قەتەر هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی گاز بۆ یەکێتیی ئەورووپا دەکات

ليست هناك تعليقات



وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، هۆشدارییان بە وڵاتانی کەنداو داوە، کە هەناردەی گازی سروشتییان بۆ ئەورووپا رابگرن، ئەمە بەهۆی پلانی یەکێتییەکە بۆ پەسندکردنی پرۆژەیاسایەک تایبەت بە ناچارکردنی کۆمپانیاکان بە پاراستنی ژینگە و مافەکانی مرۆڤ.

سەعد کەعبی، وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، "ئەگەر ئەورووپا واز لە پڕۆژەکەی نەهێنێت، بێگومان گازی سرووشتی بۆ ئەورووپا نانێرین".

پڕۆژەکە ناوی "رێنمایی و وردبینی پێویست بۆ بەردەوامیی کۆمپانیاکان"ە و تایبەتە بە ناچارکردنی کۆمپانیاکان بۆ پارەدان بەرامبەر بە "کاریگەرییە نەرێنییەکانی (بەرهەمەکانیان لەسەر) مافەکانی مرۆڤ و ژینگە".

پڕۆژەکە لەلایەن پارتە چەپەکانی پەرلەمانی ئەورووپاوە پێشکەشکراوە، سەوزەکان و میانڕۆکان پاڵپشتی دەکەن. ئەو پڕۆژەیە لە 2022ەوە لەلایەن چەپەکانەوە پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا کراوە و نیسانی 2024یش پەسندکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە.

قەتەر بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا، ئوستراڵیا و رووسیا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی گازی سروشتی لە جیهاندا. لە چەند مانگی رابردوودا قەتەر چەند گرێبەستێکی بۆ هەناردەکردنی ئەو گازە بۆ فەرەنسا، ئیتاڵیا، هیندستان و چین واژۆ کرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif