پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان، پڕۆژەیەکی مەدەنی قازانج نەویستی ئامانجدارە، گرنگی بە پرسە نیشتمانییەکان دەدات، لە بەرواری ٧/١١/٢٠٢٠ ڕاگەیەنرا
پلاتفۆڕمەکە لە چوار بۆردی سەرەکی پێکدێت، کە ئەوانیش بۆردەکانی( بۆردی ڕاپرسی و توێژینەوەی ستراتیجی، بۆردی کلتور و کۆمەڵگە، بۆردی پەرەپێدان و ڕاهێنان، بۆردیچالاکیە مەدەنیەکان)
بەشێك لە چالاکیەکانی پلاتفۆڕمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا
# ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان لە ٧-١١-٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرپرسی بۆردەکانی پلاتفۆڕم لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە و ژمارەیەك لە چالاکوان و کەسایەتی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری سلێمانی ڕاگەیەنرا
# پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد گرفت و چارەسەر وەك کۆنفرانسێکی تایبەت بەو پرسە لە بەرواری ٦/٢/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هیزە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی عێراق و شارەزایان بە ڕێوە چوو، کە تیایدا ڕاپرسیەکەی تایبەتی بۆردی توێژینەوەی ستراتیجی خرایە ڕوو، پاشان گفتووگۆ لەسەر ئاستەنگ و چارەسەریەکانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی مەرکەزی بەغداد کرا
# کۆنفرانسی پرسی دیموکراسی وهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لە بەرواری ١١/٩/٢٠٢١ ئەنجامدرا، کە تیایدا ڕاپرسیەکی تایبەت بە پرسی گۆڕانکاری و یاسای نوێی هەڵبژاردن و متمانەی تاك خرایە ڕوو، بە ئامادە بوونی شارەزایان و نوینەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرپرسانی حیزبی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق گفتووگۆی پێویست سەبارەت بە پرسەکانی کۆنفرنس ئەنجامدرا
# دیاری پەروەردەیی(کۆرۆنا، لێکەوتە و چارەسەر) لە بەرواری ١٣/١١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا، لەم دیدارەدا چوار توێژینەوە و ڕاپرسیەکی تایبەت بە کەرتی پەروەردە خرایە روو، توێژینەوەکان تایبەتبوون بە لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی پەروەردە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکان و کەمکردنەوەی کاریگەریە نەرێنیەکان لەسەر کەرتەکە خرایە ڕوو، بە بەشداری بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و شارەزایانی پەروەردەیی گفتووگۆی پێویست لەبارەی توێژینەوەکان و ئەنجامی ڕاپرسیەکە ئەنجامدارا
لە دیدارێکی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردندا کە پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان لە شاری سلێمانی ئەنجامیدا لە بەرواری ٢٩/١/٢٠٢٢، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک و نوێنەری فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبونەوەو لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی سیاسی و ڕۆشنبیران تاوتوێی لایەنە جیاوازەکانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
سەرەتای دیدارەکە بە وتەی پلاتفۆرمی کوردستان دەستی پێکرد کە لەلایەن دکتۆرە ئاڤێستا کەمال سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەوە پێشکەشکرا و لە وتارەکەیدا وتی: ئەوەی لای ئەم پلاتفۆڕمە گرنگە ئەنجامی هەڵبژاردن و بەرکەوتەی هێزە سیاسیەکان نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا، کە بەداخەوە بۆ تەنها یەك جاریش نەبوە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام درابێت، کە ئەوە خاڵێکی نەرێنیە و دەخوازین ببێتە نەریت کە هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیاندا ئەنجام بدرێن
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق