دەبێتە بەتەمەنترین کەسی جیهان

ليست هناك تعليقات


ئیسێل کەیترهام کە ژنێکی بەریتانییە و تەمەنی 115 ساڵە، بووە بەتەمەنترین کەسی جیهان، ئەوەش دوای مردنی ژنێکی بەڕازیلی لە تەمەنی 116 ساڵیدا.

کەیتەرهام رۆژی پێنجشەممە بووە هەڵگری ئەو ناسناوە. ئەو ژنە لە گوندێکی ناوچەی هامشیەر، باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا لە 21ی ئابی 1909 لەدایک بووە.

ئەو ژنە هاوژین و دوو کچی لەدەستداوە و بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئێستا بەتەمەنترین کەسی جیهانە، دوای ئەوەی ژنە بەڕازیلییەکە بەناوی کانابارۆ لۆکاس لە تەمەنی 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کەیتەرهام بەتەمەنترین ژنیشە لە بەریتانیا و لە ئابی رابردوودا لەکاتی ئاهەنگی جەژنی لەدایکبوونیدا کە بووە 115 ساڵ، شا چارلیسی سێیەمی شای بەریتانیا، نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ نارد.

کەیتەرهام لەکاتی ناساندنی وەک بەتەمەنترین کەسی جیهان بە میدیاکانی راگەیاند، هۆکاری تەمەندرێژییەکەی ئەوەیە کە دەمەقاڵێی لەگەڵ کەس نەکردووە و هەر شتێکیشی کردووە کە حەزی لێبووە.

کەیتەرهام، سێ کوڕەزا و کچەزای هەیە، لە تەمەن 18 ساڵی لەگەڵ سوپای بەریتانیا لە هیندستان کاری کردووە و لە ساڵی 1933 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

کەیتەرهام دەڵێت، تاوەکو بووەتە 100 ساڵ زۆر حەزی لە شۆفێری بووە.

ئەو خانمە ساڵی 2020 تووشی پەتای کۆرۆنا بوو، بەڵام بە سەریدا سەرکەوت.

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif