داوای ڕوونکردنەوە لە نێچیرڤان بارزانی دەکرێت

ليست هناك تعليقات


 دوای ئاشکرا بوونی هاوکاری دارایی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەحمد شەرع، نوێنەرایەتی ئێران لە هەولێر بە فەرمی گلەیی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردوە و داوای ڕوونکردنەوەیان لە سەرۆکایەتی هەرێم کردوە سەبارەت بەو پشتیوانیە داراییەی کە دراوەتە ئەحمد شەرع

بە پێی زانیاریەکان لە ئێستادا پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی ئێران لە ئاستێکی باشدان و ئەندازیاری ئەو پەیوەندیە باشەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، بەڵام دوور نیە هەواڵی پشتیوانی دارایی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەحمد شەرع بە بڕی ( ٢٥٠٠٠٠٠٠٠٠٠ ) بیست و پێنج ملیۆن دۆلار پەیوەندیەکانی نێوان نیچیرڤان بارزانی و ئێران پاشەکشە پێ بکات، چونکە ئێران هەر هاوکاریەکی حکومەتەکەی ئەحمد شەرع بەدژایەتی خۆی دەزانێت و لەو بارەوەش نوێنەری ئێران لە هەولێر نیگەرانی حکومەتەکەی بە نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاندوە و داوای ڕوونکردنەوەیان لە نێچیرڤان بارزانی کردوە سەبارەت بەو پشتیوانیەی بۆ ئەحمد شەرعیان ناردوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif