دەم پارتی رەتیدەکاتەوە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

ليست هناك تعليقات



پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وەڵامی سەرۆکی پارتێکی تورکیا، رەتیکردەوە کە خۆیان هەڵبوەشێننەوە و رایگەیاند، لەو شوێنەی ئێستایانەوە درێژە بە خەباتی سیاسی دەدەن.

دوای ئەوەی مستەفا دەستیجی، سەرۆکی پارتی یەکێتیی مەزن (بەبەپە) رۆژی سێشەممە 22ی تەممووزی 2025 بە میدیاکانی گوت، دەم پارتیش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، لەلایەن دەم پارتییەوە وەڵامدرایەوە و گوتەکانی رەتکرانەوە.

دەم پارتی راگەیێندراوێکی لەژێر ناونیشانی "وەبیرهێنانەوەیەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت رای گشتی بە هەڵەدا ببەن و کۆمەڵگە چەواشە بکەن،" بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوەکەی دەم پارتیدا هاتووە، "دەم پارتی ناوی تێکۆشانە لەپێناوی یەکسانی، ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و ئاشتیی گەلانە. ویستی ملیۆنان کەسە. تەنیا تابلۆیەکی نووسراو نییە و کاتییش نییە. بە قوربانیی زۆر و تێکۆشان گەیشتووەتە ئەمڕۆ."

دەم پارتی رووی دەمی لە سەرۆکی بەبەپە دەکات و دەڵێت، "واز بێنن لەوەی هەوڵ بدەن بە درۆ، بوختان و شێواندن رێگەمان لی دابخەن. پارتەکەمان هەڵناوەشێنینەوە. لە شوێنی خۆمانین و بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازەکەمان. هەرگیز پاشەکشە ناکەین."

هاوکات دەم پارتی پێشنیازی بۆ ئەو جۆرە کەسانە کردووە، لە بری دووژمنداریی کورد و خۆشکردنی ئاگری شەڕ، ببنە گوتەبێژی ئاشتەوایی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif