ئیتاڵیا کە سیاسەتی کۆچبەریی تووند کردووە، کەچی هانی خەڵک دەدات بە شێوەی یاسایی بۆ ئەوێ کۆچ بکەن؛ ئەویش بە پێدانی ڤیزای زێڕین (یان ئیقامەی وەبەرهێنان).
یەکێک لەو رێگەیانەی وڵاتانی ئەورووپا هانی گرتنەبەری دەدەن بۆ هاتنی کۆچبەران، ئەوەیە کە سەرمایەیەک بهێنیت و لە یەکێک لەو وڵاتانە موڵکێک یان بزنسێکی پێ بکڕیت و ئیقامەی ئەو وڵاتە بۆ خۆت و ماڵباتەکەت وەدەستبهێنیت.
هەندێک وڵات بەمدواییانە ئەو سیستمەیان لابردووە و دەڵێن، زۆر خراپ سوودی لێ وەرگیراوە. بۆ نموونە ئیسپانیا و پۆرتوگال، یان ماڵتا، زۆر تووندیان کردووە یان نەیانهێشتووە.
بەڵام ئیتاڵیا، کە بەوە بەنێوبانگە لە سایەی حکومەتێکی راستئاژۆی دژە کۆچبەردا رۆژ بە رۆژ سیاسەتی کۆچبەرییەکەی تووندتر دەکات، هانی وەبەرهێنەران دەدات بێنە وڵاتەکەی؛ بۆ نموونە، لەم هاوینەوە ئەوەی 250 هەزار یۆرۆی هەبێت و موڵکێک یان بزنسێک لە ئیتاڵیا بکڕێت، دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیقامەی ئەو وڵاتە، بەتایبەتیش ئەوانەی لە بواری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرددا لێزانن یان وەبەرهێنان دەکەن، زووتر ئیقامەکە وەردەگرن.
حکومەتی ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو جۆرە ئیقامەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دەدرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق