دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بۆ رێککەوتنی ئاشتی لە غەززە "دەرفەتێکی راستەقینە" هەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە شاندەکانی حەماس و ئیسرائیل لە دووەم ساڵیادی هێرشەکەی 7ـی تشرینی یەکەمدا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دەکەن.
رۆژی سێشەممە، 07-10-2025، ترەمپ لە کۆشکی سپی لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئێمە زۆر نزیکین لە رێککەوتنێک کە ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدی بهێنێت."
ترەمپ گوتی، شاندی ئەمریکی بەشدارن لەو گفتوگۆیانەی ئێستا لە میسر بەڕێوەدەچن.
کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و جارید کوشنەری زاوای دۆناڵد ترەمپ رۆڵیان لە هەوڵەکەدا دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "دەرفەتێکی راستەقینە هەیە بتوانین شتێک بکەین." گوتیشی: "پێم وایە ئەگەری ئەوە هەیە بتوانین ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدیبهێنین. شتێکە تەنانەت لە دۆخی غەززەش تێدەپەڕێت. ئێمە دەمانەوێ دەستبەجێ بارمتەکان ئازادبکرێن."
ترەمپ رایگەیاند: "تیمەکەمان ئێستا لەوێیە؛ تیمێکی دیکە تازە رۆیشتووە. وڵاتانی دیکە، بە واتای وشە هەموو وڵاتێکی جیهان، پشتیوانی لە پلانەکە کردووە."
سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئەگەر حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست رێکبکەون بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، ئەمریکا "هەموو شتێک دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەمووان پابەندی رێککەوتنەکە دەبن."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق