وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە

ليست هناك تعليقات

ئەلە كۆتایی ئەم هەفتەیە، دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ دابەشدەکرێت و هاوشێوەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە بە رێژەیەک لێیان دەبڕدرێت.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەر بە دیوانی گشتیی وەزارەتی پەروەردە، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کراوە، وردەکارییەکانی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پەروەردە روونکراوەتەوە و بەمشێوەیە:

پلە تایبەت/ ا بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە
پلە تایبەت/ ب بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە
پلە یەک بە رێژەی 28% کەمدەکرێتەوە
پلە دوو بە رێژەی 27% کەمدەکرێتەوە
پلە سێ بە رێژەی 24% کەمدەکرێتەوە
پلە چوار بە رێژەی 22% کەمدەکرێتەوە
پلە پێنج بە رێژەی 20% کەمدەکرێتەوە
پلە شەش بە رێژەی 18% کەمدەکرێتەوە
پلە حەوت بە رێژەی 17% کەمدەکرێتەوە
پلە هەشت بە رێژەی 13% کەمدەکرێتەوە
پلە نۆ بە رێژەی 5% کەمدەکرێتەوە
پلە 10 هیچ لە مووچەکەی کەمناکرێتەوە
مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست بە رێژەی 21% کەمدەکرێتەوە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif