هێرشکردنە سەر باڵەخانەی ئاشتی

ليست هناك تعليقات


هێرشکردننە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆك کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا وهەمووان بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناوی دەبەن، کاردانەوەکان سەرەتا لە ئاستی باڵای عێراق و پاشان وڵاتانی ناوچەکەوە و جیهان دەستیپێکرد هەموان ئیدانەی ئەم هێرشەیان کرد و بە کارێکی ئاژاوەگێڕانەیان زانی، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کردوو ڕەدی کردەوە لە لایەن ئەوانەوە ئەنجام درابێت، ئەمریکاو هاوپەیمانان بە هێرشێکی تیرۆرستی ناویان هێنا.

"ناوەڕۆکی پەیامەکان پێداگری بوون لەسەر ئەوەی کە ئەمە دەستی شەڕە بۆسەر ماڵی ئاشتی و ئامانجەکە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە"

ناوەڕۆکی زۆرپەی پەیامەکان بۆ سەرۆکی هەرێم ئەوە بوە کە ئەمە دەستی شەڕە بۆسەر ماڵی کەسێكی ئاشتیخواز و ئامانجەکە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە، کاردانەوەکان تەنها سیاسی و فەرمی نەبوون بەڵکو لە ئاستی نێوخۆیی زۆرترین نوسین بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکە و پشتیوانی نێچیرڤان بارزانی بوون، بە جۆرێك کە هێرشەکە بە هێرش بۆسەر باڵەخانەی ئاشتی ناو هێنا.

ڕۆژی ٢٨ی ٣/٢٠٢٦ لەرێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر سنوری پارێزگای دهۆک و یەکێک لەدرۆنەکان ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif