پارتی، دەنگ بۆ خۆیی و نەیارەکانیشی کۆ دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


 هەر هێزێكی بەشدار لە هەڵبژاردن پێویستی بە میکانزمی کۆکردنەوەی دەنگە بۆ ئەوەی ژمارەی کورسیەکانی بەرز بکاتەوە، دەسەڵات بۆ خۆی لە خەمی ئەوەدایە کە چەند دەنگ و کورسی دەهێنێت، بۆ ئەمە هەموو ڕێگایەك دەگرێتەبەر لە بەرامبەردا حیزبەکانیتریش لەبری ئەوەی ڕوئیایەکی ڕوونیان بۆ داهاتوو هەبێت و پڕۆژەی بەدیل بخەنەبەردەم خەڵك، دێن دەیانەوێت لە ڕیی دژایەتی دەسەڵاتەوە سەرنجی خەڵک راکێشن لە کاتێکدا ئەم سەرنج ڕاکێشانە عاتفیە لە ڕابردوودا تاقی کرایەوە و هیچی بەرهەم نەهێنا. 
"لە بانگەشەدا پارتی جگەلەوەی دەنگ بۆ خۆی کۆدەکاتەوە، ئەوانیتریش لەسەر بنەمای نەیاری ئەو دەنگ کۆدەکەنەوە"

بۆیە لە بانگەشەی لەدەسەڵاتیشدا بەتایبەت پارتیان کردۆتە سەنتەر و جگەلەوەی دەنگ بۆ خۆی کۆدەکاتەوە، ئەوانیتریش لەسەر بنەمای نەیاری ئەو دەنگ کۆدەکەنەوە، هێزەکانیتر تەواوی سەرنجیان خستۆتە سەر ئەوەی کە باوەڕ بە دەنگدەر بکەن دەسەڵات خراپە، ئێ باشە وا هەموان باوەڕمان بەوە هێنا کە خراپە، بەڵام لێرەدا پرسیارێکی جدیە بڵێین ئەی ناکرێ بزانین لە بەرامبەردا تۆ دەتەوێ چۆن باشبی و کەرەستەی بەدیل بونت چیە؟ 

یانی هەموو ئیجابیاتی تۆ بۆ بانگەشە لەسەر ئەوە وەستاوە کە بۆمان بسەلمێنی دەسەڵات خراپە و بە کەڵکی دەوڵەتداری نایەت؟ لە کاتێکدا کاری گەورەی هێزی سیاسی تەنها ئەوە نیە خەڵك تێبگەیەنێت کە بەرامبەرەکانیان خراپن، چونکە ئەوان لە دەسەڵاتدان و ئەوە ٣٤ ساڵە خەڵك لەمسی مۆدێلی ئیدارەدانیان دەکات.

"ئەم مۆدێلە بانگەشە پڕلە هاوارە هەگبە خاڵیە ناتوانێ ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن زیاد بکات"

 ئێستا ناکرێ تەواوی بانگەشەی هێزێک گۆرانی وتنبێ بە خراپی ئەوانیتردا و وەك بەدیل تەماشا بکرێت، بێ ئەوەی بتوانێ پێمانبڵێ هەگبەی ئەم چی تێدایە تا نەمانگەیەنێتە هەمان ڕێگا داخراوەکانی ڕابردوو.

  کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن زۆری ماوە و دەرفەت هەیە بۆ ئەو هێزانەی دەیانەوێ بانگەشەیەکی تەندروست و هیوابەخش تێپەڕێنن، چونکە ئەم مۆدێلە بانگەشە پڕلە هاوارە هەگبە خاڵیە ناتوانێ ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن زیاد بکات.
 لێرەدا نەمویستوە باس لە پرسی بایکۆت و بەشداری بکەم، بەڕاست خودی هەڵبژاردن چ ئیزافەیەکی بۆ ئەم دۆخە پێیە لە زەمینە ی جیاوازدا. 

عوسمان گوڵپی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif