جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە، بەردەوامبوونی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەبێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس و "پەلکێشی جەنگی ئەتۆمیمان دەکات".
جەی دی ڤانس لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرای کرد، ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا چەند ساڵی دیکە بەردەوام بێت، ئەوە ژیانی ملیۆنان کەس دەکەوێتە مەترسیەوە و ناکۆکییەکان بەرەو جەنگی ئەتۆمی دەچێت.
هەروەها دووپاتی کردەوە، هەموو ئەوانەی پێیان وایە کە بەردەوامبوونی ئەو جەنگە دەبێتە هۆی براوەیی ئۆکرانیا و سەقامگیریی سنوورەکان "ئەوا هەڵەن و پێشبینییەکان وا دەرناچن".
بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، "دۆناڵد ترەمپ، ئیدارەکەی ڕاسپاردووە لە ڕێگەی دیبلۆماتییەوە بە چڕی کار لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکرانیا و ڕووسیا بکەن."
دەشڵێت: ئێستا بەراورد بە ماوەی ڕابردوو لە بارەی کۆتاییهێنان بەو جەنگە گەشبینترە."
جەی دی ڤان ئاشکراشی کردووە، "هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکرانیا پێشنیازە دیبلۆماتییەکەیان پێشکەش کردووە، تەنیا پێوسیتە کەسێک ئەو دوو لایەنە لەیەکتر نزیک بکاتەوە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق