بەرەی تورکمانی چاوی لە وەرگرتنی پارێزگاری کەرکوکە

ليست هناك تعليقات



لەدوای یەکلابونەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ بەربژێری یەکێتی نیشتمانی و جوڵەکانی هێزە عێراقیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقی، یەکێك لە پرسەکان باسی لێوە دەکرێت پرسی پارێزگاری کەرکوکە و بەرەی تورکمانی چاوی لەسەریەتی.

جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بە ئاراستەی بەرەی تورکمانی لە عێراقدا پرسی یەکلاکردنەوەی پارێزگاری کەرکوکی بۆ تورکمان گەرموو گوڕ کردوە و باس لەوە دەکرێت کە یەکێتی پارێزگاری کەرکووك دەداتە بەرەی تورکمانی.

یەکێتی مەبەستیەتی کە ئەمە بکاتە هەنگاوێك بە ئاراستەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا، ئەوە وێڕای ئەوەی لە کاتی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوكدا ناڕەزایی دروستبوو سەبارەت بە و پشکە زۆرەی بەر عەرەب و تورکمان کەوتن لە شاری کەرکووك لە بەرامبەر یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوك بۆ رێبوار تەها.

لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوك و تەسلیمکردنی بە بەرەی تورکمانی بە ڕەزامەندی بەرەی محمد حەلبوسی، کورد وەك شارێکی کوردستانی زیانی گەورەی بەردەکەوێت چونکە بۆ داهاتوو دەبێتە عورفێکی دووبارە بوەوە کە تورکمان و عەرەبیش پارێزگار بە پشکی خۆیان بزانن و چاویان لەسەریبێت وەك کورد خۆیان بە زۆرینە بزانن لە کاتێکدا وێڕای ئەوەی ئەو شارە کوردستانیە زۆرینەی کوردن، لە دوای رووخانی حکومەتی بەعسەوە پارێزگارەکەی کورد بوە جگە لەو ماوەیەی کە حکومەتی عێراقی هێرشی کردە سەر کەرکوك و ناوچە کوردستانیەکان.

بە پێی زانیاریەکان یەکێتی نیشتمانی پۆستی پارێزگاری کردۆتە یەك پاکێج لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان، بە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوك لە ڕێبوار تەها بۆ بەرەی تورکمانی کورد پارێزگاری شارێکی گرنگ لەدەست دەدات

وێنە پێشوازی بافڵ تاڵەبانیە لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif