حكومه‌تی عێراق: له‌قه‌رزه‌كانی سه‌ر توركیا خۆش نه‌بوین
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، هیچ ڕاستییه‌ك له‌و ده‌نگۆیانه‌دا نییه كه باس له ده‌ستبه‌رداربونی عێراق له قه‌رزه‌كانی ده‌كات له به‌رامبه‌ر واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا.
باسم عه‌وادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا هیچ بڕگه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به لێخۆشبونی قه‌رزه‌كان له‌خۆناگرێت، به‌ڵكو گرنگی به هاوكاری ته‌كنیكی و ستراتیژی له بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێككه‌وتنه‌كه پاكێجێك له پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه دروستكردنی به‌نداو و ده‌ریاچه، جگه له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و ڕوپێوی دۆخی ئاوی عێراق.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاو له عێراق و توركیا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن كه ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یه كه ده‌توانرێت له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكرێن.
له لێدوانه‌كه‌یدا باسم عه‌وادی ڕونیشیكرده‌وه، لیژنه‌كه كارده‌كات بۆ دیاریكردنی پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌كانی عێراق بۆ به‌نداو و پڕۆژه‌كانی ئاو بۆ دڵنیابون له به‌ڕێوه‌بردنی باشتری سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌كان.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی سودانی سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمی واژۆكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ توركیا له بواری ئاودا كرد، له نێوان فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاكان فیدان هاوتا توركیه‌كه‌ی واژۆكرا.
هاوكات، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە ڕایگەیاندوە: عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا واژۆکرد کە ڕێگە دەدات داهاتی فرۆشتنی نەوت بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئاو کە لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە جێبەجێدەکرێن.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق