بۆچی پێویستە شیری دایک بدرێت بە کۆرپە؟

ليست هناك تعليقات



پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان چەند سوودێکی شیری دایک باس دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، جگە لە بەها خۆراکییەکانی، شیرپێدانی سرووشتی پەیوەندییەکی سۆزداریی پتەو لەنێوان دایک و کۆرپەکە دروست دەکات.

د. لاولاو فارووق زادە، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان دەڵێت: بەرکەوتنی پێست بە پێست و سەیرکردنی چاو لەکاتی شیرپێدان پەیوەندیی نێوان دایک و کۆرپە بەهێز دەکات و دەتوانێت گوشاری دەروونی کەم بکاتەوە.

هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە ئەم سوودانەی خوارەوەی شیری دایک روون دەکاتەوە؛

1- بەهای خۆراکیی تەواوى تێدایە؛ پڕۆتین، چەوری، کاربۆهیدرات، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە پێویستن بۆ گەشەکردنی منداڵ و گەشەکردنی مێشک.

2- بەرگریی جەستە بەرز دەکاتەوە؛ پڕە لە دژەتەن بەتایبەت IgA کە یارمەتیی پاراستنی منداڵ دەدات لە هەوکردنەکانی 'سکچوون و نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەدان و هەوکردنی گوێ'.

3- پاڵپشتیی گەشەکردنی مێشک دەکات؛ ترشە چەورییە بنەڕەتییەکانی وەک DHA لەخۆدەگرێت کە بۆ گەشەکردنی مێشک زۆر بەسوودن.

4- دەرمانێکی کاتییە بۆ کۆرپە؛ شیری دایک بە پێی تەندروستیی دایک و کۆرپە پێکهاتەکەی دەگۆڕێت بۆ نموونە شیر لەکاتی نەخۆشیدا خانەکانی بەرگری زیاتری تێدایە.

5- پەیوەندیی سۆزداری پتەو دەکات؛ بەرکەوتنی پێست بە پێست و سەیرکردنی چاو لەکاتی شیرپێدان پەیوەندیی نێوان دایک و کۆرپە بەهێز دەکات و دەتوانێت گوشاری دەروونی کەم بکاتەوە.

6- کەمتێچووە لەڕووی لایەنی ئابوورییەوە؛ بەخۆڕاییە بەراورد بە شیری قوتوو، کە لەوانەیە گران بێت

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif