خوێندنی باڵا: 17 زانکۆی تایبەت مۆڵەتی فەرمییان هەیە

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، 17 زانکۆی تایبەت لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمییان هەیە و خوێندکاران دەتوانن لەوێ درێژە بە خوێندن بدەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیستی ناوی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، خوێندکاران دەتوانن لەو زانکۆیانە درێژە بە خوێندن بدەن کە مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتەکەمانیان هەیە".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2013ی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، ئێستا وەزارەت تەنیا مۆڵەتی بە 17 زانکۆ و کۆلێژی تایبەت داوە بۆ ئەوەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن قوتابی و خوێندکار وەربگرن".

بەپێی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆکان ئەمانەن:

زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر

- زانکۆی جیهان
- زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی
- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
- زانکۆی نۆڵیج
- زانکۆی بەیان
-زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
- زانکۆی کاسۆلیک
- کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی

- زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
- زانکۆی جیهان - سلێمانی
- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - لقی سلێمانی
- زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
- کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای دهۆک

- زانکۆی نەورۆز
- زانکۆی جیهان - دهۆک

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif