موقتەدا سەدر: وێنەمان هەڵواسن لێپێچینەوە دەکەین

ليست هناك تعليقات



موقتەدا سەدر داوا دەکات ناو و ناوبانگی خێزانەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێندرێت و هۆشدارى دەدات ئەگەر وێنەیان بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێنەوە.

چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە، لە راپۆرتێکدا زانیاری چەند ئەندامێکی رەوتەکەی لەبارەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق و وەڵامی سەرۆکی رەوتەکەی لەبارەیانەوە بڵاوکردووەتەوە.

یەکێک لەو زانیارییانەی بە نووسینگەکە گەیشتووە ئەوەیە، گوایە یاسر حوسێنی، بەربژێری هاوپەیمانیی خزمەتگوزاری لە بابل، پڕۆشەری بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی داوەتە هاووڵاتییان کە لەسەری نووسراوە "برایانی بایکۆتکار، شانازیتان پێوە دەکەین و رێز لە بڕیارتان دەگرین و داوای لێبووردنتان لێدەکەین."

موقتەدا سەدر لە وەڵامی ئەو کارەی بەربژێرەکە نووسیویەتی: "هیوادارین ناوی ئێمە وەک خێزانی سەدر و هەڵوێستمان بەکارنەهێنرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن."

سکاڵا لە بەربژێرێکی هاوپەیمانی سادقوونى سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق کراوە لە بەغدا کە پێشتر ئەندامی رەوتی سەدری شیعە بووە، گواتر لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا گوتوویەتی: "با وێنەی موقتەدا سەدر دەرنەکەوێت."

یەکێک لە زانیارییەکانی دیکە ئەوەیە کە هەندێک لە سیاسییەکان و لایەنگران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رەوتی نیشتمانى شیعە بایکۆتی هەڵبژاردن ناکات، ئەوەش لە رێگەی هەڵواسینی وێنەی خێزانی سەدر بە پاس و ئۆتۆمبێڵى گواستنەوەکانیان هەڵدەواسن.

موقتەدا سەدر لە وەڵامی ئەو زانیارییەدا نووسیویەتی: "ئەوە قەدەخەیە، هەر کەسێک ئەوە بکات رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە."

لە 4ـی تەممووز، موقتەدا سەدر، بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و بەشداریکردنی بەستەوە بە هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و رادەستکردنی چەک بە دەوڵەت.

زانیارییەکی دیکەی نێو راپۆرتەکە ئەوەیە کە ئەحمەد کەریم عەلوان، بەربژێری هاوپەیمانیی عومران لە بابل کشانەوەتەوە وەک بەدەنگەوەهاتنی بڕیارى بایکۆتی رەوتی نیشتمانىی شیعە، موقتەدا سەدر لەبارەیەوە نووسیویەتی: "خوا پاداشتی خێری بداتەوە."

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif