عێراق هەڵسەنگاندن بۆ زیادکردنی باج لەلایەن ئەمریکاوە دەکات

ليست هناك تعليقات


عێراق هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە دەکات و چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارانە لەسەر عێراق دەردەکات و تیمێک بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتن پێکدەهێنێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ چەند بەرپرسێکدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی لێکەوتە بازرگانی و ئابوورییەکانی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ زیادکردنی باجی گومرگی کردووە، بەتایبەت لەسەر نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەى داتاکانی وەزارەتی بازرگانی، بەشی زۆری هاوردەکانی عێراق لە کەلوپەلی ئەمریکی، لە رێگەی وڵاتانی دیکەوەیە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە، بۆ مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانیکردووە، لەپێناو گرەنتیکردنی باشترین ئاڕاستە بۆ پەرەپێدانی ئابووریی عێراق، سەرجەم رێکارەکان بگیرێتەبەر و کاربکرێت بۆ پەرەپێدانی بازرگانیی هاوبەش لەنێوان هەردوولا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif