کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق: "ئەمڕۆ خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەکى رۆژئاوا و باکوورى رۆژئاواى عێراق روودەدات، خێرایی با دەگاتە 45 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا".
لە پێنجشەممەوە شەپۆلێکى خۆڵبارین و رەشەبا و بارانبارین عێراقى گرتووەتەوە، شەوى رابردوو بە هۆیەوە بۆ ماوەى کاژێرێک گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا راگیران.
عامر جابری پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان بارانى پچڕ پچڕ ببارێت.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە هۆشدارییەکدا داواى لە هاووڵاتیان کرد ئەگەر پێویست نەبێت بە رێگەى وشکانی و ئاوى گەشت نەکەن، ئەو کەسانەشى نەخۆشیى هەناسەتووندییان هەیە، خۆیان بپارێزن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق