ئەکادیمیای ئۆسکار 534 ئەندامی نوێ وەردەگرێت

ليست هناك تعليقات


ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵاو "ئۆسکار"، 534 ئەندامی نوێی وەرگرت، کە چەندین بەربژێری ئەم دواییانەی ئۆسکار و کەسایەتیی دیکەی ناسراوی هۆلیوود لەخۆدەگرێت.

لیستی ئەندامە نوێیەکانی دەنگدەری ئۆسکار، کۆمەڵێک ئەکتەری ناسراو لەخۆدەگرێت، لەوانە ئاریانا گراندی، جەیسن مۆمۆوا و ئاندرو سکۆت.

بە زیادبوونی ئەم ئەندامە نوێیانە، کۆی گشتیی ئەندامانی ئەکادیمیاکە دەگاتە 11 هەزار و 120 کەس، لەوانە 10 هەزار و 143 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش گەورەترین ژمارەی ئەندامە لە مێژووی ئەکادیمیاکەدا.

ئەندامە نوێیەکان رێژەی فرەڕەنگی لە ئەکادیمیاکەدا بەرز دەکەنەوە، بەجۆرێک ئێستا 35%ـی ئەندامەکانی ژنن، 22%ـی لەو کۆمەڵگایانەن کە کەمتر نوێنەرایەتییان کراوە، و 21%ـیشیان لە دەرەوەی ئەمریکان.

ئەم هەنگاوە دوای رەخنە بەرفراوانەکانی هاشتاگی "#OscarsSoWhite" واتە "ئۆسکار زۆر سپییە" دێت، کە وایکرد ئەکادیمیاکە هەزاران ئەندامی نوێ زیاد بکات بە مەبەستی زیادکردنی فرەڕەنگی و هەمەجۆری لەنێو دەنگدەرانیدا.

بەهمەن قوبادی و سەهیم عومەر خەلیفە، هەردوو دەرهێنەری کورد، ئەندامی ئەکادیمیای ئۆسکارن و مافی دەنگدانیان لەسەر فیلمەکان هەیە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif