فەرەنسا کارئاسانی بۆ داوای ئیقامەی کار دەکات

ليست هناك تعليقات



فەرەنسا دەیەوێ ئاسانکاری بکات بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە رێگەی کارەوە ئیقامە وەربگرن. لەمەودوا هەرکەسێک بتوانێ گرێبەستێکی کارکردن بۆ ماوەی 6 مانگ لە فەرەنسا بدۆزێتەوە و واژۆ بکات، دەتوانێ داوای کارتی شین (ئیقامەی کار) بکات.

پێشتر، ئەوانەی لە کوردستانەوە دەچوونە فەرەنسا و دەیانوست ببنە خاوەنی کارتی شین، دەبوو 5 ساڵ ئەزموون و بڕوانامەی زانکۆی هەبێت. بەڵام ئەمجارە سێ ساڵ ئەزموون بەسە و هەندێک کاریش ئەزموونی کاریان ناوێت.

لەبارەی ئەوانەیشی لە وڵاتێکی ئەورووپا کاردەکەن ئیقامەی کاریان هەیە و دەیانەوێت بچنە فەرەنسا، ئەوە بەسە لە وڵاتی پێشوو بۆ 12 مانگی کاری بە ئیقامەکەی کردبێت، بەڵام پێشتر ماوەکە 18 مانگ بوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif