پسپۆڕانی ئەمریکی: لەڕێگەی دەرمانێکەوە کێشەی کەچەڵی بنبڕ دەکەین

ليست هناك تعليقات


 توێژەرانی زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا گەردیلەیەکی نوێیان بە ناوی "PP405" پەرەپێداوە کە کێشەی کەچەڵی بنبڕ دەکات، خانەکانی قژ چالاک دەکاتەوە و گەشەیان پێدەداتەوە.

زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دۆزینەوەیەک لە بواری چارەسەری رووتانەوەی قژدا راگەیاند، دەتوانێت کەچەڵی چارەسەربکات و سەرکەوتوو بووە لە دووبارە چالاککردنەوەی خانەکانی قژ.

دەرمانە نوێیەکە بە ناوی "PP405"ـیە کە توانای "بەخەبەرهێنانەوەی" خانەکانی قژی هەیە و بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە لەلایەن زانکۆکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەم دەرمانە راستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئەو خانە بنەڕەتییانەی مووی قژ کە بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە چوونەتە قۆناخی وەستان و ناچالاکییەوە.

زانکۆکە ئاشکرای دەکات، دەرمانی "PP450" بە شێوەی مەڵهەمێکی شل رۆژانە یەک جار لە پێستی سەر دەدرێت، لەسەر 78 بەشداربووی (پیاو و ژن) تاقیکراوەتەوە و دەرکەوت، دوای چوار هەفتە لە بەکارهێنان، نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو پیاوانەی کە رادەیەکی زۆری قژیان لەدەستدابوو، زیادبوونێکی بەرچاویان لە چڕی قژیاندا بەڕێژەی 20٪ یان زیاتریان بەخۆوە بینیوە.

د. ئێمیلی کارتەر، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاند، "ئامانجی ئێمە تەنیا دۆزینەوەی چارەسەرێک نەبوو بۆ گەشەی قژ، بەڵکو گەڕاندنەوەی هیوا و بڕوابەخۆبوون بوو بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم کێشەیە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانیان داناوە. ئەنجامە سەرەتاییەکان زۆر هاندەرن و هەنگاوێکی گەورەن بەرەو چارەسەرێکی بنەڕەتی."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif