خراپی حوکمڕانی یەکێتی و پارتی وداهاتوی کوردستانی باشور بەرەو کوێ دەبات

ليست هناك تعليقات




میران طالب حمەفرج

-عێراق ووڵاتێکی فرەنەتەوەو جیاوازە هەر لەدروستبونیەوە کە بەزۆر پێکەوە لکێنراوە تا ئەم ساتە پڕ بوە لە گرفت و کێشەو شەر و بۆ رزگار بون لەو دۆخەسەختە گەلی کورد لەساڵی ١٩٩١ ڕاپەڕینیان دژ بەو ڕژیمە فاشستە ئەنجام دا، خۆیان ڕزگار کرد بەهیوای هەڵهاتنی خۆرێکی نوێ بۆ داهاتویەکی باشتر ، بەڵام بەداخەوە لەدوای ٣٥ ساڵ حوکمرانی پارتی و یەکێتی دۆخەکە بەتەواوی پێچەوانەیە و بەشێک لەخەڵکی هیواخوازن بە ڕژێمی پیشوو بەشێکشی وڵاتیان جێهشتوەو کۆچیان کردوە ، بەهۆی نادادی و خراپی حوکمڕانی ئەم دو حزبە دەسەڵاتدارە ئەمش وادەکات کوردستانی باشور بەرەو داهاتویەکی نادیار و پر مەتسی و لەناوچون بەڕێت ،

 دەمانەوێت ئە هۆکارانە بە ووردی دیاری بکەین کە مەترسین بۆ داهاتووی باشوری کوردستان لەوانە : 

١- بێ متمانەیی و نەمانی هیوا بەداهاتوو خەڵکی باشوری کوردستان دوای ئەوەی چەندین وێستگەی لەگەل دەسەلات تێپەڕاند بەڵام بینیان گۆڕانکاری ڕونایات و دەنگدان بێ مانا کراوە و پرە لە دزو فێڵی دیزایین کراو هۆکارێک نیە بۆ گۆرانکاری و خۆش گوزەرانی ئەمەش وای کرد کە بێهیوایی و بێ متمانەیی باڵی کێشا بەسەر دڵی زۆربەی خەڵکیدا وە ڕەشبینیەکی بێ سنور بۆ داهاتوو دروست بکات .

٢- کۆچی بەکۆمەڵ لەماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەیەک لە حوکمرانی پارتی و یەکێتی و هاوبەشەکانیان زۆرترین خەلك و خێزانی باشوری کوردستان بەتایبەت گەنجەکان کۆچیان کردوە بۆ دەرەوەی ووڵات ، ئەمەش مەترسیەکی گەورەی دروست کردوە چونکە سەروەتێکی گرنگ لەدەست باشوور ڕۆشتوە و ناگەڕێتەوە ، ئەوخەڵکەی کۆچی کردوە بەتایبەت گەنجەکان زۆربەیان مەترسی لەسەر ژیانین هەیە ئەگەر بگەڕێنەوە کوردستان لەلایەن کاربەدەست و دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی زیندانی دەکرین و ئەشکەنجە دەدرین تیرۆر دەکرێن . 

٣- قەیرانی دارایی و نەبونی شەفافیەت باشوری کوردستان داهاتێکی بێشوماری هەیە بەڵام بەهۆی نەبونی شەفافیەت و قۆرخکردنی لەلایەن دو بنەماڵەو و کۆمپانیاکانیان و دارودەستەو چواردەورەکانیان داهاتەکە ناشەفاگە و بەشێکی زۆر کەمی وەک خێر دەدرییت مووجە بۆ موچەخۆران ئەوش بە ٣ مانگ جارێک مووچەیەک دەدن وە بەشی زۆری ئەم داهاتە دەدزرێت و پارتی و یەکێتی بۆخۆیانی دەبەن و هەریەکەیان زۆنێکی بۆخۆی قۆرخ کردوە و دەستی بەسەردا گرتوە ، ئەمەش قەیرانێکی دارایی توندی بۆ هاوڵاتیان دروست کردوە و کار و کاسبیان نەماوە و لەژیان بێهیوا بون .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif