UN: هەر دوو خولەکێک، خانمێک بەهۆی دووگیانی و منداڵبوونەوە گیان لەدەستدەدات

ليست هناك تعليقات


بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری تەندروستیدا، هێشتا لە جیهاندا لە هەر دوو خولەکێکدا خانمێک بەهۆی کێشەکانی دووگیانی یان منداڵبوونەوە گیانی لەدەستدەدات.

راپۆرتەکە، کە لەلایەن سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرای دەکات کە زۆربەی ئەم حاڵەتانەی گیانلەدەستدەدەن بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر، بەرزەپەستانی خوێن، هەوکردنی پەیوەست بە دووگیانی، کێشەکانی لەباربردنی ناتەندروست و هەروەها ئەو نەخۆشییانەی کە بەهۆی دووگیانییەوە قورستر دەبن، روودەدەن.

دکتۆر ناتالیا کانێم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNFPA، رایگەیاند: "دەبێت باشتر کار بکرێت، لەرێگەی وەبەرهێنانی بەپەلە لە پلاندانانی خێزان و پڕکردنەوەی کورتهێنانی جیهانی لە مامانەکاندا، بۆ ئەوەی هەموو خانمێک بتوانێت ئەو چاودێرییەی پێویستیەتی، بەدەستی بگات."

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی 90%ی هەموو حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی دایکان لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەنددا روویانداوە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif