فراکسیۆنی پارتی: دانیشتنەکانی پەرلەمانمان تاوەکو کاتێکی نادیار بایکۆت کرد

ليست هناك تعليقات


فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بەهۆی پێشێلکردنی دەستوور و یاسا و پشتگوێخستنی بنەماکانی هاوبەشی و سازان، بڕیاریان داوە دانیشتنەکانی پەرلەمان تاوەکو کاتێکی نادیار بایکۆت بکەن.

لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ 18-4-2026 بڵاوکرایەوە، فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کراون و بنەماکانی "هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان" پشتگوێ خراون.

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: "لەسەر رێنمایی و راسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار."

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.

ئەم بڕیارەی فراکسیۆنی پارتی دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، کە پارتی ئەو هەنگاوەی بە نادەستووری و پێشێلکردنی رێککەوتنە سیاسییەکان وەسف کرد و هەردوو فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵی کشاندەوە. ئێستا بە فەرمی بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی تاوەکو کاتێکی نادیار راگەیاند.

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif