ئێم جەی هۆڵدینگ پێداویستی خوێندنی بۆ ٥٣٠ خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەکات کۆمپانیای "ئێم جەی هۆڵدینگ"، وەک بەشێک لە ئەرکی نیشتمانی و مرۆیی خۆی، دەستپێشخەرییەکی گەورەی ڕاگەیاند و هەستا بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندن بۆ (٥٣٠) خوێندکاری ئازیزی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەم هەنگاوە گرنگە، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بە سپۆنسەری و پشتیوانی ڕاستەوخۆی بەڕێز "مەریوان حاجی جەمال" ئەنجامدراوە. "ئێم جەی هۆڵدینگ" باوەڕی وایە کە خوێندن مافێکی بنەڕەتی هەمووانە و نابێت هیچ منداڵێک بەهۆی بارودۆخی تایبەتییەوە لەم مافە بنەڕەتییە بێبەش بکرێت. کۆمپانیاکە ئەم دەستپێشخەرییەی وەک دەستپێکێک دەبینێت و هیوادارە ببێتە هاندەر و بانگەوازێک بۆ سەرجەم خێرخوازان و سەرمایەدارانی کوردستان، بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ ڕۆڵەکانی نیشتمان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکسانتر.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق