ئێران: سزاکانی ئەمریکا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن

ليست هناك تعليقات



گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بیانووی سیاسی بۆ ئاستەنگ دروستکردن و تێکدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانیان بەکاربهێنێت.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، چوارشەممە (26ـی شوباتی 2025) رایگەیاند "سزاکانی ئەمریکا پێچەوانەی بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەتایبەتی بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی نەتەوەیی و بنەمای چارەنووسی گەلان، هەروەها پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی بەڕێوەبردنی بازرگانیی ئازادە لەنێوان وڵاتاندا".

بەقایی گوتیشی "ئەم کارە نایاسایی و ناڕەوایە و پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی گەلی ئێرانە، بەرپرسیاریێتیی نێودەوڵەتیی ئەوەش لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکایە."

ئەمریکا لە 24-02-2025 سزای بەسەر 16 دامەزراوە و کەشتیدا سەپاند، کە کار بۆ پیشەسازیی نەوت و پیترۆکیمیایی ئێران دەکەن، ئەم هەنگاوەیان بە بەشێک لە هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشاری دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئێران جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە و نووسینگەی کۆنترۆڵی کەلوپەلی دەرەوە لە وەزارەتی گەنجینە (OFAC) سزای بەسەر 22 کەسایەتی دا سەپاندووە و، 13 کەشتییان وەک موڵکی بلۆککراو ناساندووە، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە پیشەسازیی نەوتی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "ئێران تۆڕی کەشتی و گواستنەوەی نهێنی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی نەوت بە کڕیارەکانی کیشوەری ئاسیا بفرۆشێت، بەمجۆرە ئێران توانیویەتی ملیۆنان بەرمیل نەوت بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بفرۆشێتە ئەمریکا."

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif