پۆستێکی ترەمپ نرخی بیتکۆینی 10 هەزار دۆلار دابەزاند

ليست هناك تعليقات



بەیانیی ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین 900 دۆلاری دیکە دابەزی و بە 112 هەزار و 300 دۆلارە. لە ئێوارەی دوێنێوە نرخی هەر بیتکۆینێک 10 هەزار دۆلار [دەفتەرێک دۆلار] دابەزیوە. کاژێر 17:00ـی دوێنێ هەینی، یەک بیتکۆین بە 122 هەزار و 500 دۆلار بوو. بەوپێیەش نزیکەی 10٪ دابەزیوە.

پێشتر ئێوارەی دوێنێ نرخی بیتکۆین ئاستی 110 هەزار دۆلاریشی تۆمارکردبوو. دابەزینە گەورەکەی نرخی بیتکۆین دوای هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات لە چین.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسی، ئامادەکاری بۆ زیادکردنێکی بەرچاوی پێناسی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی چین دەکات. گوتیشی، بە پێویستی نازانێت لەگەڵ شی جینگ پینگی سەرۆکی وڵاتەکە کۆببێتەوە.

ئەمە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بیتکۆین داناوە، بەوپێیەی مەترسیی گرژبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چینی دروستکردووە.

گرژیی و ناسەقامگیریی سیاسی لە کاتی ئاساییدا نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان دادەبەزێنن. نرخی ئیسیریەم، دووەم گەورەترین دراوی دیجیتاڵیش ئەمڕۆ 43 دۆلاری دیکە دابەزیوە و بە 3800 دۆلارە.

لە ئێوارەی دوێنێوە، نرخی هەر ئیسیریەمێک نزیکەی 700 دۆلار دابەزیوە. ئێوارەی دوێنێ بە 4 هەزار و 382 دۆلار بوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif