بەرهەمی کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان چەندە؟

ليست هناك تعليقات

 

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە. نەوتەکە بەرهەمی چەند کێڵگەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستانه و بە بۆریی هەناردەی بەندەرەکە دەکرێت و دواتر دەفرۆشرێت.

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، "ئەمە هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی کوردستان رێککەوتووین. نەوتی هەرێم رادەستمان دەکرێت و بۆ بەندەری جەیهان هەناردەی دەکەین."

بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان

- کێڵگەی نەوتی تاوکێ و پێشابوور، دی ئین ئۆ، رۆژانە 68 هەزار بەرمیل، راپۆرتی دی ئین ئۆ، 26ی ئەیلوول 2025.

- کێڵگەی نەوتی ئەترووش، ئیچ کەی ئین و شاماران، رۆژانە 35 هەزار بەرمیل نەوت، راپۆرتی شاماران 25ی ئەیلوول 2025.

- کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، ئیچ کەی ئین و دی ئین ئۆ، رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت، راپۆرتی شاماران 25ی ئەیلوول 2025.

- کێڵگەی نەوتی شێخان، گەڵف کیستۆنی بەریتانی، رۆژانە 44 هەزار بەرمیل نەوت، راپۆرتی 28ی ئاب 2025.

- کێڵگەی نەوتی عەین سفنی، هەنت ئۆیڵ، رۆژانە 6.5 هەزار بەرمیل نەوت.

- کێڵگەی نەوتی هەولێر، وێزەفۆرد، رۆژانە 9 هەزار بەرمیل.

- کێڵگەی نەوتی بجیل، رۆژانە 4 هەزار بەرمیل نەوت.

- کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا، گازپرۆم و ویسترن زاگرۆس، رۆژانە 8.5 هەزار بەرمیل نەوت.

- کێڵگەی نەوتی خورمەڵە، کارگرووپ، رۆژانەی 80 هەزار بەرمیل نەوت.

کۆی گشتی بەرهەمێنانی کێڵگەکان ئێستا 285 هەزار بەرمیل نەوتە.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر، دانەگاز و کرێسنت پیترۆڵیوم، رۆژانە 15.8 هەزار بەرمیل گاز کۆندینسەیت.

کۆی گشتی هەموو کێڵگەکانی نەوت و گاز، 300 هەزار بەرمیلە.

 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆڵی عێراق لە رێکخراوی ئۆپێکدا بەهێز دەکات. هاوکات جەختیشی کردەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان مافی نییە نەوت لە دەرەوەی میکانیزمە پەسندکراوەکان بفرۆشێت، رێککەوتنەکەش مافەکانی دەوڵەتی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان مسۆگەر دەکات.

بەڵام دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنەوە و رێککەوتنی سێقۆڵیش لەگەڵ کۆمپانیاکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەناردە دەستیپێکردەوە.

لە قۆناخی یەکەمدا 190 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif