لە هەڵوێستێکیدا لە بەرواری ١٧/٤/٢٠٢٥ شاسوار عبدلواحید ڕایگەیاند ئەگەر تا پازدە ڕۆژیتر پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە ئەوا ئێمە پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە، ئەم هەڵوێستە لێکدانەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە و هەرزوو یەکێتی و پارتی بێ بایەخ تەماشایانکرد و وتەبێژی یەکێتی کاتێ لێیان پرسی سەرۆکی نەوەی نوێ بەلێنی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیداوە لە وەڵامدا بە گاڵتەجاڕیەوە وتی(لەو بەتەڵەی).....
دواتر شاسوار عبدلواحید کەوتە بەردەم بەلێنێکەوە کە زۆر زەحمەتە بتوانێ جێبەجێی بکات، چونکە ئەو بە ئامجێکیتر ئەو بەلێنەیداو لێکەوتەکەی جۆرێکیتر بوو، ئیدی هەستیکرد کە فێڵی لێکراوە و بە هەڵەدا براوە
چۆن فێڵی لە شاسوار عبدلوحید کراو کێ لێی کرد
لە سەرەتای مانگی چوار تا نیوەی ئەو مانگە پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زۆر بەرەو پێشچونیان بەخۆیانەوە دی و بەتەواوی نزیكبونەوە کە وا دەردەکەوت کە هیچ گرفتێك لە نێوانیاندا نەماوە و هەموو رێککەوتنێك بۆ پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆتایی هاتوە و دوا جار پشتیوانی یەکێتی لە هەژماری من و سەردانەکان دەریانخست کە لە نزیکترین وادەدا کابینەی نوێ پێکدێت
بەرپرسێکی باڵا کە هاوکات ئەندامی لیژنەی کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتیە لەگەڵ شاسوار گفتوگۆی کردوە سەبارەت بە کۆبونەوەکانیان و چۆنیەتی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی وپێی وتبوو هیچ ناکۆکیەك نەماوە و لە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێڕێت و مەسرور بارزانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینە، تەنانە وەزارەتەکانیش یەکلا کراونەتەوە و هەردوو لا ئامادەی پێکهێنانی کابینەی نوێن
شاسوارعبدلواحید کە دڵنیا بوو لە نزیکترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە، ئیتر لە پەیامێکیدا بە تەحەدایەکی گەورە و بەڵێنێکی جدی داو وتی( تا دوو هەفتەیتر پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەوا ئێمە هەڵیدەوەشێنینەوە) ئەم بەڵێنەی لەسەر بنەمای ئەو زانیاریەدا کە دڵنیا کرابویەوە ناگاتە یەك هەفتەش پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، بەم هەڵوێستە شاسوار عبدلواحید دەیویست وا نیشان بدات کە فشاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کاریگەری هەبوە و کۆبونەوەی پەرلەمان لە ژێر کاریگەری هەڕەشەکەیدایە، لە لایەکیترەوە خۆی لە ئیحراجی ئەو پرسیارە بدزێتەوە کە سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان کە نەوەی نوێ بوو چ جیاوازیەکی هەبوو لەگەڵ سەرۆکی تەمەنی یەکێتی و پارتی لە ڕابردوودا؟ لە کاتێکدا ئەوە نزیکەی شەش مانگە تەنها مووچە وەردەگرن و هیچ فشارێکیان نەکردوو زۆر بە ئاسانی دەستیان لە سەرۆکی تەمەن هەڵگرت و تەسلیمی پەرلەمانتارێکیانکرد کە لە لیستی یەکێتی نیشتیمانیە! بەتایبەت محمد سلێمان کە پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بوو و سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان بوو و یەکەم جەلەسەی بە کراوەیی بۆ یەکێتی و پارتی جێ هێشت و تا ئێستاس ئەو کۆبونەوەیە بە بەردەوام و کراوە حساب دەکرێت.
لە دوای بەڵێنەکەی شاسوار عبدلواحید پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی تاڕادەیەك گرژی تێکەوت و لە پێکهێنانی کابینەی نوێ و کۆبونەوەی پەرلەمان دوور کەوتنەوە، ئیدی خەڵکی کوردستان کەوتنە ژماردنی ئەو ڕۆژانەی کە ماوە بۆ بەڵێنەکەی شاسوار عبلواحید و چاوڕێی تەواوبونی دوو هەفتەکەیان دەکرد، ئایا ئەو سەرۆکەی ١٥ کورسی پەرلەمانی هەیە دەتوانێ بەڵێنەکەی بباتە سەر یان نەخێر؟
تا یەکی ئایار وادەی بەلێنەکەی شاسوار عبلواحید کۆتایی هات، بەڵام شاسوار عبدلواحید خۆی قسەی نەکردو لە رێگەی پەرلەمانتارێکیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو لەمەودوا پەرلەمان بە هەڵوەشاوە حساب دەکرێت و داوای کرد هەڵوەشێتەوە.
ئێستا شواسوار عبلواحید لەبەردەم گرفتێکی گەورەتردایە کە لەداهاتودا دەبێت وەڵامی بداتەوە، ئەویش ئەوەیە کە بەشداری پەرلەمانی هەڵوەشاوە دەکەن؟ چۆن جارێکیتر دانی پێدادەنێن کە هەڵنەوەشاوەتەوە و کاری خۆی دەکات؟ ئایا پەرلەمانتارانیان ئامادەی وەرگرتنی مووچەی پەرلەمانێکن کە خۆیان بە هەڵوەشاوە دایاننا؟
شاسوارعبلواحید بە زانیاری هەڵەی یەکێتی و پارتی خرایە نێو ئیحراجی گەورەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، لە کاتێکدا سەرۆکی نەوەی نوێ پێی وابوو ئەم فشارەی وەك ئەو فشارانە جێ دەگرێت کە تەحەدای پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامێکی دەکرد و شاروانی ڕۆژی دواتر دەیوت خۆمان چاکی دەکەینەوە و کەس بۆی نیە ئەو کارانە بکات! پاشان لە میدیاکەیەوە دەکەوتە ڕاپۆرتکردن لەسەر ئەوەی چۆن بەهەڕەشەکانی حکومەتیان ناچار بە خزمەتکردنی خەڵك کردوە، ئێستاش چاوەڕێی ئەوە بوو لە ئێن ئاڕتیەوە ڕاپۆرت لەسەر ئەوە بکا چۆن لە ژێر فشاری هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان یەکێتی و پارتی ناچار بە کۆبونەوەی پەرلەمان بوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق