ئامادەکاریەکانی شاسوار عبدلواحید پێش دەستگیرکردنی

ليست هناك تعليقات


کوردپلات 
-
دەستگیرکردنی شاسوار عبدلواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەواڵی گەرمی میدیاکانە، چاوی میدیا زیاترلەسەر لە شێوازی دەستگیرکردن و ئەو مادە یاسایی و کیشەیەیە کەلەسەری دەستگیرکراوە، نەوەی نوێش بە پرسێکی سیاسی دەزانێت نەك یاسایی 

شاسوار عبدلواحید بەرلە دەرۆژ زانیاری هەبوە لەسەر دەستگیرکردنی و ئامادە سازیشی بۆ کردوە، سەرەتا لە هەندێك ڕێگاوە هەوڵی داوە جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی دوابکەوێت و لانیکەم دەستگیرکردنەکەی بکەوێتە مانگی ١٠ کە مانگێک بەر لە هەڵبژاردن دەکات بە پاساوی ئەوەی جوڵانەوەکەی ئامادەسازی بۆ هەلبژاردنی عێراق دەکات،
 بۆ ئەم مەبەستە شاسوار عبدلواحید چەند ڕێگایەك دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی وا لە بەرامبەرەکانی بکات بڕیاری دەستگیرکردنی دوابخەن، بەرلە دەستگیرکردنی وەك درێژکردنەوەی ماوەی پێش دەتگیرکردنی سەردانی بەغداد دەکات و لەوێ هەندێك دیداری حیزبی ئەنجام دەدات. 

پاشان هەر لە بەغدادەوە هەڕەشەی ئەوەیکرد کە لە هەفتەی ئایندەدا هەڵوێستی توندی دەبێت لەسەر مووچەو گرفتەکانی خەڵك، ئەم هەڕەشە توندەی شاسوار عبدلواحید بە دوو ئامانج بوو، یەکەمیان بۆ ئەوە بوو کە دەسەڵاتی زۆنی سەوز وا لێ بکات دەستگیرکردنەکەی دوا بخەن تا نزیکتربێتەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، دوەمیان بۆ ئەوەبوو لە حاڵەتی دەستگیرکردندا ڕای گشتی و بزووتنەوەکەی وا دەربخات کە دەستگیرکردنەکەی بەهۆی ترس بوە لەو هەڵوێستەی کە هەڕەشەی پێکرد بۆ هەفتەی داهاتوو. 

کاتێك دڵنیا دەبێت کە بڕیاری دەستگیرکردنەکە جێ بەجێ دەکرێت ئەو کات دەست دەکات بە ئامادەسازی بۆ دەستگیرکرانی، یەکەم هەنگاو ژمارەیەك ڤیدیۆ تۆمار دەکات بۆ ئەوەئ دوای دەستگیرکردنی بڵاو ببنەوە بەو شێوەیەش لەگەڵ دەستگیرکرانی یەکەم ڤیدیۆ بلاوکرایەوە کە تێیدا ئاماژە بۆ دەستگیرکردن و هەلوێستەکانی دەکات و لە کۆتایی ڤیدیۆ تۆمارکراوەکەشدا ڕووی قسەکانی دەکاتە خێزانەکەی، لەگەڵ ئەمەشدا هەندێك ڤیدیۆی تۆمارکردوە کە دواتر بڵاو دەبنەوە، لە حاڵەتی درێژبونەوەی ماوەی زیندانیەکە لە وادەی بانگەشەدا بەکاریان بهێنن.

 یەکێکیتر لە ئامادەکاریەکان کۆبونەوەی بوە لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان و عێراقی نەوەی نوێ و ڕاسپاردنی سروە عبدلواحیدی خوشکی بۆ سەرۆکایەتی نەوەی نوێ بە هەموو دەسەڵاتەکانیەوە تا لە کاتی غیابی سەرۆکدا بزووتنەوەکە بەڕێوە بەرێت. پاشان هەندێك ڕێنمایی داوەتە نزیکەکانی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەوالێ دەستگیرکردنە بکەن، یەكێك لەو ڕێنماییانە ئەوە بوە وێنەو ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی بڵاو نەکەنەوە، تەنها ڤیدیۆی ئەو هێزە بڵاو بکرێتەوە کە دەچنە نێو گوندی ئەڵمانی، بۆ دەستگیرکردنی، وە سەرەتا هەواڵەکە بە رفاندن و هەڵکوتانە سەر ماڵ گرنگی پێ بدرێت 

یەکێکیتر لە ڕێنماییەکان ئەوەیە کە تەواوی نوێنەرایەتی وڵاتان ئاگادار بکرێنەوە لە دەستگیرکردنەکەی، پاشان تیمێکی ڕاسپاردوە بۆ گرنگیدان بە هەواڵەکە لە میدیا عێراقی و نێو دەوڵەتیەکان بە جۆرێك کە شێوازی دارشتنی هەواڵەکە بەو شێوازەبێ کە سەرۆکی گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان دەستگیر دەکرێت و فشار دەخرێتە سەر بزووتنەوەکەی. 

دوای تەواوبونی تەواوی ئامادەسازیەکان شاسوار عبدلواحید گەڕایەوە سلێمانی و شەوی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکرا. 

بە پێی لێدوانی شادی نەوزاد پەرلەمانتاری پێشوی نەوەی نوێ سکاڵاکە بۆ ساڵی ٢٠١٩دەگەڕێتەوە و ماوەی شەش ساڵە دەستی لەم سکاڵایە هەڵنەگرتوە تا بڕیاری دادگای لەبارەوە دەرچوە بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی ئابڕوبەرانە و دروستکردنی مەترسی لەسەری.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif