تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 609 کەس کوژراون

ليست هناك تعليقات



بەرپرسانی تەندروستیی غەززە دەڵێن، تاوەکو ئێستا بەهۆی جەنگەوە 50 هەزار و 609 کەس کوژراون و 115 هەزار و 63 کەسیش برینداربوون. تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا، 86 کەس بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و287 کەسیش برینداربوون.

 تەندروستیی غەززە کە حەماس بەڕێوەی دەبات و نەتەوە یەکگرتووەکان پشتی پێدەبەستێت رایگەیاند، لەوکاتەوەی ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان کردووەتەوە، هەزار و 249 کەس کوژراون و سێ هەزار و 22 کەسیش برینداربوون. بەمجۆرە، لە 07-10-2023ـەوە بەهۆی جەنگەوە 50 هەزار و 609 کەس کوژراون و 115 هەزار و 63 کەسیش برینداربوون.

قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دەستیپێکرد و لە ئادار کۆتایی پێهات، ئاگربەستەکە 42 رۆژی خایاند. لە سەرەتای ئادار ئیسرائیل داوایکرد ئاگربەست درێژبکرێتەوە، بەڵام حەماس رەتیکردەوە، داوایکرد بچنە قۆناخی دووەمی ئاگربەستەکە.

ئیسرائیل بە قۆناخی دووەم رازینەبوو، لە 18-03-2025 دەستی بە بۆردوومان کردەوە و ئۆپەراسیۆنی زەوینیشی دەستپێکرد.

دوێنێ هەینی، بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شاری غەززە لە باکوور، شاری رەفەح و خان یونس لە باشوور و چەند ناوچەیەکی دیکە، 30 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژران.

دوێنێ کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، نیوەی بارمتە زیندووەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانانەن، کە ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی دەکات و دواتر بۆردوومانی دەکات.

ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی سەربازیی حەماس گوتی، ئەوان بڕیاریانداوە شوێنی بارمتەکان نەگۆڕن، بەڵکو لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی تووند پارێزگارییان لێبکەن و گوتیشی، ژیانیان لە مەترسیدایە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif