی گواستنەوە دەکرێت بۆ ئەوەی تورکیا لە رێگەی بەندەری عەقەبەوە بگاتە دەریای سوور؛ هاوكات کار دەکرێت بۆ گەیاندنی سووریا و ئوردن بە رێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوە لە رێگەی خاکی تورکیاوە. هێڵی شەمەندەفەر هاوچەرخی حیجاز کە لە ئوردن بە بەندەری وشکانی (مەعان)ەوە تێپەڕ دەبێت، لەوێ لەگەڵ هێڵی ئاسنینی نێوان مەعان – عەقەبە دەبەسترێتەوە، تورکیا لە رێگەی بەندەری عەقەبەوە دەگەیێنێتە سەر دەریای سوور.

عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان تورکیا، سووریا و ئوردندا لە 11ی ئەیلوولی 2025، پرسی دروستکردنی رێڕەوی نوێی گواستنەوە کە بەستنەوەی تورکیا بە دەریای سوورەوە لە رێگەی بەندەری عەقەبەوە خراوەتە کارنامەی گفتوگۆکانەوە.

خەونە نیوەچڵەکەی سوڵتان عەبدولحەمید

ئەم پرۆژەیە بە زیندووکردنەوەی یەکێک لە کۆتا پڕۆژە گەورەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دادەنرێت، بڕیار بوو ئەنقەرە و ئەستەنبووڵ بە مەککە ببەستێتەوە. ئەم هێڵە کە لە یادەوەرییەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمدا وەک "خەونی کۆن" ناوزەد کراوە و بە "هێڵی شەمەندەفەری حەمیدیەی حیجاز" دەناسرێت، لە 2ـی ئایاری 1900ـدا بە فەرمانێکی فەرمیی پادشا راگەیەندرا و کارەکانی لە ئەیلوولی هەمان ساڵدا لە شام دەستیپێکرد.

بڕیار بوو درێژیی هێڵەکە 1400 کیلۆمەتر بێت و بگاتە مەککە و مەدینە، بۆ ئەوەی گەشتی حەج بۆ موسڵمانان ئاسان بکات. بەڵام شارەزایان پێیانوایە عوسمانییەکان ئامانجێکی دیکەشیان هەبوو، ئەویش بەهێزکردنی کۆنترۆڵی ناوەندی و ئاسانکاریی گواستنەوەی سەربازی بوو بۆ ئەو ناوچانە. هێڵەکە لە ئەیلوولی 1908 تاوەکو مەدینە (1322 کم) تەواو بوو، بەڵام هەرگیز نەگەیشتە مەککە و لە جەنگی جیهانی یەکەمدا پەکیکەوت

نزیکەی 100 ملیۆن منداڵ بەهۆی جەنگ و کاریگەرییەکانی کەشوهەواوە لە خوێندن بێبەشن



نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێ، ژمارەی ئەو منداڵ و مێرمنداڵانەی بەهۆی جەنگ و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە کێشە بۆ خوێندنیان دروست بووە، 250 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، کە نزیکەی 100 ملیۆنیان بە تەواوی لە پرۆسەی خوێندن چوونەتە دەرەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، لە 18 مانگدا ژمارەی ئەو منداڵ و مێرمنداڵانەی بەهۆی قەیرانە جۆراوجۆرەکانەوە کاریگەرییان لەسەر دروستبووە 21 ملیۆن کەس زیادی کردووە و کۆی گشتی گەیشتووەتە 258 ملیۆن منداڵ و مێرمنداڵ لە سەرانسەری جیهان.

راپۆرتەکە دەریدەخات کە 93 ملیۆن منداڵ بە هیچ شێوەیەک ناچنە قوتابخانە؛ هەروەها 60٪ـی کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لە خوێندن دابڕاون، لە نۆ وڵات دەژین، ئەوانیش ئەفغانستان، بەنگلادیش، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، ئەسیوپیا، میانمار، نایجیریا، پاکستان، سوودان و یەمەنن.

بەپێی راپۆرتەکە، جەنگ و تووندوتیژی هۆکاری سەرەکیی وازهێنانی منداڵانن لە قوتابخانە، دوای ئەوانیش ئاوارەبوون و گۆڕانی کەشوهەوا و قەیرانە ئابوورییەکان دێن.

مەیسا جەلبووت، بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "بەڵگەکان روونن؛ جەنگ و گۆڕانی کەشوهەوا ئەو دەستکەوتانە لەنێودەبەن کە بە زەحمەت لە کەرتی پەروەردەدا بەدەستهاتوون. ئێستا کاتی ئەوەیە وەبەرهێنان لە داهاتووی ئەو منداڵانەدا بکەین کە بەهۆی قەیرانەکانەوە بێبەش بوون."

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ئامارانە نیشانی دەدەن پێویستییەکان لە کوێدا زۆرترینن و دەبێت وڵاتانی جیهان هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی منداڵان بۆ نێو پۆلەکانی خوێندن چڕتر بکەنەوە.

ئێران و عومان "باجی خزمەتگوزاری" لە تەنگەی هورمز پێکدەهێنن



ئێران و عومان دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە تێچووی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکەن کە پێشکێش بە کەشتییەکان دەکرێ لە تەنگەی هورمز؛ ئاماژە بەوەش دەکەن، مافی سەروەریی تەواویان بەسەر ئەم رێڕەوە ئاوییەدا هەیە.
رۆژی سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2026، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا هەردوو وڵات ئاماژەیان بەوە کرد، لیژنەیەکی کاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەیان پێکدەهێنن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر "بەڕێوەبردنی ئایندەی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکێش دەکرێن لەگەڵ تێچووەکانیان بەگوێرەی بنەما نێودەوڵەتییەکان."

ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هات لەگەڵ هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان و بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

تاران چەندین جار رایگەیاندووە، دەیەوێ "رسووماتی خزمەتگوزاریی دەریایی" لەو کەشتییانە وەربگرێ کە بە رێڕەوەکەدا تێدەپەڕن، نەوەک "سەرانە و باج". محەممەدباقر قالیباف ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم باجە دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتە 60 رۆژییەی لە نێو رێککەوتنەکەی ئەمریکادا هاتووە، دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەم پلانەی ئێران و عومان رووبەڕووی دژایەتیی تووندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووەتەوە. دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر هۆشداری دابووە عومان کە ئەو کارە نەکات. هەروەها سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینە ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر مەسقەتدا کردبوو ئەگەر هاوکاریی تاران بکات بۆ سەپاندنی "سیستمی باج" وەرگرتن.

لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی ئەم گوشارانە، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، دوای کۆبونەوەکە لە ئێکس نووسی، وڵاتەکەی پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و "تێپەڕبوونی سەلامەت و بێ-سەرانە" لە تەنگەکەدا.

تەنگەی هورمز کە رێڕەوی 20٪ی نەوت و گازی جیهانە، لەوەتەی 28ی شوبات و دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، لە ژێر گوشارێکی زۆری سەربازیدا بووە.

هەرچەندە تاران وەک بەشێک لە رێککەوتنەکەی هەفتەی رابردووی لەگەڵ واشنتن گەمارۆکەی هەڵگرتووە، بەڵام ئەم هەنگاوە نوێیانە نیشانەی ئەوەن کە تاران دەیەوێ دۆخێکی نوێ لە تەنگەکەدا بسەپێنێت.

لە ساڵێکدا نرخی برنج 25% و گۆشت 12% بەرزبووەتەوە


هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراینا لە ساڵی 2022 و دواتر دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، دوایین پێشهاتیش جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە تاوەکو ئێستاش کۆتاییهاتنی نادیارە، کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان هەبووە، بەجۆرێک کە هەندێ خۆراکی سەرەکی چارەگی بەهاکەی چووەتە سەری.

لە  بەدواداچوونێکی وردی میدیاییدا بۆ نرخی خۆراکی سەرەکی و بەراوردکردنی بە نرخەکانی پێشوو کردووە و دەرکەوتووە، زۆربەی هەرە زۆری کاڵا و خۆراکەکان نرخیان بەرز بووەتەوە و هیچ ئاسۆیەکیش نییە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بەهای جارانی خۆیان.

گرانبوونی گۆشتی سوور

سەردار عەلی حوسێن، گۆشتفرۆشە و رۆژانە ئاژەڵی گەورە و بچووک سەر دەبڕێت، لەبارەی نرخی گۆشتەوە گوتی: "ئەگەر گۆشتی بەرخ بە نموونە وەربگرین، بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر نرخەکەی 12% بەرزبووەتەوە."

بەپێی ئەو نرخانەی کە سەردار عەلی پێیداوین، نرخی ئێستای گۆشت و جیاوازییەکەی بەمجۆرەیە:

ساڵی 2025

کیلۆیەک گۆشتی گیسک و بەرخ بە 18 هەزار دینار بوو
ئێستا بە 23 هەزارە دینارە
رێژەی بەرزبوونەوە= 12%

کیلۆیەک گۆشتی نەرمەی گۆلک (گوێرەکە) بە 18 هەزار دینار بوو
ئێستا بە 20 هەزار دینارە
رێژەی بەرزبوونەوە= 11%

سەردار عەلی حوسێن دەڵێت: "ئاژەڵی خۆماڵی، پێویستیی نێوخۆیی پڕ ناکاتەوە، بۆیە ئاژەڵی گۆشت لە ئێران، سووریا، تورکیا و هیندستان و چەند وڵاتی دیکەوە هاوردە دەکرێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ گرانبوون."

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا، نرخی گۆشتی ئاژەڵی سووریایی نزمترە بەراورد بە ئاژەڵی خۆماڵی، کە بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی دوو هەزار دینارە.

ئەو گۆشتفرۆشە لەوبارەوە گوتی: "ئاژەڵی خۆماڵی و سووریایی زۆر جیاوازن، چونکە ئەوەی لەو وڵاتەوە هاوردە دەکرێ، نازانرێ چ عەلەفێکی پێدراوە و گۆشتەکەشی تامی جیاوازە. کاوڕی سووریایی کیلۆی 2-3 هەزار هەرزانتر رادەوەستێ."

نرخی ئێستای ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بە زیندەقەپان

کیلۆی بەرخ و گیسک: 10 هەزار بۆ 10هەزار و 500 دینار
کاوڕ: 9-10 هەزار دینار
گۆلک (گوێرەکە): 8-9 هەزار دینار


دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و کاریگەرییەکانی

لە سەرەتای ساڵی 2026دا، 100 دۆلاری ئەمریکایی بە 142 هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام ئێستا بە زیاتر لە 153 هەزار دینارە. واتە دینار 7.7%ی بەهاکەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی ئایاری 2026، سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی گوت: "هەندێ خۆراک و مەواد لە سەرچاوەی بەرهەمهێنانەکەوە نرخیان بەرزبووەتەوە، بۆیە لێرەش خۆکارانە نرخیان بەرز دەبێتەوە و لە دەسەڵاتی حکومەتی خۆجێیی دا نییە."

بۆ زانینی نرخەکان و گۆڕانەکان بەراورد بە رابردوو، رووداو پەیوەندیی کرد بە ئەردەڵان ئیبراهیم، خاوەنی هەرزان بازاڕ لە هەڵەبجەوە.

ئەردەڵان گوتی: "جەنگی ناوچەکە، هێندەی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کاریگەریی نەکردووە."

بە گوتەی ئەردەڵان ئیبراهیم، " جەنگەکە بووەتە هۆکار بۆ کەم هاوردەکردنی هەندێ مەوادی دیاریکراو، بەتایبەت داخستنی هەندێ کارگە لە ئێران، بەڵام نەبووەتە هۆی گرانبوون بە گشتی."

نرخی هەندێ خۆراک و بەراورد بە پێشتر

فەردەیەک برنجی 30 کیلۆیی، پێشتر بە 45-48 هەزار دینار بوو
ئێستا بە 60-62 هەزار دینارە
رێژەی بەرزبوونەوەی نرخ: 25٪

یەک لیتر تەواش (زەیت)، پێشتر بە 1250 دینار
ئێستا بە 2250 دینارە
رێژەی بەرزبوونەوەی نرخ: 80%
تەنەکەیەک رۆنی 4 کیلۆگرامی، پێشتر بە 9 هەزار دینار بوو
ئێستا بە 12 هەزار دینارە
رێژەی بەرزبوونەوەی نرخ: 33.3%

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی راگەیاند، زیاتر 60%ی خۆراکە جیاوازەکان لە تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن و تەنیا شەکر و برنج لە دەروازەکانى باشووری عێراقەوە هاوردە دەکرێن.

هۆکارەکانی گرانبوون چین؟

سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانەکیدا بۆ میدیاکان گوتی: "دابەزینی بەهای دینار زۆر کاریگەرە، واتە زیاتر لە جەنگی ناوچەکە."

سەروەر هاواری ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا و زیادبوونی تەعریفەی گومرگی، هۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخن لە هەرێمی کوردستان."

بەپێی قسەی بریكارەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخ ئەمانەن:

- دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار
- بەرزبوونەوەی نرخ لە وڵاتی هەناردەکار
- سیستمی ئەسیکۆدا و تەعریفەی نوێی گومرگی
- داخرنی تەنگەی هورمز و جەنگ
- سوودی کۆمپانیاکانی هاوردەکار و فرۆشیار

هاواری گوتی: "هەولێر و بەغدا هەرچەندە نزیکن، بەڵام هێشتا لەسەر ئەسیکۆدا رێکنەکەوتوون، ئەو کۆمپانیایانەشی نەچوونەتە ناو سیستمی ئەسیکۆدا، ناتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی بکڕن و دەبێ لە بازاڕ بیکڕن، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزیی نرخی هەندێ کاڵا."

سیستمی ئەسیکۆدا چییە؟

ئەسیکۆدا شێوازێکی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی گومرگە بازرگانیی دەرەکی تێدا رێکخراوە و زانیاری لەسەر جۆرى کاڵا بازرگانییەکان دەستەبەر دەکات، ئەوە جگە لە ئاسانکاریی رێوشوێنەکانی گواستنەوەی کاڵا. هەر وڵاتێکى بەشدار سیستمی تایبەت بە خۆی دەبێت.

ئەو کۆمپانیایانەی ئەو کۆدەیان هەیە، دەتوانن لە دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە کاڵا بە نرخی فەرمی دۆلار هاوردە بکەن کە 132 دینارە بۆ هەر دۆلارێک.


راپۆرتێک: جەنگی ئێران جیهان تووشی تەنگژەی ترشی گۆگردیک دەکات

 

جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سنووردارکردنی هەناردە لەلایەن چینەوە، بووەتە هۆی بازدانی نرخ و کەمبوونی ترشی گۆگردیک (sulfuric-acid) لە بازاڕەکانی جیهاندا؛ ئەمەش مەترسیی گەورەی بۆ سەر ئەو پیشەسازییانە دروستکردووە کە جیهان بۆ دابینکردنی خۆراک، کانزا، کاخەز، نیمچەگەیەنەری کۆمپیوتەر و ئاوی پاک، پشتیان پێ دەبەستێت.

ترشی گۆگردیک بەکارهێنراوترین مادەی کیمیاییە لەسەر گۆی زەوی. ئەم مادەیە یان لەڕێگەی پاڵاوتنی کانزاکانی وەک مس و نیکڵ بەدەستدێت، یان لەڕێگەی سووتاندنی گۆگرد کە پاشماوەی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و گازە. هەرچەندە ئەم ترشە لە بازاڕەکاندا وەک (پاککەرەوەی زێراب) دەفرۆشرێت، بەڵام لە راستیدا شا دەماری پیشەسازییە قورسەکانە.

بەکارهێنانەکانی ترشی گۆگردیک:

* بەرهەمهێنانی پەینە فۆسفاتییەکان بۆ کەرتی کشتوکاڵ.
* دەرهێنانی مس و کانزاکانی دیکە لە ناو بەرد و خاک.
* پیشەسازیی دروستکردنی کاخەز و پاتری.
* دروستکردنی نیمچەگەیێنەرەکان (Semiconductors) بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.
* پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە لە شارەکاندا.
* تەنانەت لە دروستکردنی خواردنەوە گازییەکان و گیراوەی ددانیشدا [مەعجون] بەکاردێت.

تەنگەی هورمز و کێشەی گواستنەوە

وەک لە راپۆرتێکی شیکاریی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی ترشی گۆگردیک مادەیەکی مەترسیدار و داخورێنەرە، گواستنەوەی زۆر گران و سەختە. کۆمپانیاکان ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ کۆگەی بکەن و زۆربەیان تەنیا بۆ چەند هەفتەیەک یەدەگیان هەیە. داخستنی تەنگەی هورمز بووەتە هۆی بڕانی بڕێکی زۆری گۆگردی جیهان کە لە پاڵاوگەکانی نەوت و گازی کەنداوەوە بەرهەم دەهات.

پشکی وڵاتان لە بەرهەمهێنانی گۆگردی جیهانی لە ساڵی 2025
بەپێی ئامارەکانی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا، پشکی وڵاتان بەم شێوەیەیە:

1. چین: زیاتر لە 22٪ (گەورەترین بەرهەمهێنەری جیهان).
2. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: نزیکەی 10٪.
3. رووسیا: نزیکەی 9٪.
4. سعودیە: نزیکەی 8.5٪.
5. ئیمارات: نزیکەی 7.5٪.
6. کەنەدا و کازاخستان: هەر یەکەیان نزیکەی 6٪.
7. هیندستان، کۆریای باشوور، قەتەر، ئێران، ژاپۆن، چیلی و کوێت: کەمتر لە 5٪.

هەڵوێستی چین و ئاسایشی خۆراک

چین کە گەورەترین بەرهەمهێنەری گۆگردە لە جیهاندا، لەم مانگەدا هەناردەی سنووردار کردووە، چونکە نیگەرانی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەیدایە و دەیەوێت نرخی پەینە کیمیاییەکان لە ناوخۆدا جێگیر بکات. ئەم بڕیارەی پەکین زۆرترین زیانی بە وڵاتانی وەک چیلی و ئیندۆنیزیا گەیاندووە.

لە ئیندۆنیزیا، نرخەکان زیاتر لە 80٪ بەرزبوونەتەوە، ئەمەش وای کردووە کانەکانی نیکڵ (کە بۆ پاتریی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاردێت) ئاستی بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە. لە چیلیش، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری مسی جیهانە، نرخی ترشی گۆگردیک دوو هێندە زیادی کردووە.

گۆڕانکاریی نرخەکانی گۆگرد و ترشی گۆگردیک

ئامارەکانی دامەزراوەی (ئارگوس - Argus) نیشانی دەدەن، لە دوای ئایاری 2024ـەوە تاوەکو ناوەڕاستی 2026:

* ترشی گۆگردیک لە چین: نرخەکەی بە رێژەی خەیاڵیی 1200٪ بەرزبووەتەوە.
* گۆگرد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: نرخەکەی 800٪ زیادی کردووە.
* ترشی گۆگردیک لە چیلی: نرخەکەی 250٪ بەرزبووەتەوە.

کاریگەری لەسەر ئەمریکا و لایەنە سوودمەندەکان

ئەمریکا تاوەکو ئێستا تاڕادەیەک پارێزراوە، چونکە پشت بە هاوردەی مەکسیک و کەنەدا دەبەستێت، بەڵام کەمبوونەوەی مسی جیهانی دەکرێت گورز لە ئابووریی ئەمریکاش بدات؛ چونکە بۆ هەر باڵەخانەیەک و هەر ناوەندێکی داتای ژیریی دەستکرد، هەزاران تۆن مس پێویستە.

لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لایەن سوودمەندی سەرەکین لەم تەنگژەیە. رۆبێرت فریدلاند، ملیاردێری کەرتی کانزاکان رایگەیاند، کۆمپانیای (ئیڤانھۆ ماینز) لەڕێگەی کارگەیەکی نوێی پاڵاوتنی مس لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار قازانج تەنیا لە فرۆشتنی ترشی گۆگردیک بەدەست دەهێنێت. فریدلاند دەڵێ: "ئێمە سەرمایەیەکی زۆرمان خەرج کرد بۆ دروستکردنی کارگەیەکی پێشکەوتوو، ئێستاش کاتی چنینی بەرهەمەکەیەتی."

 

لە بارەی یەکلاکردنەوەی پرسی پەرلەمانی کوردستانەوە یاداشتێك ئاراستە نوێنەرایەتی وڵات و ڕای گشتی و فراکسیۆنەکان کرا




یاداشتێك ئاراستەی ڕای گشتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و هێزە سیاسیەکان و نوێنەرایەتی وڵاتان کرا، لە یاداشتەکەدا هاتو: ئێمە وەك ژمارەیەك لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوسەران و ڕۆشنبیران ومامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی سیاسی وزانایانی ئاینی و چین و توێژە جیاوازەکان لەم یاداشتەدا جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە وەك زەرورەتی ئەم دۆخە چەقبەستوە نەخوازراوەی کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

لە یاداشتەکەدا هاتوە داوایانکردوەکە: پەرلەمانتاران لە نزیکترین وادەدا کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە و دەستەی سەرۆکایەتیەکان هەڵبژێرن و ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن لە بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتیە مێژووییەی کە لە ئەستۆیاندایە، کە بێگومان ئەمە ڕێگا دروستەکەیە
لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی خاڵی یەکەمدا داوا دەکەین بە میکانزمی گونجاو و رێگای یاسایی پێویست کۆتایی بەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بهێنرێت و چیتر درێژە بەم دۆخە جەقبەستووە نەدەن.

بڕیارە دەقی یاداشتەکە وێنەیەکی ئاراستەی نوێنەرایەتی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند بە پرسی هەڵبژاردن و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بکرێت

دەقی یاداشتەکە بە هەرسێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەبەردەستە

بۆ بەڕێزان
ڕای گشتی
فراکسۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان
هێزە سیاسیەکان

بابەت: یاداشتی پرسی پەرلەمانی کوردستان

هەژدە مانگ بە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و تا ئێستا جگە لە سوێند خواردنی ئەندامانی پەرلەمان و جێگیربوونی مووچە و ئیمتیازاتەکان، پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجام نەداوە و ئەرکەکانی خۆی جێ بەجێ نەکردوە.

ئەوە وێڕای ئەوەی ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستان لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە پەرلەمانێکی کاراو و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەبووە و هەیە، بەڵام بەداخەوە زۆر خەمساردانە و نا بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسی پەرلەمانی کوردستان کراوە، ئەوە لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ساڵێك لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکان کاران و بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن، وێڕای بوونی ناکۆکی قوڵی نێوان هێزە سیاسیەکان

لە ئێستادا سەرجەم هێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی مێژووی و ئەخلاقی و سیاسی گەورەدان کە لەوە زیاتر درێژە بەم خەمساردیە نەدەن و هەرێمی کوردستان لە بۆشایی گەورەی نەبوونی پەرلەمانێکی کارادا نەهێڵنەوە.

ئێمە وەك ژمارەیەك لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوسەران و ڕۆشنبیران ومامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی سیاسی وزانایانی ئاینی و چین و توێژە جیاوازەکان لەم یاداشتەدا جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە وەك زەرورەتی ئەم دۆخە چەقبەستوە نەخوازراوەی کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

بۆیە لەم یاداشتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە:

*پەرلەمانتاران لە نزیکترین وادەدا کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە و دەستەی سەرۆکایەتیەکان هەڵبژێرن و ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن لە بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتیە مێژووییەی کە لە ئەستۆیاندایە، کە بێگومان ئەمە ڕێگا دروستەکەیە

لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی خاڵی یەکەمدا داوا دەکەین بە میکانزمی گونجاو و رێگای یاسایی پێویست کۆتایی بەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بهێنرێت و چیتر درێژە بەم دۆخە جەقبەستووە نەدەن، چونکە پەرلەمانێك بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت و پەك خرابێ و هیچ هەنگاوێکی چارەسەریشی پێ نەبێ، مانەوەی بەو شێوازە نەنگیەکی گەورەیە ونابێ پەرلەمانتاران لە پێناو هیچ ئیمتیازێکدا قبوڵی بکەن.

ئەم یاداشتە هەستکردنە بە نیگەرانی و ناڕەزایی قوڵی خەڵکی کوردستان لەو دۆخە چەقبەستوویەی کە بە هۆی ناکۆکی هێزە سیاسیەکانەوە هاتۆتە ئاراوە و دامەزراوەیەکی گرنگی وەك پەرلەمانی پەك خستوە.

بۆیە داوا دەکەین فراکسیۆن و هێزە سیاسیەکان بەدەم ئەم یاداشتەوە بێن و بە ڕوونی ڕای خۆیان بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان لەو بارەوە ڕوون بکەنەوە و هەنگاوی جدی بۆ بنێن.

لەگەڵ ڕێزدا
١٠/٥/٢٠٢٦

Public opinion
Kurdistan Parliament Factions
Political forces

Subject: Memorandum of the Kurdistan Parliament

More than eighteen months have passed since the sixth session of the Kurdistan Parliament in addition to the swearing-in of members of parliament and the stabilization of salaries Privileges of MPs, the Kurdistan Parliament has not held any meetings and nothing has not fulfilled his duty.

This is despite the fact that the region is going through a sensitive situation and the Kurdistan This is despite the fact that the region is going through a sensitive situation and the Kurdistan Region has needed an effective parliament and the formation of a new cabinet more than ever. Unfortunately, the issue of the Kurdistan parliament has been treated very carelessly and irresponsibly, while the Iraqi elections were held a year after the date of the Kurdistan parliamentary elections, but the parliament and the presidency are working and performing their duties.

Currently, all political forces and factions of the Kurdistan Parliament are facing a great historical, moral and political responsibility not to continue this negligence and not leave the Kurdistan Region in the vacuum of the absence of an effective parliament. We, as a number of representatives of civil society organizations, writers, intellectuals, university professors, political figures, religious scholars and different classes in this memorandum We emphasize the need to resolve the issue of the Kurdistan Parliament as a necessity of this unwanted deadlock that has called into question the institutions of the Kurdistan Region.

Therefore, in this memorandum we emphasize that:
* Parliamentarians should resume parliamentary sessions as soon as possible and elect the presidency and fulfill their duties in response to the historical responsibility they have, which is of course the right way.

In case of non-implementation of the first point, we will demand appropriate mechanisms and legal remedies, this session of the Kurdistan Parliament must end and this deadlock must continue Because a parliament has not fulfilled its duty and has been disrupted and has not taken any steps If there is no solution, it is a great shame to stay in this way Accept it in a concession.

This memorandum expresses the deep concern and dissatisfaction of the Kurdish people with the deadlock caused by the conflict between the political forces and the disruption of an important institution such as the parliament.

Therefore, we call on the political factions and forces to come to this memorandum and clearly explain their opinion to the Kurdish people in this regard and take serious steps.

With respects
10/5/202

إلى السادة:
الرأي العام
كتل برلمان كوردستان
القوى السياسية

الموضوع: مذكرة بشأن قضية برلمان كوردستان

لقد مضى أكثر من ثمانية عشر شهرًا على إجراء انتخابات الدورة السادسة لبرلمان كوردستان، وحتى الآن، وباستثناء أداء أعضاء البرلمان اليمين الدستورية وتثبيت رواتبهم وامتيازاتهم ، لم يعقد برلمان كوردستان أي جلسة، ولم يؤدِّ أيًا من مَهامِه.

وذلك بالرغم من أن المنطقة تمُرُّ بظروفِ حسّاسة، وكان ولا يزال إقليم كوردستان بأمسّ الحاجة إلى برلمان فاعل وتشكيل حكومة جديدة.

لكن للأسف، تم التعامل مع قضية برلمان كوردستان بقدر كبير من التقصير وعدم المسؤولية، وهذا في وقت أُجريَتْ الانتخابات العراقية بعد عام واحد من موعد انتخابات برلمان كوردستان، ومع ذلك فإن مجلس النواب العراقي والسلطات هناك تمارس أعمالها وتؤدي واجباتها، رغم وجود خلافات عميقة بين القوى السياسية.

في الوقت الحالي، تقف جميع القوى السياسية وكتل برلمان كوردستان أمام مسؤولية تاريخية وأخلاقية وسياسية كبيرة، تقتضي عدم الاستمرار في هذا الإهمال، وعدم ترك إقليم كوردستان في فراغ خطير ناتج عن غياب برلمان فاعل.

ونحن، كمجموعة من ممثلي منظمات المجتمع المدني، والكتّاب، والمثقفين، وأساتذة الجامعات، والشخصيات السياسية، والعلماء الدينيين، ومختلف ٲطياف المجتمع، نؤكد في هذه المذكرة على ضرورة حسم قضية برلمان كوردستان، بوصفها حاجة ملحّة في ظل هذا الوضع المتأزم وغير المرغوب فيه، الذي وضع مؤسسات إقليم كوردستان موضع تساؤل.

وعليه، نؤكد في هذه المذكرة على مایلی:
*أن يبادر أعضاء البرلمان، في أقرب وقت ممكن، إلى استئناف جلسات البرلمان، وانتخاب هيئة رئاسة، والقيام بواجباتهم تجاه تلك المسؤولية التاريخية الملقاة على عاتقهم، وهو بلا شك الطريق الصحيح. وفي حال عدم تنفيذ النقطة الأولى، فإننا نطالب، عبر الآليات المناسبة والطرق القانونية اللازمة، بإنهاء هذه الدورة من برلمان كوردستان، وعدم الاستمرار في هذا الوضع المتأزم؛ لأن برلمانًا لا يؤدي مهامه، ويصبح معطّلًا دون أي خطوات للحل، فإن استمراره بهذا الشكل يُعدّ عارًا كبيرًا، ولا ينبغي للبرلمانيين قبوله تحت ٲي ترغيب ٲو ترهيب.

إن هذه المذكرة تعكس الشعور بالقلق والاستياء العميق لدى شعب كوردستان من هذا الوضع المتعثر، الذي نشأ نتيجة الخلافات بين القوى السياسية، وأدى إلى تعطيل مؤسسة مهمة مثل البرلمان. لذلك، نطالب الكتل والقوى السياسية بالتفاعل مع هذه المذكرة، وتوضيح مواقفها بشكل صريح أمام الرأي العام في كوردستان، واتخاذ خطوات جدية بهذا الشأن.

مع فایق التقدیر
١٠/٥/٢٠٢٦

ناوەکان
1- سەروەر عبدلرحمن - دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
2- کەماڵ ڕەئوف – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
3- سەرگوڵ قەرەداخی – پارێزەر – پەرلەمانتاری کوردستان خولی سێهەم
4- ئاسۆس هەردی – وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوس
5- عوسمان عبدڵلە گوڵپی – بەڕێوبەری پلاتفۆڕمی کوردستان
6- میران حسێن – مامۆستای زانکۆ
7- ئارام جمال – سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن
8- د.هۆشمەند عەتا – مامۆستای زانکۆ
9- دانا عبدول – چالاکی مەدەنی
10- هاوکار عیزەت – شارەزایی دارایی و بانک - ڕۆژنامەنوس
11- ئارێز حەفید - چالاکوانی مەدەنی
12- سمکۆ سابیر – نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
13- ئەبوبکر هەڵەدنی – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
14- دکتۆر بەشارەت زەنگەنە- مامۆستای زانکۆ
15- عومەر گوڵپی – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
16- ئیبراهیم ئەحمد محمد – مامۆستای زانکۆ
17- سەرکەوت بابان – سەرۆکی ڕێکخراوی SYEO
18- منیرە علی عبدلعزیز – چالاکی سیاسی
19- دکتۆر فایق گوڵپی – سیاسی و پەرلەمانتاری کوردستان
20- یاسین خدر تەها – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
21- دکتۆر محمد سەباح خەیات - ڕاوێژکاری پێشووی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان
22- گوڵستان سەعید محمد – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
23- دکتۆر شێرکۆحەمەمین – مامۆستای زانکۆ و پەرلەمانتاری کوردستان ، خولی سێهەم
24- د.هێمن کەمال حمە امین – مامۆستای زانکۆ
25- د. علی سدیق علی – مامۆستای زانکۆ
26- د. کاروان فتاح حبدلرحمن – مامۆستای زانکۆ
27- گۆران عومەر مستەفا – مامۆستای زانکۆ
28- هیدایەت محمد ئەحمد – مامۆستای زانکۆ
29- جبار عزیز ئەبوبکر – سەرۆکی رێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
30- یونس حمەرەئوف خۆشناو – سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان
31- دیاری محمد نوری – چالاکی سیاسی – لەندەن
32- د.حیلمی ڕەسول – مامۆستای زانکۆ
33- لوقمان حاجی قادر – چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ
34- د.محەمەد ئەمین علی – مامۆستای زانکۆ
35- شیلان حاجی شریف – چالاکوان
36- د. بەهرۆز جەعفەر – ئینیستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
37- ڕێبوار حمەلاو – ڕۆژنامەنوس
38- ئیسماعیل عبدلکریم – مامۆستای زانکۆ
39- جێگر برادۆستی – چالاکوانی مەدەنی – هەولێر
40- پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان – هەولێر
41- ڕێکخراوی سکاڵا بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان – هەولێر
42- د.ئیدیس کریم کاریتانی – بانگخواز
43- دڵشاد ئەنوەر – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
44- تۆفیق کریم ساڵح – نوسەر و سیاسی
45- پ.د.ڕەعد ڕفعەت – مامۆستای زانکۆ
46- نەوزاد سالح – ڕۆژنامەوان
47- ئاری ئەحمد ڕحیم – مامۆستا
48- رێنوار عوسمان – چالاکوان
49- ناسح بهادین محمود – سەرۆکی ریکخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
50- د.سۆزان کەریم مستەفا – مامۆستای زانکۆ
51- ڕێکخراوی دیمەن بۆ پرسەکانی ژنان – هەولێر
52- تریشکۆ کەریم حەسەن – چالاکوانی مەدەنی
53- بابکر دڕەیی – پارێزەر
54- سیروان غەریب – ڕۆژنامەنوس
55- کاوان سعید کریم – چالاکی سیاسی
56- ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان
57- ڤیان محمد قەرەنی – چالاکوانی مەدەنی
58- سەید خالد – چالاکوانی مەدەنی – ڕانیە
59- ستار ڕەسول – چالاکوانی مەدەنی
60- هانا شوان حسن – میدیاکار
61- ڕێبوار علی چەلەبی – سیاسی
62- کوردۆ فەرەج – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
63- د.کامەران بابانزادە – مامۆستای زانکۆ
64- حسین سعید – مدیر الجتماعی بمظمە هدیە لحقوق المرآبااقلیم کوردستان
65- زانا نجم بەگ – پارێزەری ڕاوێژکار – سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێگای یاسا
66- د.هیوا حمید شریف – مامۆستای زانکۆ
67- ڕێبوار فتاح احمد – بازرگان
68- نەهرۆ عاڵلایی - ڕۆژنامەنوس و چالاکوان
69- شاخەوان ئەکرم دوکانی – سەرۆکی ڕێکخراوی چەپك
70- ڕائید مەحمود حەمەساڵح – سەرۆکی رێکخراوی ناوخۆ بۆ پشتیوانی خانەنشینان
71- ماجد المندلاوی – پارێزەر- سەرۆکی ماڵی فەیلی
72- ئەردەڵان عبدللە – نوسەر و وەرگێڕ
73- یادگار سدیق گڵالی – سەرۆکی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەتی نەوت و گاز
74- سمکۆ ڕەشید – چالاکوان
75- کوردە حسن جلال – بەڕێوبەری گشتی ڕادیۆی نەوا
76- سەعد مەلا عبدللە گوڵپی - سیاسی
77- سامان حمەکریم – ڕۆژنامەنوس
78- فیسڵ ابراهیم عزیز – چالاکی سیاسی – لەندەن
79- یونس محمد ساڵح – مامۆستای زانکۆ
80- قاسم مەرزانی – مامۆستای زانکۆ
81- د. ڕێبوار جبار شێخە – مامۆستای زانکۆ
82- د.کاروان حمەساڵح – چالاکی سیاسی
83- هاوڕێ کاسترۆ – چالاکوانی مەدەنی
84- هەژار مستەفا – چالاکوانی مەدەنی
85- ڕێباز فاروق - چالاکوانی مەدەنی
86- سروە عوسمان – نوسەر و چالاکوان
87- فەرمان مەلا محمد – مامۆستاو پێشمەرگەی دێرین
88- دکتۆرە ڕوناك جاف – ڕێکخراوی ڕوناك جاف بۆ پەرەپێدان
89- سۆران فیسڵ – ڕێکخراوی شەمامك بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا
90- بینا جلال شێخ یونس – نوێنەری ڕێکخراوی تۆڕی سەرچاوە پەروەردەییەکانی جیهان
91- محمود یاسین ئەحمد -بەڕێوبەری ئۆفیسەکانی ڕێکخراوی چینەی هەژاران بۆ هاوکاری مرۆیی
92- شیلان سدیق مەجید – ب.پ. ڕێکخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان
93- دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی
94- سەمەد محمد - پارێزەر
95- بەرباس محمد تاهیر عبدلرحمن- بەڕێوبەری هەرێمی ڕێکخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی
96- کاروخ حەسەن – پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی
97- پەروین عزیز – چالاکی مەدەنی
98- سابیر عبدللە کریم – چالاکی بواری مافی مرۆڤ
99- مەحمود محمد – چالاکی سیاسی
100- زانست کەریم – پارێزەر و چالاکی مەدەنی
101- ئومێد محمود – پارێزەر
102- ڕووناك حمەغریب ڕەزا – چالاکی مەدەنی
103- بڕوا ستار – ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
104- سربەست مستەفا ئومێد – بەڕێوبەری ڕێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن
105- دونیا نەجمەدین – توێژەر و چالاکی مەدەنی
106- دلسۆز شفیق زنگنە – ئەندازیار و چالاکوان
107- کاروان کازم – یاساناس
108- شۆخان ئەحمد – پارێزەر
109- بێستون حمەساڵح دەروێش – چالاکوان
110- شوکراللە حمەامین – چالاکوانی مەدەنی
111- گۆڕان عبدللە داسنی – خوێندکاری دکتۆرا
112- کارزان فازل – پارێزەری ڕاوێژکار
113- هەژار وەهاب عوسمان – ڕێکخراوی ئاران
114- شاڵاو چۆمانی – چالاکوان
115- ڕووبار ئەحمد – مامۆستا
116- کۆسرەت ئەحمد – نوسەرو چالاکوان
117- بەختیار مستەفا – ڕۆژنامەنوس
118- هەژار مستەفا – چالاکوان
119- ئازاد عوسمان – چالاکوان
120- محمد مەحمود – چالاکوان
121- محمد حسین – چالاکوان
122- ئاراز محمد – چالاکوان
123- زریان محمد – چالاکوان
124- فاتح حسن – چالاکوان
125- بەرزان حمەخورشید – نوسەر
126- ئاسۆ مام سلیم – چالاکوانی مەدەنی
127- عومەر کەسان – شاعیر
128- شوان جاف - چاودێری سیاسی
129- د. مەلا ئیدریس – زانای ئاینی
130- علی حمد بەگ – چالاکی سیاسی
131- شۆخان ڕەزا- پارێزەر
132- ئاری خالد – پارێزەر
133- فەرمان حسن – پارێزەر
134- جەدیجە حەیدەر – نوسەر و توێژەر
135- بێخاڵ سابر پێنجوێنی – چالاکی سیاسی
136- ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی
137- دامەزراوەیی ئاشەڤان بۆ کلتوری پێکەوەژیان و لێبوردەیی
138- نامۆ ئەحمد سلام – ڕۆژنامەنوس
139- ئاسۆ علی گەڵاڵی – ڕاهێنەری مرۆیی و چالاکوان
140- محمد ڕەسوڵ – چالاکوان
141- ڕیاز کاکە – مامۆستای زانکۆ
142- فرهاد قادر فتاح – چالاکی مەدەنی
143- شوان ئەفراسیاب علی – یاساناس
144- عاسی فائیق سالح – ڕێکخراوی شنروێی کاکەیی
145- عوسمان محمد عبدللە – دەرهێنەر
146- ڕێناس علی حسین- هونەرمەند
147- سۆران مەلا حەسەن – چالاکی مەدەن
148- عدنان نوری احمد – ڕاهینەری پەروەردەیی
149- کامەران علی خوارحم – زانای ئاینی
150- ئەرسەلان عابد – چالاکی مەدەنی
151- هاودەنگ محەمەد فەرەج – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
152- ئیسماعیل حمەڕحیم – ڕۆژنامەنوس
153- ئاکۆ جمال – چالاکوانی مەدەنی
154- موجاهید ئەمین – چالاکی مەدەنی
155- کامەران عبدڵلە – چالاکی مەدەی
156- سادق هەڵەدنی – چالاکی مەدەن
157- گوڵاڵە سدیق – چاودێری سیاسی
158- ئیسحاق حسین – چالاکی مەدەنی
159- شاخەوان عبدللە ئیبراهیم – چالای سیاسی
160- سەردار محمد – چالاکی مەدەنی
161- شنە علی خەیات – مامۆستاو چالاكوان
162- ئارام بابان – چالاکوان
163- سەباح قارەمانی – سیاسی
164- والی حمە – چالاکوان مەدەنی
165- ئاشتی شەهباز – ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی
166- شکرڵلە حمد امین – چالاکوانی مەدەنی
167- ڕەزوان زەڵمی – میدیاکار و مامۆستای زانکۆ
168- عادل حسن – چالاکوانی مەدەنی
169- هاوڕێ ئەحمد – چالاکوانی مەدەنی
170- گۆران محمد – میدیاکار
171- ڕێبوار کریم عزیز – چالاکوانی مەدەنی
172- ضياء بطرس- سیاسی سەربەخۆ
173- احسان قازی - سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمووان
174- خيري خورزاني - عضو منظمه المانيه لحقوق الإنسان - عضو جمعيه صداقه الأمريكيه العراقيه
175- سەردار عبدالکریم - پارێزەر
176- محمد سيد كريم - مامۆستا
177- کارزان رەشید عومەر- پارێزەری راوێژکار
178- هیوای مەلائادەم - ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
179- دەشتی بەرزەواری - نووسەر
180- ئاشتی شەهباز - ڕۆژنامەنووس - چالاکوانی مەدەنی
181- بابان جعفر – سەرۆکی دامەزراوەی واڵا
182- مەسعود عبدلخالق – سیاسی
183- فەرمان ڕەشاد – ڕۆژنامەنوس
184- د.سەهل سابیر – مامۆستای زانکۆ
185- بەشدار حەسەن – پارێزەر
186- حەکیم عبدلکریم -چالاکی مەدەنی
187- نەبەرد علی – چالاکی مەدەنی
188- زانا فتاح – میدیا کار
189- شۆڕش ئەمین – چالاکی مەدەنی
190- پەیمان عیزەدین – پارێزەر – پەرلەمانتاری کوردستان خولی چوارەم









                                                    

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif