نیویۆرك تایمز: سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ئه‌مریكای خسته لێواری شكستێكی زه‌لیلكه‌ره‌وه
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هۆشداریدا له كاردانه‌وه‌ی خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رایگه‌یاند، تره‌مپ به‌ئاڕاسته‌ی لێواری شكستێكی ستراتیژی و زه‌لیلكه‌ره‌وه پاڵی به‌ئه‌مریكاوه ناوه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، "چوار پاشه‌كشه‌ی گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می تره‌مپه‌وه‌ن، ئه‌م پێشهاتانه به‌شدارییان كردوه له لاوازكردنی پێگه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م پاشه‌كشانه ته‌نها له ناوخۆی ئه‌مریكادا سنوردار نین، به‌ڵكو درێژده‌بنه‌وه بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراسی جیهانی، له‌به‌ر ڕۆشنایی دابه‌زینی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا به‌راورد به سه‌رهه‌ڵدانی زلهێزه‌كانی دیكه".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "یه‌كێك له‌و گورزه هه‌ره دیارانه‌ی كه به‌ر ئه‌مریكا و جیهان كه‌وتوه، په‌ره‌سه‌ندنی كاریگه‌ریی ئێرانه له‌سه‌ر ئابوریی جیهانی، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه خێراكانی هاوسه‌نگی هێزی نێوده‌وڵه‌تییه".
ڕونیشیكرده‌وه كه "تره‌مپ نه‌یتوانی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ڕون بۆ باوه‌ڕه‌كه‌ی بدات كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی ڕژێم له ئێران ڕه‌نگه ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتو بێت، به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی پێش‌و كه ئامانجه‌كانیان به‌دی نه‌هێنا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه میدیاكانی ئێران پێشتر ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه كه دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له ئیسلام ئاباد به‌بێ ڕێككه‌وتن كۆتاییان هات، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ پاڵنانی دانوستانه‌كان به‌ره‌و چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق