وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەکەینەوە

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێران بە جێگیری ماونەتەوە و پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.

محەممەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە و لە رێگەی کردنەوەی دەروازەی نوێ و پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییە هاوبەشەکانەوە کار بۆ بەرزکردنەوەی دەکەین."

بە گوتەی محەممەد حەنون، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، لەوانە کەمبوونەوەی هەناردەی نانەوتیی ئێران، عێراق بەهۆی نزیکیی جوگرافی و کەمیی نرخی کاڵاوە، بەردەوام دەبێت لە هاریکارییەکانی لەگەڵ تاران، بەتایبەتی لە بواری وزەدا.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتیشی، "کاری سەرەکیمان ئەوەیە، پشتگیریی بەرهەمی خۆماڵی بکەین و کەمتر شتومەک لە دەرەوە بهێنین. هاوکات، هاوسەنگیی بازرگانیمان لەگەڵ ئێران دەپارێزین و لەرێگەی هاوکاریی تەکنیکی لەگەڵیان، توانای کارگە عێراقییەکان بەهێزتر دەکەین."

محەممەد حەنون دەڵێت، "هەردوولا هەوڵی کاراکردنی پڕۆژەکانی هێڵی شەمەندەفەر و پەرەپێدانی رێڕەوە سنوورییەکان دەدەن بۆ ئاسانکاریی جووڵەی کاڵاکان و دابینکردنی ژینگەیەکی بازرگانیی شەفاف."


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif