بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆماکرد و ئاستی 3975 دۆلاری شکاند.
ناڕوونییەکانی پەیوەست بە داخرانی حکومەتی ئەمریکا و ئەگەری دابەزاندنی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە نرخی زێڕیان بەرزکردووەتەوە.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا گەیشتووەتە 3997 دۆلار.
بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینییەکانی بۆ کۆتایی ساڵی داهاتوو بەرزکردووەتەوە بۆ 4900 دۆلار.
پێشتر بانکەکە پێشبینی کردبوو لە مانگی 12ـی ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ دەگاتە 4300 دۆلار.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق