بریتانیا: ناتۆ ئاماده‌یه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕوسیا
ئیڤێت كوپه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له میانی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كاردانه‌وه به پێشێلكارییه‌كی گوماناوی ئاسمانی ئیستۆنیا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی گوماناوی ڕوسیا له 19ی ئه‌یلولدا ڕایگه‌یاند، ناتۆ ئاماده‌یه بۆ "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ" له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی سه‌باره‌ت به ڕوداوه ئاسمانییه‌كانی گومان‌لێكراو.
ئیڤێت كوپه‌ر له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتی، "ئه‌م ڕوداوانه ڕێگا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی چه‌كداری له نێوان ناتۆ و ڕوسیادا ده‌كه‌نه‌وه، هێزی یه‌كگرتوی ناتۆش بێ هاوتایه و ئیراده‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه بۆ به‌رگریكردن له ئاشتی و ئاسایش له ئه‌وروپادا له‌رزۆك نییه".
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بریتانیا په‌یوه‌ندییان به ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆوه كردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بریتانیا په‌یوه‌ندییان به ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆوه كردوه، به‌شداربوانیش ئاسمانی پۆڵندا ده‌پارێزن.
ئه‌گه‌ر پێویست بكات ڕوبه‌ڕوی ئه‌و فڕۆكانه ببینه‌وه كه له ئاسمانی ناتۆدا كارده‌كه‌ن
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ڕوبه‌ڕوی ئه‌و فڕۆكانه ببینه‌وه كه له ئاسمانی ناتۆدا كارده‌كه‌ن به‌بێ مۆڵه‌ت، ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌كه‌ین".
هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه‌دا دیمیتری پۆلیانسكی جێگری یه‌كه‌می نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕوسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، ئیستۆنیا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستۆته‌ڕو كه پشتگیری له تۆمه‌ته‌كه‌ی بكات كه ڕوسیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی پێشێل كردوه.
دیمیتری پۆلیانسكی له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا وتی، "دراوسێكانمان ئێستا وا خه‌یاڵ ده‌كه‌ن كه ڕوسیا به‌رپرسیاره له پێشێلكردنی ئاسمانی ئیستۆنیا، وه‌ك هه‌میشه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه".

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق