کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەکی مەلا داود دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، کۆمپانیاکە مانگانە ١٠ ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات، کە ڕۆژانە بەسەر نزیکەی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ماڵدا دابەش دەکرێت و هەر ماڵێک بڕی ١٠٠٠ لیتر (٥ بەرمیل) ئاو وەردەگرێت. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەم ئاوی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانە و جەختکردنەوەیە لەسەر ڕۆڵی گرنگی کەرتی تایبەت لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا. کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە کارە خێرخوازییەکانی و هاوکاریکردنی دانیشتووانی شارەکە لە هەر بارودۆخێکی پێویستدا.
کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ، خاوەندارێتیەکەی بۆ مەریوانی حاجی جمال دەگەڕێتەوە و بڕیارە هەڵمەتی دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ ماڵان لەم وەرزەدا بەردەوامبێ بەتایبەت بۆ ئەو گەڕەکانی کە گرفتی ئاوی خوارنەوەیان هەیە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق