قالیباف: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگربەستی لوبنان دەکەین

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان و ئیسرائیل دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''تاوەکو بەدەستهێنانی سەرکەوتنی تەواوەتی یەکگرتوو دەمێنینەوە.''

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل پەیامێکی لە ئێکس بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ''ئاگربەست تەنیا ئەنجامی خۆڕاگریی حیزبوڵڵا و یەکڕیزیی بەرەی موقاوەمە بوو.''

بە گوتەی محەممەدباقر قالیباف، ئێران بە ''وریایی''ـەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ئاگربەستەدا دەکات و تاوەکو بەدەستهێنانی ''سەرکەوتنی تەواوەتی'' یەکگرتوو دەمێننەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سوپاسی هەوڵە نێوەندگیرییەکانی حکومەتی پاکستان و عاسم مونیر، سوپاسالاری وڵاتەکە دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ئاگربەست و دەڵێت: "ئێمە هێشتا پابەندی بەڵێنی خۆمانین.''

رۆژی پێنجشەممە، 16ى نیسانى 2026 دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، گفتوگۆیەکی نایابی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە و هەردوولا رازی بوون لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەستێک لە کاژێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی واشنتن (کاژێر 12:00ی شەو بەکاتی هەولێر).

ئەم ئاگربەستە 10 رۆژەیەی نێوان تەلئەڤیڤ و بەیرووت لە کاتێکدایە "پڕۆسەی ئیسلامئاباد" بۆ ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێران دووچاری بنبەست ببوو. تاران پێشتر واشنتنی بەوە تۆمەتبار کردبوو دەیەوێت جەنگی لوبنان بەردەوام بێت، بەڵام راگەیاندنی ئەم ئاگربەستە وەک سەرکەوتنی دیپلۆماسی بۆ ئیدارەی ترەمپ دەبینرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif