دەنگدان پاش کاژێر 18:00 درێژ ناکرێتەوە و ئامێرەکان دەوەستن

ليست هناك تعليقات



7 ساڵە و سێیەم هەڵبژاردنە عێراق بە ئامێری ئەلکترۆنی هەڵبژاردن دەکات،ئامێرەکان وا پرۆگرام کراون،خۆکارانە 7ـی بەیانی کار دەکەن تاوەکو کاژێر 6ـی ئێوارەی هەمان رۆژ،پاشان دەوەستن و هیچ دەنگێک وەرناگرن .

ئەیسەر یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و راهێنان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" ئامێرەکان 11 کاژێر کار دەکەن، 7ـی بەیانی تاوەکو 18:00 کار دەکەن و پاشان دەوەستن،واتە دوای تەواوبوونی ئەو کاتەی دیاریکراوە ئامێرەکان خۆکارانە دەوەستن .''

کۆمیسیۆن خەڵک ئاگادار دەکاتەوە پێش ئەو کاتەی دیاریکراوە، بچن دەنگ بدەن، چونکە بە هیچ شێوەیەک کات درێژ ناکرێتەوە و ئەلیکترۆنییە، خەڵک لەماوەی ئەو 11 کاژێرە دەتوانن دەنگ بدەن."

لەبارەی هەڵەی خەڵک لە دەنگدان، بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و راهێنان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن دەڵێ : "ئەگەر کارتی دەنگدان بە بەتاڵی جێبهێڵن یان دوو بەربژێر هەڵبژێرن، دەنگەکەیان دەسووتێت، بۆیە پێویستە دڵنیابنەوە تەنیا یەک بەربژێر یان یەک لیست هەڵدەبژێرن."

بەپێی زانیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:" هەموو ئامێرەکان دابەشکراون بەسەر کۆگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگەکاندا، 70 هەزار ئامێر لە هەموو بنکەکاندا دادەنرێن،چەند رۆژێک پێش دەنگدان دەبرێنە بنکەکانی دەنگدان و جێگیر دەکرێن.''

کۆمیسیۆن ئامێری یەدەگیشی داناوە بۆ جێگرتنەوەی ئەوانەی لەو رۆژەدا کارناکەن و دەڵێ هەموو ئامێرەکان بەسەر 41 هەزار وێستگەی دەنگداندا دابەش دەکرێ.''

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتی و 9ەکەی دیکە کۆتان؛ زیاتر لە 7000 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردن بەربژێر کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif