لە ساڵێکدا 61 کەس لە کوردستان خنکاون

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەم ساڵ 61 کەس لە ئاودا خنکاون، ئەوە لە کاتێکدایە پار بەگشتی 64 کەس خنکابوون.

سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "لە سەرەتای ساڵەوە 61 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون. لەسەر ئاستی پارێزگاکان، زۆرترینیان لە هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بووە."

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، هەر ئەم ساڵ 117 کەسیان لە خنکان رزگارکردوون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کاری زۆریان کردووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی خنکان. بۆ نموونە: "رێنوێنیی زیاترمان هەڵواسیوە و تیمەکانمان زوو دەگەنە شوێنی رووداوەکان."

بە گوتەی سەرکەوت کاڕەش، تەرمی دوو کەس لەوانەی خنکاون هێشتا نەدۆزراونەتەوە؛ یەکێکیان ئاڤێستا یوسف و ئەوی دیکەیان منداڵێک بووە لە سنووری سۆران؛ گوتیشی: "هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی دیکە جیاوازە و لەنێو ئاودا تونێل و کون و کەلەبەری زۆر هەن، بۆیە هەندێک جار تەرمەکان نادۆزرێنەوە."

ئاماری رووداوەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:

پارێزگای هەولێر؛ 21 کەس
پارێزگای سلێمانی؛ 3 کەس
پارێزگای دهۆک؛ 5 کەس
پارێزگای هەڵەبجە؛ 2 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ 8 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ 10 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین؛ 2 کەس
ئیدارەی گەرمیان؛ 2 کەس
قەزای ئاکرێ؛ 8 کەس

بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2023، 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif