گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 70 هەزار کەسی تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای جەنگەوە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، 70 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، ژمارەی کوژراوانی جەنگەکە بۆ 70 هەزار و 100 کەس بەرزبووەتەوە.

ئەم ئامارە لە کاتێکدایە ئاگربەستێکی ناسک و لەرزۆک بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە ئارادایە، بەڵام هەردوولا یەکدی بە پێشێلکردنی تۆمەتبار دەکەن.

وەزارەتەکە دەڵێت، لەوەتەی ئاگربەستەکە لە 10ـی تشرینی یەکەمەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، 354 فەلەستینی بە دەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە 48 کاژێری رابردوودا تەرمی دوو کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە کە یەکێکیان لەژێر داروپەردوو دەرهێنراوە؛ ئاماژە بەوەش کراوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی کتوپڕی ژمارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە 299 تەرمی دیکە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دۆزراونەتەوە.

سەرباری ئاگربەستەکە، دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە هێشتا کارەساتبارە.

لە سەرەتای ئەم ئاگربەستەی دواییدا، حەماس و گرووپە چەکدارەکان 20 بارمتەی زیندوو و تەرمی 28 بارمتەی دیکەیان لە لابوون. لەو کاتەوە حەماس سەرجەم بارمتە زیندووەکانی ئازاد کردووە و تەرمی 26 بارمتەشی رادەستکردووەتەوە.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل نزیکەی دوو هەزار زیندانیی فەلەستینی ئازاد کردووە و تەرمی سەدان فەلەستینیی کوژراوی رادەستکردوونەتەوە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif