عەباس عێراقچی: لە رەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدن

ليست هناك تعليقات



وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لە رەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدن، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوان بە نیەتێکی باشەوە هاتینە ئیسلام ئاباد.
 دوای ئەوەی ئەمریکا و ئێران نەگەیشتنە رێککەوتن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە لە ڕەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدین".

ئاماژەی بەوەکرد، "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بنیامین نانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جەى دى ڤانس لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، سەرنجی لەسەر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گۆڕی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل".

عێراقچی وتی، "ئەمریکا هەوڵیدا لەسەر مێزی دانوستان ئەو شتە بەدەستبهێنێت کە نەیتوانی لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەستی بهێنێت".

وتی، "ئێمە بە نیەتێکی باشەوە هاتینە ئێرە، ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی ڤانس پێش جێهێشتنی پاکستان ئەنجامیدا پێویست نەبوو".

جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمە پابەندین و ئامادەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەری نەتەوەکەمان".

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، دوای 21 کاتژمێر لە دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif