هەڵمەتی گەورەی مەریوان حاجی جەمال بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی توندی سەرما، هەڵمەتی مرۆڤدۆستانەی سەرمایەدار و خێرخوازی نیشتمانی، بەڕێز (مەریوان حاجی جەمال) بۆ گەیاندنی نەوتی سپی بە خێزانە کەمدەرامەتەکان بەردەوامی هەیە، کە بەشێکی زۆری شارو شارۆچکەو قەزاو ناحییەکانی کوردستان دەگرێتەوە. وردەکاریی جێبەجێکردنی هەڵمەتەکە : ئەم پڕۆژەیە بە گشتی ٣٠٠٠ خێزان سوودمەند دەکات، کە بەشێکی سەرەکی و گرنگی پڕۆژەکە لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت. لە ئێستادا نزیکی١٠٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت نەوتی خۆیان وەرگرتووە و پڕۆسەکەش بە چڕی بەردەوامە.




ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق