ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 9ـی 2025، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بە 750 هەزار دینارە.
بە وتەی شارەزایان، ناسەقامگیریی سیاسی لە جیهان و داخوازیی زۆر بۆ کڕینی، دوو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
ئەمساڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ یەکێک بووە لە بابەتە گرنگەکان و ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە ئارادایە، بەتایبەتی دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەفغانستان و وەڵامدانەوەکانی تاڵیبان بۆ ترەمپ.
نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بەم شێوەیە بووە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 785,000 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 750,000 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18بە 643,000 هەزار دینارە

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق