چەند هەوا پیس بێت، ئەگەری لەدایکبوونی منداڵیش بە ناکامی زیاد دەبێت

ليست هناك تعليقات


زانکۆی ئیمۆری لە ئەمریکا دەریدەخات، پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کەمبوونەوەی کێشی کۆرپەلە.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئیمۆری لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، پیسبوونی هەوا وادەکات تەنۆلکە وردیلەکانی هەوا بچنە نێو سییەکان و دواتر بۆ نێو سووڕی خوێن، بەمەش لێکەوتەی نەرێنی لەسەر دایک و کۆرپەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کەمبوونەوەی کێشی کۆرپەلە.

د. دۆنگهای لیانگ ماموستا و یاریدەدەری تەندروستیی ژینگە، دەڵێت "یەکێک لە کێشە گەورەکانی مرۆڤایەتی لەم رۆژانەدا رووبەڕووی دەبنەوە پیسبوونی هەوایە، پێویستە هەر کەسەو لەلای خۆیەوە بەرپرسیارەتی هەڵبگرێت ژینگە بە پاکی بهێڵێتەوە".

د. دۆنگهای لیانگ دەڵیت، تەنانەت پیسبوونی ژینگە رەنگە هۆکار بێت بۆ مردنی کۆرپەلە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif