لە هەفتەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردندا ژمارەیەك کاندیدی لیستە جیاوازەکان دەست لە کاندید بوونی لیستەکانیان هەڵدەگرن و پەیوەندی بە یەکێتی نیشتمانیەوە ڕادەگەیەنن
"دەست لە لیستەکانیان هەڵدەگرن داوا لە دەنگدەر و کەسوکاریان دەکەن دەنگ بە لیستی ٢٢٢ ی یەکێتی بدەن"
ئەو کاندیدانەی کە تا ئێستا لە لیستەکانی ( هەڵوێست و بەرەی گەڵ و سۆسیالت و نەوەی نوێ) دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و یەکێتی بوونی خۆیان ڕاگەیاندوە ژمارەیان لە (20 )کاندید نزیك بوەتەوە و ئەگەری زیادبوونی ئەو ژمارەیەش هەیە.
بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەکیتر کاندید دەستیان لە لیستەکانیان کێشاوەتەوە و ئامادە نەبوون بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنن و لێدوانی میدیایی بدەن.
بە پێی زانیاریەکان دوو لەو کاندیدانە پەیوەندیان بە لیستی ٢٢٢ وەوە کردوە ژمارە یەکی لیستەکانی خۆیانن لە بازنەکانی هەڵبژاردندا
کاندیدە دەستلەکار کێشاوەکان لە بازنەکانی (سلێمانی ، هەولێر ، کەرکوك و دیالە و دهۆك) کاندید بوون و چیتر هەر لە بازنەکانی خۆیان بانگەشە بۆ لیستی یەکێتی دەکەن
بە پێی زانیاریەکان ئەو کاندیدانەی پەیوەندیان بە یەکێتیەوە کردوە لەم هێزانەدا بەم شێوازەیە
نەوەی نوێ - دوو کاندید
ڕەوتی هەڵوێست - سێ کاندید
حیزبی سۆسیالیست - سەرۆکی لیستی بازنەی دیالە
بەرەی گەل -
بازنەی سلێمانی ٤ کاندید
بازنەی دهۆك ٥ کاندید
بازنەی کەرکوك سەرۆکی لیست و ٣ لە کاندیدەکانیان

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق